پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
شێخ کامیل شێخ مەحمود شێخ عارف هەشەزینی
10-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ڤیدیۆ
شایی و بووک گواستنەوەی دێرین پیرانشار (خانێ) ساڵی 2000
10-01-2025
کشمیر کەریم
پارت و ڕێکخراوەکان
کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
08-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار مەولوودی
08-01-2025
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  533,766
وێنە
  113,910
پەرتووک PDF
  20,732
فایلی پەیوەندیدار
  110,073
ڤیدیۆ
  1,786
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,278
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,157
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,481
عربي - Arabic 
33,203
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,538
فارسی - Farsi 
11,730
English - English 
7,866
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,097
پەرتووکخانە 
26,208
کورتەباس 
19,476
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,147
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,940
کۆمەڵکوژی 
10,925
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,459
وێنە و پێناس 
7,671
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,567
ڤیدیۆ 
1,670
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,107
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,671
MP4 
2,962
IMG 
210,146
∑   تێکڕا 
246,330
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
حەسەن سیساوەیی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلم...
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆ...
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێب...
هەرێمی کوردستان و خۆیارمەتی
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

هەرێمی کوردستان و خۆیارمەتی

هەرێمی کوردستان و خۆیارمەتی
ناونیشانی بابەت: هەرێمی کوردستان و خۆیارمەتی
ئامادەکردن: #محەمەد حسێن زادە#

ئانارشی، یەکێکە لە تایبەتەمەندییەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی و مانای ئەوەیە کە، دەسەڵاتێک لەسەرەوەی دەوڵەتەکان بوونی نییە کە بتوانێت ئاساییشی هەمووان دابین و دەستەبەر بکات.
بە واتایەکی دیکە، سیستەمی نیودەوڵەتی پلە و پاییەیی نییە و هەموو دەوڵەتەکان لانی کەم لە ڕووی یاساییەوە، پێکەوە بەرانبەر و هاوسەنگن. ئەم تایبەتەمەندییە، پێچەوانەی سیستەمی ناوخۆیی وڵاتانە، گریمانە ئەوەیە، لە ئاستی ناوخۆییدا حکومەت یان دەسەڵاتێکی زاڵ، لەسەرەوە، ئاساییشی هەموو شارۆمەندان و گرووپ و ڕێکخراوەکان دابین دەکات.
لە سیستەمی نێودەوڵەتی ئانارشیکدا (Anarchic) ، هەموو ئەکتەرەکان هەوڵ دەدەن لە ڕێگای داڕشتن و جێبەجێکردنی ستراتێژییەکی تایبەتەوە، مانەوە (Survival) و ئاساییشی نەتەوەیی خۆیان، لە هەمبەر هەڕەشە دەرەکییەکاندا دابین و دەستەبەر بکەن.
بۆ ئەم مەبەستە، ئەکتەرەکان بە تایبەت، هەوڵ دەدەن هاوسەنگی هێز (Power balance) لەبەرانبەر لایەنەکانی دیکەدا پێک بێنن. هاوسەنگی هێز، دەکرێت بە دوو شێواز پێک بێت:
یەکەم، هاوسەنگی دەرەکی هێز، کە لە ڕێگای هاوکاری و هاوپەیمانی و پێکهێنانی بەرەی هاوبەش لەگەڵ یەک یان چەند لایەنێکدا درووست دەبێت.
دووەم، هاوسەنگی ناوخۆیی هێز، کە بە گەڕانەوە بۆ ناوخۆ و، کەڵگوەرگرتن لە سەرچاوە و دەرفەت و توانا ناوخۆییەکانی وڵات، پێک دێت.
هاوسەنگی ناوخۆیی هێز، لەبەر ئەوەی کە ڕووی لە دەرفەت و تواناکانی خودی ئەکەتەرەکانە، زۆر جار بە ستراتیژی یان سیاسەتی خۆیارمەتیی (Self-helping) ناوی لێ دەبرێت.
خۆیارمەتی، یەکێکە لە باوترین و گرنگترین سیاسەتەکان، بۆ بەرفراوانکردنی هێز، بە ڕادەیەک لەنێو ئەکتەرە سیاسییەکاندا گرنگی پێ دەدرێت، کە وەک یەکێک لە تایبەتەمەندییەکانی سیستەمی ئانارشیکی نێودەوڵەتیی، پێناسە دەکرێت.
