#زیادجەبار#، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند لەسەر هەموارکردنەوەی یاسایی هەڵبژاردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی تر هاوراین چونکە یاسای ئێستای هەڵبژاردن زۆرخراپە، بەڵام پارتی نایەویت ڕێکبکەوێت ئاماژەی بەوەشدا، یاساکەی ئێستا نادادپەروەری زۆری تێدایە بەتایبەت لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکاندا، لەگەڵ ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کێشەمان لەسەر کورسی پێکهاتەکان هەیە، بەڵام ئەوپێسنیارەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوویەتی بە چارەسەری دەزانین و بۆ ئەوەش چاوەروانی وەڵامی پارتین.سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیتی لە پەڕڵەمانی کوردستان باسیلەوەشکرد، پارتی و پێکهاتەکان لەگەڵ ئەوەدانەبوون یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە بەڵام ئێمە لەگەڵ پارتی و لایەنەکان لەسەر زۆرشت ڕێککەوتبووین و وەک یەکێتیی دەمانەوێت یاسایی هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە و جگە لە پارتی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی دیکە هاوراین لەسەر ئەوپرسە. دەشڵێت دەمانەوێت پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەبێت لە پەڕڵەمان، بەڵام پارتی نایەوێت لەگەڵمان ڕێکبکەوێت و نایەوێت پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەبێ ئاماژەی بەوەشدا، وەک یەکێتی هەمیشە دەستپێشخەریمان کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لەگەڵ دواخستنیدا نین، هەروەها هەڵبژاردنێکمان دەوێت جێگەی خواستی خەڵک بێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 573 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!