پلانت بۆ پیشەکەت هەبێت
نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#[1]
لەژیاندا پلانت هەبێت، قەت لەخۆت پرسیوە ئایەلەکارەمدا چۆنم؟ یان چۆن هەوڵی سەرخستنی کارەکەم بدەم ؟ جاهەرکارێک بێت ئەگەر هاتوو پلانت نەبێت بۆ کارت ئەوا تۆ کەسێکی داڕماوی ناتوانی داهاتوویەکی گەش پێشبینی بکەی مرۆڤ لەهەرئەرک و پلەو پۆستێکدابێت پێویستی بە پلانە، ئەگەر هاتوو هەنگاوەکانت بەپلانبێت ئەوە دڵنیابە لەوەی تۆ لەکارەکەت سەرکەوتوودەبیت، کاتێک لەداهاتوی خۆت دەڕوانی بڕیارت داوە بەوچەشنە بێت کەدەتەوێ هیچ ڕاستی و هەڵەیەک لەوەدانیە کەچیە خۆت دەتوانیت ببی بەکەسێکی زۆر سەرکەوتوو شکۆمەند لەناو خێزان و چواردەور و کۆمەڵگاکەت هەر خۆشت دەتوانی ئەم کۆسپ و لەمپەرو تەگەرانەی بەردەم ڕێگات ڕابماڵی چاوەڕوانیت بۆ کەس نەبێت، تۆدەبێت بیسەلمێنی کەخۆتی دەبێت هەوڵبدەی توانا شاراوەکانی ناخت دەربخەیت بەدانیشتنت لەماڵەوە کات بەسەربردن بەشتی ڕۆتینی و لاوەکی یاخود چاوەڕوانی لە کەسەکانی چواردەورت، پشتبەستن بەوان چارەسەری ویستەکانی تۆ ناکات وەک نووسەر دەڵێت: (مانەوە لەماڵەوە و سەیرکردنی تەلەفزیۆن بژاردەیەکی باش نیە).
ئافرەت وەک هەرتاکێکی تری کۆمەڵگە، پێویستە سود لەتواناکانی ببینرێ وە بۆچوونەکانی بەهەند وەەربگیرێت و هەوڵبدرێ بەگوێرەی ویست و ئارەزووەکانی دەرگای لەبەردەم واڵا بکرێ بۆ ئەوەی هەموو ژیانی لەبازنەیەکی داخراو بەڕێنەکات، چونکە دووچاری ڕاماڵین دەبێت لەناو ژیان هەرکات لەنگیەک هەبوو لەکارەکەی بەدڵنیای بەپلان هەنگاوی نەناوە چونکەکەسانی سەرکەوتوو دەکەو نەسەرپێ و بەرەو پێشەوە هەنگاودەنێن خۆ ئەگەر ئەمە لەسروشتیاندا بونی نەبێت دروستی دەکەن، چونکە ئافرەت مامۆستای فەراهەمکردنی ژیانە، ئافرەت دایکەو قوتابخانەی یەکەمە بۆ پێگەیاندن وپەروەردەکردن. بۆیە پێویستە لەسەر ئافرەتان هەمیشە بەبەرنامە وپلانی پێش وەختە نەخشەی ڕێگای ژیان دابڕێژن، بۆئەوەی بتوان ڕوبەڕوی ئاستەنگەکانی ژیان ببنەوە و نەوەیەکی هۆشیارو پەروەردەکران و ئاڕاستەی ژیان وئایندە بکات و توێشوی ڕێگای سەختی ژیان و ئاستەنگەکانی بداتێ.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,009 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!