$باکووری کوردستان$
- بە بڕیاری قەیومی شارەوانی شاری #وان#، هەموو ئەو تابلۆیانەی بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی لەسەری نووسرابوون، داگیرانە خوارەوە و لە جیاتی ئەو تابلۆیانەی بە دوو زمان لەسەر نووسرابوون، تابلۆی زمانی تورکی هەڵواسران.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی سەلاحەدین عیسازادە کوڕی حەمزە، خەڵکی گوندی شێوسماکی #شنۆ#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا و دواتر هێزە نیزامییەکان گوللەیان پێوە ناوە و کوشتوویانە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە لە شوێنێک بە ناوی زورمازوو لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شاری شنۆ، کەوتووەتە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و هێزە نیزامییەکان پاش بریندارکردنی ئەو کۆڵبەرە، دەسبەسەریان کردووە. ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتی: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پاش ئازار و ئەشکەنجەکردنی ئەو کۆڵبەرە، گوللەیان پێوە ناوە و کوشتوویانە و تەرمەکەیان ڕەوانەی ساردخانەی شاری #نەغەدە# کردووە.[6]
$باشووری کوردستان$
- زیاتر لە 500 عەرەبی بەدوو چوونە سەر گوندی پەلکانە لە ناوچەی کەندێناوە، خەڵکی ناوچەکە پێشوەخت ئاگاداربوون و کۆبوونەوە بۆ ڕێگریکردن لە چوونی عەرەبە هاوردەکان؛ سوپای عێراقیش نێوەندگیری دەکەن تاوەکو گرژیی نێوان هەردوولا تەشەنە نەسێنێت.[2]
- تەندروستی هەرێم 573 تووشبووی نوێی کۆرۆنای ڕایگەیاند کە زۆرتریان لەهەولێرو #دهۆک#ەو دەشڵێت: لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە لەهەرێم تائێستا 36 هەزارو 556 کەس توشی کۆرۆنا بوون و 23 هەزارو 100 توشبویان چاکبونەتەوەو هەزارو 340 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[3]
- سەندیکای پزیشکانی کوردستان لقی #هەولێر# بە تووندی ئیدانەی هێرشکردنەسەر پزیشکێکی گەنج لە هەولێر دەکات و ڕایدەگەیێنێت، ئەو پزیشکە لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی فەرمی خۆی لەنێو تووشبووانی #کۆرۆنا# لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر زۆر دڕندانە و نامرۆڤانە لەلایەن کەسوکاری نەخۆشەوە هێرشی کراوەتەسەر.[2]
- لە کۆبوونەوەیەکدا ڕێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ، بڕیاریاندا بە دروستکردنی کۆدەنگی دەربارەی کوشتنی ئەو دوو خوشکەی #چەمچەماڵ#، ڕایانگەیاند، کە پێویستە بکەرانی ئەم تاوانە بەسزا بگەیەندرێن، داواشیان کرد پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەمواری یاساکانی توندوتیژیی دژی ژنان بکاتەوە بەجۆرێک کە تاوانبارەکان هیچ ڕێگایەکیان بۆ دەربازبوون لە سزا نەبێت.[5]
- ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە زۆرینەی شارەکانی باشوری کوردستان گردبوونەوە و داواکاریی سەرەکییان بریتی بوو لە دامەزراندنی هەمیشەیی، لە سنووری بادینانیش ڕێگا نەدراوە هیچ ناڕەزاییەک بەڕێوەبچێت.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرچاوە هەرێمیەکان لە #گرێ سپی# داگیرکرا ڕایانگەیاند کە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی سلوک 15 ساڵ سزای زیندانیان بەسەر سێ هاوڵاتی گرێ سپیدا سەپاندووە. بەپێی هەمان سەرچاوە ناوی ئەو هاوڵاتیانە بەم شێوەیەیە: یاسین محەمەد، محەمەد بەشیر حەمێدی و ئەمین عەبدولەتیف ئیبراهیم.[1]
- تەرمی ڕەمەزان دەمیر(کورتای سەرحەد) شەهیدی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-#قەسەدە# لە شاری دێرک بەخاک سپێردرا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- دەوڵەتی تورک کەشتیەکەی خۆی بەناوی 'ئوروچ ڕەئیس' کە 10ی ئاب بۆ کاری گەڕان بەدوای غازی سروشتیدا بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕەوانەکرابوو، کشایەوە.[1]
- وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا زۆراب مناتساکانیان دەسەڵاتدارانی تورکیای بە گواستنەوەی چەکدارانی بیانی بۆ ئازەربایجانی هاوسێی تاوانبار کرد.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان