ئەندامێکی پەڕڵەمانی ئێراق دەڵێت ناومان خستەسەر یاداشتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسایی بودجە بەزوویی پەسەند بکرێت #کاروان عەلی یاروەیس#، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند پاڵپشتی خۆمان دەربری و ناومان خستەسەر یاداشتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ فشارخستنەسەر سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، هەتا لەم هەفتەیەدا وادەی دانیشتنی پەڕڵەمان بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ئێراق دیاری بکات ئەو پەڕڵەمانتارە وتیشی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە جگە لەوەی سەرپێچی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕڵەمانە، لە هەمان کاتدا کاریگەریی خراپی کردۆتەسەر ژیانی خەڵک و بازاڕ و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 626 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!