$باکووری کوردستان$
- سیاسەتمەداری کورد #ئەحمەد تورک#، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ قڕکردنی سیاسی، سزای 'قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات' بەسەری سەپێنرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- چەند ڕۆژێکە، بەشێکی گەورە لە دارستانەکانی دەڕنەی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای #کرماشان# لە ئاگردا دەسوتێن. ژینگەپارێزانی ناوچەکە لێدوانی قائیمقامی ناوچەکە لەبارەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بە درۆ دەخەنەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، سێ جار ناوەندی گوندی (ڕەژووکەریان) لە بناری #قەندیل# بۆردوومان کرد.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387342/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فڕۆکەکانی تورک قەندیلیان بۆردومان کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فڕۆکەکانی تورک قەندیلیان بۆردومان کرد=KTML_ImageCaption_End=
- ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ئاشکرایکرد، تێکڕای مردن بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە ناو توشبووانی ڤایرۆسەکە لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# 5٪ ی تێپەڕاندووە و یەکسانە بە دوو ئەوەندەی مردن لەناوچەکانی دیکەی عێراق.[4]
- لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی #دینارتە#ی سەر بە شارۆچکەی #ئاکرێ#، تەرمی پیاوێک دۆزراوەتەوە کە ناسنامەی دیارنییە و جلی سەربازی لەبەردایە.[2]
- پارێزەری دۆسیەی هێرشکردنە سەر #ئاسۆس هەردی# ڕایگەیاند پاش تێپەڕینی 9 ساڵ بەسەر هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی و 15 دانیشتنی دادگای دادبینی سەبارەت بەو کەیسە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی کەیسی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی بەراگیراوی هێنرایە بەردەم دادگا، کە ئەفسەرێکی پلە باڵای هێزەکانی (70)یە.[5]
- #وەزارەتی دارایی# لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 20 کۆمپانیا دەداتە دادگا.[4]
- لەسەر دۆسیەی کوشتنی دوو خوشکەکەی #چەمچەماڵ# چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون کە هەر سەرجەمیان مامی دوو کچە کوژراوەکەن و بەشدار تاوانەکە یان شاردنەوەی تەرمەکانیان کردوە.[3]
- پیاوێکی بەتەمەن و هاوژینەکەی لە گوندی چاڵەڕەشی سنووری شارۆچکەی #بازیان# شێرێکیان بینیوە، پیاوەکە دەڵێت، شێرێکی ڕەنگ سوور و پتەو بوو و کلکیشی هەڵگەڕاندبووەوە.[2]
- دەستەی دەسپاکی عیراق دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی نەینەوای ڕاگەیاند کە پێشتر بەهۆی گەندەڵی و ئیتخلاسەوە بۆ #هەولێر# هەڵهاتبوو.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، کەمپی عەین عیسا، ڕێگای ئێم 4 و گوندی سەیدای ڕۆژئاوای ناوچەکە بۆردومان دەکەن.[1]
- سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە #گرێ سپی# لە نزیک ڕێگای ئێم – 4 هاووڵاتییەکی تەمەن 36 ساڵیان بە ناوی محەمەد خەلەف سولەیمان کوشت. ئەو هاووڵاتییە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید عومەر عەلوش، بەڵام بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.[1]
- وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی سوید نامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان دەگەیەننە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەوەش لەمیانی ئەو کۆبوونەوەیەدا هات کە ئەمڕۆ لەنێوان وەفدێکی دەرەوەی سویدو #هەسەدە# ئەنجامدرا کە بەسەردانێکی ڕەسمی هاتبوونە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەو بارەیەشەوە، فەرماندەیەکی هەسەدە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و جەختیکردەوە حکومەتی سوید لەهەوڵی ئەوەدایە لە هەموو ئاستەکانی سیاسی و سەربازی و مرۆیی پشتیوانی زیاتر پێشکەشی هەسەدە و خۆبەڕێوەبەری بکات.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەردەوام لە میانی پەیوەندیکردنەکانیدا لەگەڵ ئەنقەرە پرسی بەشداری بەکرێگراوانی لیبیایی و سووریایی لە شەڕی ناوچەی قەرەباخ دەورووژێنێت.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان