وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بیانووی خانەنشینکردنی سەرکەوت کوبە بۆ کۆتایهاتنی ماوەی خزمەتی فەرمانبەری دەگەڕێنێتەوە.
#ڕێبەر ئەحمەد# وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی خانەنشینکردنی سەرکەوت کوبە، کاندیدی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ پۆستی بریکاری وەزیری ناوخۆ لە 5ی 12ی 2022 بە بەرپرسانی یەکێتیی وتووە بەپێی یاسا ڕۆژی #21-12-2022# دەبێت سەرکەوت کوبە خانەنشین بکرێت، چونکە تەمەنی یاسایی خزمەتی فەرمانبەری تەواو بووە.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردۆتەوە کە ناوبراو بە هۆکاری سیاسی ئەو فەرمانەی دەرکردبێت و هۆکارەکەی بۆ جێبەجێکردنی یاسایی خانەنشینی شارستانی و سەربازی گێڕاوەتەوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,173 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!