ناونیشانی پەرتووک: باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام
ناوی نووسەر: #فەڕۆخ نێعمەتپوور#
چاپخانە: چاپەمەنی مانگ
ساڵی چاپ: 2014
ژمارەی چاپ: چاپ یەکەم
$بەشێک لە پەرتووکی باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام$
لە یەک ڕۆژدا لە دایک بوون، لە یەک سەعات و ... بەڵام نە لە یەک خولەک و چرکەژمێرێکدا. هەر بۆیە زۆر لە یەک دەچن و زۆریش لە یەک ناچن. هەموو کەس پێی سەیرە چۆن تەنیا چەند خولەک یاخود چەند چرکەیەک دەتوانێت ئەوەندە خوڵقێندراوی جیاوازی هەبێت، جیاوازییەک بۆ تەواوی تەمەن. دایکیان دەڵێت گەرچی بە شوێن یەکتردا هاتن، بەڵام ژانەکانیان جیاواز بوون، ژانی ئەوەی یەکەمیان لە ژانی باڵەکانی باڵندەیەکی بریندار دەچوو بۆ فڕین و هیی دووەمیشیان لە ژانی بیرکردنەوەی ماسییەکی گچکەی ترساوی وێنەی دەریای دەکرد. دایکی ناوی ئەوەی یەکەمی نا باڵندەی بریندار و ناوی ئەوەی دووەمیشیان ماسی سەرسام [1]