ناو: عەتێ
ناوی باوک: ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1944
ڕۆژی کۆچی دوایی: #31-12-2021#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
عەتێ ئەمین مەحمود کچی حاجی ئەمینی ناسراو بە مینە کەچەڵی مەڵکەندی لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە، جێگای کۆمپانیای دیوانی ئێستا بەرانبەر نەخۆشحانەی عەلی کەمال ئێستاش ماڵی لە مەڵکەندییە خێزانی کاکە حەمە کاکە وڵای مەڵکەندییە، عەتێ خان لە 31-12-2021 کۆچی دوایی کردووە دایکی (شەهید سەڵاح و شەهید نەجمەدین و بەهادین پێشمەرگەی دانەبڕاو و کارزان) تا ڕاپەڕینەکە خێزانێکی پڕاڕوپڕ لە کوردایەتی و دیندار و لە خواترس بوون یەکەم کەس بوو کە لەگەڵ شەهید نەجمەدینا بەندیخانەی گەورەیان شکاند و بەرگرییان لە شەرەف و ناموسی هەزاران خەڵکی سلێمانی کرد. [1]