$باکووری کوردستان$
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ڕایانگەیاند، لە چیایی ئارتۆس لە پارێزگای #وان# فڕۆکەیەکی چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە 2 فڕۆکەوانەکەی و 5 کەسی تری ناو فڕۆکەکە کوژراون.[1]
- لە شاری شرنەخ، سەربازێکی تورک بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی 13 ساڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا. دانیشتووانی شرنەخیش داوای سزادانی تۆمەتبارەکە دەکەن.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384467/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ناڕەزایی دانیشتووانی شڕنەخ لە دژی دەستدرێژیی سەربازێکی تورک بۆ سەر کچە 13 ساڵانەکە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ناڕەزایی دانیشتووانی شڕنەخ لە دژی دەستدرێژیی سەربازێکی تورک بۆ سەر کچە 13 ساڵانەکە=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکەکانی تورکی داگیرکەر، چوار جار لەسەر یەک ناوچەی #کونەکۆتر#-یان لە بناری چیای #هەڵگورد# لە دەڤەری #باڵەکایەتی# بۆردوومان کرد. بۆردومانەکە لەکاتێکدایە، کە ئەمڕۆ گەشتیارێکی زۆری شاخەوان و مەڕدار و جووتیار لە سنوورەکە هەن.[3]
- وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لە 24 کاژێری ڕابردوو 151 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و 11 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[6]
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری شاخی قەڵا قایمەز و شاخی مەسۆیی لەسنووری سێوسێنانی سەر بە شارۆچکەی #قەرەداغ# بووە هۆی سووتانی نزیکەی 150 دۆنم پوش و پاوانی سنوورەکە.[4]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ تەرم لەنێو شەتڵگەیەکی نزیک گوندی #سەقز#لی و لەسەر ڕێگەی نێوان گوندی سەقزلی و گوندی #حەسار# دۆزرانەوە. یەکێک لەو کەسانەیشی کە کوژراوە ناوی نەوزاد سابیرە، لەدایکبووی 1958ە و کوردە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- پۆلیسی #سلێمانی# دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، ژمارەیان هەشت کەسە و کاریان کڕین و فرۆشتنی گورچیلەی مرۆڤە بووە.[2]
- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ئێڕاقی، ئەمڕۆ، ڕایگەیاند سێ تیرۆرستی داعش لەچیای قەرەجوغ لەباشووری شارۆچکەی #مەخموور# کووژراون.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان لەسەر ڕێگای دربەیسی – #حەسەکە#، شوێنێکی هاووڵاتییانی مەدەنییان بۆردومانکرد.[1]
- فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان خاڵێکی هێزەکانی ڕووسیای لەسەر ڕێگای حەسەکە – دربەسپی بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی ڕووسیا و سەربازێکی ڕژێمی سوریا برینداربوون.[3]
- بەڕێوبەرایەتی کامپی پەنابەرانی ‘هۆل’، ژنێکی ئێزدی و کوڕەکەی، کە بە دیل کەوتبوونە دەست چەتەکانی داعش، ڕادەستی ماڵی ئێزدیانی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- بەتۆمەتی هاوکاریکردنی دارایی #داعش#، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەمارۆی ئابووری خستەسەر چوار دەزگای حەواڵە و دوو کەسایەتی لە تورکیا، سووریا و ئەفغانستان.[2]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوو هەزار و 281 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 90 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- لیژنەی باڵای تەندروستی نیشمانی عێراق بڵاویکردەوە، 23ی مانگ فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە و گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان