$باکووری کوردستان$
- ئاگرەکەی چیای گابار ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە. سەربازە تورکەکان ڕێگری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن.[1]
- علەی بۆچناک زنیدانیی نەخۆشی تەمەن 76 ساڵ لە زیندانی جۆی ئێڵ لە ناوچەی پاتنۆسی ئاگری شەهید بوو.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- محەمەد تەقی ئۆسانلو، فەرماندەی قەرارگای هەمزەی #سوپای پاسداران# کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیی لەبارەی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری #ورمێ# ئەنجامدا و ڕایگەیاند، خێزان و کەسوکاری پێشمەرگەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان ڕاسپاردووە کە هەوڵی گەڕاندنەوەیان بدەن و گیانی ئەو خزمانەیان بپارێزن. لەبارەی بەرگریکردن لە #کۆڵبەر#ان هۆشداریی دایە نوێنەرانی پەرلەمان و بەرپرسانی خۆجێیی شارەکان و گوتی، کەسێک بەناوی کۆڵبەر نییە و ئەو کەسانەی کە لە سنوورەکان هاتووچۆ دەکەن قاچاخچین و خوێنیان لەسەر خۆیانە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، هەموویان لەگەڵ ئەوەدان کە ڕێڕەوە کۆڵبەرییە ڕێگەپێدراوەکان بکرێنەوە، بەڵام ژمارەیەکی کەم لە بەرپرسان لە تاران لەگەڵ ئەوەدا نین و دژایەتیی دەکەن.[2]
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، #زەینەب جەلالیان# بەندکراوی سیاسی کورد دوای سێ مانگ ڕاگیران لە بەندی کەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی کرمان بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای #کرماشان# گوازراوەتەوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- کارگەیەکی دروستکردنی بۆڕی کە لە ئاودێریدا بەکارهاتووە و مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 1500 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، لە سنووری پارێزگای #دهۆک# دۆزرایەوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386631/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە سنووری دهۆک کارگەیەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە سنووری دهۆک کارگەیەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- لە 24 سەعاتی ڕابردودا چوار هەزار و 634 پشکنینی #کۆرۆنا# ئەنجامدراوه و 666 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون. هەروەها 20 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.[3]
- بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی #تاسڵوجە# - #سلێمانی# چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش برینداربوون.[2]
- لە سنوری #گەرمیان# بەڕێوەبەری ئامادەییەکان ڕایانگەیاند حکومەت و #وەزارەتی پەروەردە# لەبەرامبەر پێدانی مافەکانیان بێباکەو ئەگەر لەکاتی خۆیدا مووچەیان بەبێ لێبڕین پێنەدرێت بایکۆتی پرۆسەی خوێندن دەکەن و ئامادە نین بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و خوێندنی ئۆنلاینیش ڕەتدەکەنەوە.[3]
- وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند، تاکە کەس بووە بەرگری لە جوتیاران کردوە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و ڕێگری لە بەرهەمی هاوردەکراوی قاچاغ له مەرزەکانەوە، بەڵام ئەمڕۆ بابەتی جوتیارانیش به سیاسی کراوه و له گردبوونەوەی جوتیاراندا قسەی سیاسی دەکرێت.[3]
- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بانگەشەکانی وەزیری دارایی عێراق ڕەتدەکاتەوە کە وتبوی، هەرێمی کوردستان بۆتە سەرچاوەی بەقاچاخبردنی نەوت و هۆکاری زۆربەی ئەو کێشانەیە کە عێراق نەیتوانیوە پابەندبێت بە داخوازییەکانی ڕێکخراوی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی نەوت.[5]
- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی #هەولێر# ڕایگەیاند، ئەمشەو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا دەستپێدەکەنەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرانبەر سنوری ناوچەی دربێسیێی کانتۆنی #حەسەکە# دەستی بە هەڵکەندی خەندەق کردووە. بەپێی سەرچاوەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەژێر چاودێری سەربازانی تورک دەست بە هەڵکەندنی خەندەقەکان کراوە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئێوارەی ئەمڕۆ بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە خۆرئاوای #سەرێکانی# تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە 10 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.[3]
- لە ڕۆژاوا، 39 کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون گەیشتنە هەزار و 343 کەس.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) داوا دەکات، ئەو ڕۆژنامەنووسەی بەهۆی ڕەخنەگرتن لە #بەرهەم ساڵح# لە سلێمانی دەستبەسەرکراوە، بەبێ هیچ مەرجێک ئازاد بکرێت.[4]
- بەهۆی دواکەوتنی تورکیا لە دانەوەی قەرزەکانی بە کۆمپانیاکانی دەرمانی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە، ئێستا بیرۆکەی ڕاگرتنی پرۆسەی فرۆشتنی دەرمان بە تورکیا لەئارادایە.[4]
- دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە سبەینێوە هیچ گەشتێکی ئاسمانی لە نێوان عێراق و ئێران ناکرێت و جووڵەی فڕۆکەوانی لەگەڵ ئێران ڕادەگیرێت.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان