تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشیی دهۆک# ئەم وەرزە دوای چەندین ساڵ لە چاوەڕانی بۆ گەیشتنەوە بە ڕیزی یانە نایابەکانی ئێڕاقی، ئەم ساڵیش ئاست و ئەنجامی وەکو پێویست بووە و هاندەرانی یانەکەش چاوەڕوانی ئەنجامی دڵخۆشکەری لێ دەکەن لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئێڕاقی، هەر چەندە هەفتەی ڕابردوو یانەی دووچاری شکست هات لەبەرامبەر یانەی تەلەبە، بەڵام ڕاهێنەرانی یانەکە بەلێنی گەڕانەوە و هەستانەوە دەدەن جارێکی تر، لەم بارەشەوە کاوە ئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵپارێزی یانەی دهۆک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەگەر سەیری یارییەکانی ئەم وەرزەی یانەی دهۆک بکەی لە پلەی ئۆفەوە تاکو ئێستا هەشت یارییە یەک یاریمان دۆڕاندوە دروشمی یانەی دهۆک ئەوە بووە ئەگەر نەشمان بردەوە کەس لێمان نەباتەوە، بەڵام ئەوە یاری تۆپی پێیە یەک گەڕمان دۆڕاندوە، بەڵام خولەکەمان نەدۆڕاندوە ئامانجی یانەکەمان بۆ ئەم وەرزە تەنیا مانەوەیە لە خولی نایابی ئێڕاقی، بەڵام یاری بۆ یاری ئامانجی خۆمان دەپێکین، لە یارییەکانی داهاتووش ئاستی باشتر پێشکەش بکەین و بتوانین لە خانەکانی سەروو بین، لە بارەی ئاستی گۆڵپارێزەکانیش کاوە ئیبراهیم گوتیشی لە سەرجەم یارییەکانی تیپەکەمان لەم وەرزە ئاستی گۆڵپارێزەکان زۆر باش بووە، ڕۆلێکی باڵایان هەبووە لە ئەنجامەکانی یانەی دهۆک، یاری بۆ یاریش ئاستمان باشتر دەبێت و دەستەی ڕاهێنەرانی یانەکەمان پلانی تۆکمەیان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین تیپێکی تۆکمە بین لەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی ئێڕاقی.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 724 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!