$باکووری کوردستان$
- لێکۆڵینەوەیەکی تر لە #فیگەن یوکسەکداغ# و #سەڵاحەدین دەمیرتاش# کرا، بەڵام دادگای بڕیاری 'با دۆخی ڕاگرتنیان بەردەوام بێت'ی دەرکرد.[1]
- داگیرکەری تورک بۆ 15 ڕۆژ هەموو جۆرە چالاکییەکی لە سێرت و ئێلح قەدەغە کرد. لە زۆربەی هەرە زۆر شارەکانی کوردستاندا ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکییەک قەدغەیە و ئەوە قەدغەکارییەش بۆ ماوەی چەند ساڵە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ دانراو درێژدەکرێتەوە.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە #وان# جارێکیتر بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو جۆرە چالاکییەکی لەو شارەدا بۆ ماوەی 16ی ڕۆژی تر درێژ کردەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی شاری #کەرکووک# هەڵستان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی لەبەردەم بینای پەروەردەی کەرکووک بۆ داواکردنی مافەکانیان.[1]
- #بەهرۆز جەعفەر#، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لەسەر سکاڵای سەرۆک کۆماری عێراق، #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#، لە لایەن پۆلیسی #سلێمانی#یەوە دەستگیرکرا.[2]
- دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و وەفدێکی یاوەری کردو پڕۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە لەو بوارەدا تاووتوێکرا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەستەی تەندروستیی باکوور – ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، 3 کەسی تر بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا# گیانیان لە دەستدا و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە گەیشتە 58 کەس.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری پلاندانانی عێراق لە میانی بەشداری کردنی لە 35مین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی خواروو گوتی، ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 31% بەرزببێتەوە.[2]
- پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020ی عێراق گەیشتە پەرلەمان، بودجەکە بە 148 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە، کە کورتهێنانەکەی لە سەرووی 81 تریلیۆن دینارە، عێراق لە هەموو مێژووی خۆیدا کورتهێنانی لەوشێوەی لە بودجەی ساڵانەی تۆمارنەکردووە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان