=KTML_Bold=بەپێی ئەزموونی کارم...=KTML_End=
هۆکاری کەمی کێشەی خێزانی لە مانگی ڕەمەزاندا چاوپۆشی ژنانە لە پیاوەکانیان. ئەگینا بەخوا ئەم شەیتانەی کە دەڵێن بەستراوەتەوە. بەو شێوە نییە، کە زۆرێک لە ئێمە لێی تێ گەیشتوون.
ژنان لە ڕەمەزاندا چاوپۆشیان لە هاوسەرەکانیان هەیە بەهۆی جەوەکە و هەندێک شتی لێ قبووڵ دەکەن.... بە حوکمی ڕۆژوەکە. پیاوان خۆشیان مەزاجیان کەمە. پاشان زۆرتریش سفرەی خێزانی کۆیاندەکاتەوە. ژن چی ئەوێ؟! تەنیا ئەوەی ئەوێ ئێمەی پیاو لەسەر سفرە بین.
خواردنەکانی بخۆین. داوای چا بکەین... بڵێین دەسخۆش... هەڵبەت ئەمە کارەکەری نییە، بەڵکوو بابەتەکە سرووشتی ئافرەتە. کاتێکانی تر چڵپەمان لە دەرەوە هەیە. بە قێز و بێزەوە ئەچینە پێشەوە. ڕەمەزان هەڵپەمان هەیە. کەواتە دەبێ تێبگەین. کە خانمان پێیانخۆشە. خواردنەکانیان بخۆین. کۆبینەوە.. نەوەڵا بە کابرا بڵێ ئەوە پیاز هەرزان نەبوو! بزانە ناڵێ خورما لە بەغا زۆرە!
ڕەمەزان بوارمان نییە! مەعیدەمان بەرد ئەهاڕێ. ناچارین چی هەبێت بیخۆین. لە ڕاستیدا ئێمەی پیاوان بەستراوینەتەوە. نەک شەیتان!
تۆ سەیر کە، لە بەربانگ کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە شۆفێری یەک ئۆتۆمۆبێل بڵێ کاکە هێواش لەسەرخۆ. ئەزیزم. بزانە هەر بەو قایشەی لە ترسی مرور خۆی پێبەستۆتەوە کەلەپچەکە ناکاتەوە. بەرەوەڵا...
ڕەمەزان بۆ منداڵ خۆشە، لەبەر ئەوەی گۆڕانکارییە و دەرچوونە لەو ڕۆتینەی کە ڕۆژانی ئاسایی هەیەتی. توخوا زەختی لێ مەکەن کە بخەوێ. ئەگەر گونجاو بوو. با لەگەڵ ئێوە پارشێو بکات بۆی دەبێتە بیرەوەری...
ڕەمەزان کێشەکان دوا ئەخات. دەنا بنبڕی ناکات.
کێشە لە ڕەمەزاندا نییە مانای وا نییە خێزان شامی شەریفە! ئەمەش شتێکی باش و گونجاوە کە کێشەکان دواخات، بە مەرجێک هەوڵی چارەسەر بدەن. نەک لە شەوالدا هەقی ڕەمەزانیش بکەنەوە. [1]
#ئازاد جەلال#