لە درێژەدا هەوڵ دەدەم بە شێوەیەکی وردتر، سیاسەتی خۆیارمەتیی (یان سێڵف-هێڵپینگ) پێناسە بکەم.
خۆیارمەتی
لە پێناسەیەکی کوورت و گشتیدا، خۆیارمەتیی مانای ئەوەیە کە ئێمە ناتوانین چاوەڕوانی ئەوە بین کە “ئەوانیتر” (Others) ، کەڵکەڵە و ئامانجەکانی ئێمە لەبەرچاو بگرن و لە ئێمە و بەرژەوەندییەکانمان تێبگەن.
لە بنەڕەتدا، هەوڵ و تێکۆشانی هەر ئەکتەرێکی سیاسی بۆ ئەوەیە، کە خۆی بەهێز بکات و بەرژەوەندی و ئاساییشی خۆی دابین و دەستەبەر بکات. ئەوان بۆ بەرفراوانکردنی هێز و دابینکردنی ئاساییشی خۆیان، ڕوو دەکەنە دەرفەت و تواناکانی خۆیان و، لە بیری پاراستنی ئاساییشی خۆیاندا دەبن. لەو پێناوەدا هیچ گرنگییەک بە بەرژەوەندییەکانی ئێمە نادەن، ئەوان هەموویان بەوجۆرە بیر دەکەنەوە و، سیاسەت دەکەن و هەر بۆیە بیر کردنەوە و سیاسەتی ئێمەش، دەبێت وا بێت، ئەمە پێناسەیەکی کوورت و ڕوونە لە خۆیارمەتی.
لە سیستەمی سیاسی نێونەتەوەییدا، هیچ دەوڵەت، ناوەند، ڕێکخراوە، دادگا یان دەسەڵاتێکی زاڵ، لە سەرەوە نییە کە ئاساییشی ئەکتەرەکان گەرەنتی بکات و بە ناچار هەموو لایەنەکان بۆ دابین کردنی ئاساییش، ڕوو دەکەنە هێز و توانای خۆیان.
شانۆی سیاسەتی نێونەتەوەیی، شانۆی خۆیارمەتییە. ئەمە وێنەیەکی ڕاستەقینە لە سیاسەتەی نێونەتەوەییە و ئاشکرایە کە هیچ لایەنێک بەر بە هێرش و دەستێوەردانی لایەنەکانی دیکە ناگرێت، (وەک نموونە، هێرشیتورکیا بۆ #عەفرین#) .
ئاساییشی نەتەوەیی، تەنیا لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ناوخۆ و سیاسەتی خۆیارمەتی، دابین دەکرێت. لە ئاوا سیستەمێکدا، ئەکتەرەکان بەردەوام نیگەرانی دەستێوەردان و هێرشی لایەنەکانی دیکەن. لە ڕاستیدا، هیچ ڕێگایەکی باشتر لە خۆیارمەتی، بوونی نییە و، ئەم دۆخە تا کاتێک کە پێکهاتەی نێونەتەوەیی گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت، هەر بەردەوام دەبێت.
تەنانەت هاوپەیمانییەکان و بەرەکان (کە خۆیان جۆرێکی جیاوازی ستراتیژی مانەوە و دابینکردنی ئاساییشی نەتەوەیین) ، دیاردەگەلێکی ساتی و کاتین و تەنیا خۆیارمەتییە کە هەتاهەتاییە.
لە ئاوا جیهانێکدا، ئەکتەرەکان باش دەزانن، کە ژیان و مانەوەیان، بەستراوەتەوە بە سەرکەوتنیان لە ململانێی هێزدا و هەر بۆیە هەموویان بە پێی بنەمای خۆیارمەتیی و بەرژەوەندی خۆیان، سیاسەت دەکەن و هەرگیز بەرژەوەندی خۆیان، گرێ نادەن بە بەرژەوەندی لایەنەکانی دیکەوە.
لە ئاوا جیهانێکدا، کە خۆیارمەتیی تایبەتەمەندیی سەرەکییە، هەر ئەکتەرێکی سیاسی دەبێت “خۆخواز” بێت.
خۆیارمەتی، جەخت لەسەر تەیار کردن و کەڵکوەرگرتن لە توانا ناوخۆییەکان و، بە تایبەت ئامادە کردنی هێزی مرۆیی و کەڵەکە کردنی چەک و چۆڵ و …هتد، دەکاتەوە.
هەموو ئەکتەرەکان، گرنگی بەو سیاسەتە دەدەن و بە کردەوە سەلماندوویانە، کە ئایدیای خۆیارمەتی، بە ئایدیایەکی شیاوی پەسەند و وڵامێکی سرووشتی و گونجاو، بۆ تەگەرەی ئەمنییەتی (Security dilemma) دەزانن.
کەوابوو، هەرێمی کوردستانیش، وەک ئەکتەرێکی شێوەدەوڵەتی، (یان نیوەدەوڵەتی) کە کەڵکەڵەی ئاساییشی نەتەوەیی خۆی هەیە، دەبێت گرنگی بداتە ستراتیژی خۆیارمەتیی و بەستێنەکانی جێبەجێکردنی ئامادە بکات.
هەرێمی کوردستان و خۆیارمەتی
هەرێمی کوردستان، دەبێت وەک پێویستییەک بۆ ماناوە و دابینکردنی ئاساییشی نەتەوەیی، سیاسەتی خۆیارمەتیی لەبەرچاو بگرێت. هەڵبەت لەوانەیە ئەو پێشنیارە، لە دوو ڕوانگەوە جێگای مشتومڕ و باس هەڵگر بێت.
یەکەم، لەوانەیە کەسانێک بڵێن، کە هەرێمی کوردستان بە ڕادەی پێویست، سەرچاوە و توانای ناوخۆیی بە دەستەوە نییە، کە سیاسەتی خۆیارمەتیی جێبەجێ بکات، بەڵام بە بڕوای من، ئەو بەڵگەهێنانەوەیە، ناتوانێت درووست بێت.
هەرێمی کوردستان لە بەراورد لەگەڵ زۆرێک لە ئەکتەرە سیاسییەکاندا، کە هەوڵی جێبەجێکردنی سیاسەتی خۆیارمەتیی دەدەن، سەرچاوەی هێزخۆڵقێنەری زیاتری بەدەستەوەیە.
بۆ خۆیارمەتی، پێویست نییە هەموو جۆرێ سەرچاوە یان باشترینیانت لە بەردەست بێت، بەڵکوو دەبێت لەو سەرچاوەگەلە کە لە بەردەستن، باشترین کەڵک وەر بگریت. هەروەها سنوورداربوونی تواناکان و، هەبوونی کێشە و گرفت، دەبێت پاڵنەری خۆڵقاندنی دەرفەت و، بەرفراوانکردنی هێز بن، نەک ئەوەی ببنە بیانو و دەستاوێزێک بۆ چاوپۆشین لە ستراتیژییەکی گرنگ.
دەبێت ئەوە لەبەر چاو بگرین، کە لە زۆر قۆناغدا، نەبوونی متمانە بە سەرچاوەی
ناوخۆیی و، لەبەرچاو نەگرتنی توانای خۆ، بووەتە هۆی شکستی نەتەوەی کورد.
دووەم، لەوانەیە بگۆدرێت، کە ستراتیژی خۆیارمەتیی زیاتر لەنێودەوڵەتەکاندا مانای هەیە و کوردستان بە دەوڵەت ئەژمار نایەت. ئەم پڕوپاگەندەیە، دەتوانێت تا ڕادەیەک درووست بێت، لەبەر ئەوەی کە لە شانۆی نێونەتەوەییدا، دەوڵەتەکان ئەکتەری سەرەکین و خەڵکانێک کە خاوەن دەوڵەت نین، حسێبی ئەکتەری سیاسییان بۆ ناکرێت و لە بنەڕەتدا گرنگی ئەوتۆیان پێ نادرێت، بەڵام لە وەڵامی ئەوەیشدا، دەبێت لەپێشدا ئاماژە بەو خاڵە بکەم کە بە چاوپۆشین لە باسی تیۆریک دۆخی بەرچاوی نەتەوەی کورد لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆکە بە شێوەیەکە، کە دەتوانین لە بواری کردەوەی سیاسییەوە، وەکوو ئەکتەرێکی سیاسی چاوی لێ بکەین.
ئاشکرایە بە ئەکتەر زانینی هەرێمی کوردستان، بە مانای دەوڵەت بوونی نییە، بەڵکوو بەئەکتەر پێناسەکردنی هەرێم، بەهۆی تێگەیشتن لەو ڕاستییەیە کە توانای سەربازی-سیاسی هەرێم، لەم قۆناغەدا بە ڕادەیەکە، کە سیاسەت و پلانە سیاسییەکانی، کاریگەریی لەسەر ئەکتەرەکانی دیکە لە ئاستی ناوچەییدا، دادەنێت و بە پێچەوانەوە سیاستەکانی هەرێمیش، لەژێر کاریگەریی ئەکتەرەکانی دیکە دایە.
ئاشکرایە، ئەمڕۆکە بەهۆی ئاڵۆزی و گۆڕانکارییەکانی ناوچە لە چەند ساڵی ڕابردوودا و لاوازبوونی دەسەڵاتی ناوەندی، سیاسەت و کردەوەی هەرێم تا ڕادەیەک سەربەخۆترە و هەوڵی داوە لە قاڵبی ئەکتەرێکی سەربەخۆدا سیاسەت بکات. هەر بۆیە لێرەدا، وەکوو ئەکتەری شێوەدەوڵەت، یان نیوە دەوڵەت ناوی لێ دەبەین.
کەوابوو هەرێمیش، وەکوو ئەکتەرێکی نیوەدەوڵەتی، کە کردەوەی سیاسی، ئەمنییەتی و سەربازیی لە هەندێک بواردا، لەژێر چاودێری دەوڵەتی ناوەندیدا نییە، بە ناچار دەبێت وەکوو ئەکتەرەکانی دیکە، گرنگییەکی زۆر بداتە سیاسەتی خۆیارمەتی.
خۆیارمەتیی دەتوانێت، بەستێنی بەرفراوانکردنی توانا و کەمکەرەوەی ئاستی لەرزۆکی و خەسارهەڵگری بێت.
ساڵانێکی دوورودرێژە کە زۆرینەی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، باوەڕیان بەو مەتەڵۆکە هەیە کە، “کورد دۆستێکی نییە جگە لە چیاکان”، بەڵام بە داخەوە ئەو مەتەڵۆکە هەر وەکوو هەستێک بۆ نیشاندانی تەنیایی و چەوساوەیی نەتەوەی کورد دووپات کراوەتەوە.
هیچ کاتێک لە ناوەرۆکی سۆزداری و سۆزەکی ئەو مەتەڵۆکە تێ نەپڕیوین، ئێمە دەتوانین بە تێڕوانینێکی دیکە، ئەو مەتەڵۆکە وەکوو ئاماژەیەک بۆ پێویستی خۆیارمەتیی بیخوێنینەوە.
لە ڕاستیدا “کورد دۆستێکی نییە جگە لە چیاکان”، ئاماژە بەو ڕاستییەیە کە نەتەوەی کورد نائۆمێد لە دۆزینەوەی دۆست و هاوپەیمان و ماندوو لە پەیمانشکێنی لایەنەکانی تر بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی خۆی چارەیەکی نییە جگە لەوەی بگەڕێتەوە بۆ دەرفەت و تواناکانی بەردەستی خۆی.
لێرەدا، چیاکان، هێمای دەرفەت و توانای ناوخۆیین. بە واتایەک کورد دۆستێکی نییە جگە لە دەرفەت و تواناکانی (چیاکان) خۆی.
کەوابوو، ئەمڕۆکە بە هەبوونی دەسەڵاتێکی شێوەدەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ئیدی پشتگوێ خستنی سیاسەتی خۆیارمەتیی ژیرانە نییە. شوێنکەوتنی درێژخایەن لە بنەڕەتدا ستراتیژییەکی وێرانکەرە و، چاوەڕوانی بۆ “یارمەتیی ئەوانی تر”یش دەستکەوتێکی نەبووە و، نایبێت و ناتوانێت چارەسەری کێشەکانی پەیوەندیدار بە ئاساییشی نەتەوەییەوە بێت.
لە ڕاستیشدا، ئاوا ستراتیژیگەلێک لە سیاسەتدا، ڕۆڵێکی ئەوتۆ ناگێڕن. بە تایبەت ستراتیژی یارمەتیی وەرگرتن لە ئەوی تر، زۆر جار لەنێو هاوپەیمانەکاندا مانای هەیە، بەڵام بە دەگمەن هەلومەرجێک دێتە پێش، کە نەتەوەی کورد لەبەرانبەر ئەو هەڕەشانەی وا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هاوپەیمانێک بدۆزێتەوە.
هۆکارەکەیشی ئەوەیە کە، ئەو هەڕەشانەی بۆ کورد دێنە ئاراوە، وا نییە کە حەتمەن بۆ لایەنەکانی تریش هەڕەشە بن و، هەر بۆیە ئەو ئەکتەرانە بە پێویستی نازانن خۆیان بخەنە پاڵ کورد.
مێژوو لێوانلێوە لە نموونەگەلی سەرکوت و تەفروتووناکردنی نەتەوەی کورد و، بێ لایەنی، سەیر کردن و کەمتەرخەمی لایەنەکانی دیکە.
نموونەگەلێک وەکوو #داعش# کە ببنە هۆی سەرهەڵدانی هەڕەشەیەکی هاوبەش و، پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ کورد، دەگمەنن. ئاشکرایە کە هاوپەیمانی ساڵانی ڕابردوو، بەرژەوەندی حاشاهەڵنەگری بۆ کورد تێدا بووە، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە تەنانەت لە ئاوا هاوپەیمانییەکیشدا، بەرپرسیاریەتی و بەڵێنی هاوپەیمانان بۆ پاراستنی ئاساییشی نەتەوەیی کورد، زۆر سنووردار و تەنیا ڕووی لە هەڕەشەی داعش بووە.
سەرەڕای ئەوەی کە هاوپەیمانییەتی دەرفەتگەلێکی زۆری بۆ هەرێم ڕەخساند، بەڵام ڕێبەری هاوپەیمانییەتیەکە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەی هاوبەش (داعش) زیاترین ئەرکی خستە ئەستۆی کورد و پێشمەرگە، بۆ ئەوەی بەر بە داعش بگرن و شکستی پێ بێنن.
حاشاهەڵنەگرە، کە کورد لە سەرەتای دەرکەوتنی داعش لە هەرێمی کوردستان، تا ڕادەیەک لاواز جووڵایەوە و، بەهۆی ئامادە نەکردنی بەستێنی خۆیارمەتیی لە ئاستێکی گونجاودا، دەستبەجێ سیاسەتی یارمەتیی وەرگرتن، لەلایەنەکانی دیکەیان گرتە بەر.
ئەوە لە حاڵێکدا بوو، کە ئەزموونە مێژووییەکان و ئاگاداربوون لەو ڕاستییەی کە سیاسەتی بگرە و بکوژە هێشتا لە ناوچەدا لە ئارادایە، دەبوایە ئەو ڕاستییەی بۆ بەرپرسانی هەرێم دەرخستایە، کە دەبێت بە پاڵپشتی سیاسەتی خۆیارمەتی، خۆیان بۆ سات و کاتەکانی هەڕەشە و قەیران ئامادە بکەن.
واتا ئەو ستراتیژییەی کە ئەولەوییەتی هەموو ئەکتەرەکانی دەوروبەرە، بە ئەزموونی داعش و #کەرکووک#، لە ڕاستیدا ئیدی ناکرێت لۆژیکی خۆیاری قوربانی ستراتیژیگەلی دیکە بکرێت و، ئەوە پێویستی هەرێمە کە ڕووی لە توانا و دەرەفەتەکانی خۆی بێت.
پێشنیارەکان و پێویستییەکان
بە شێوازێکی بەربڵاو، یەکەمین و گرنگترین کارێک کە ئەکتەرەکان لە چوارچێوەی سیاسەتی خۆیارمەتیدا ئەنجامی دەدەن، ئەوەیە کە هەوڵی بەرفراوانکردنی توانای ئابووری و سەربازی و چەکوچۆڵی خۆیان دەدەن.
ئاماژە بەو خاڵە گرنگە کە زۆرێک لە بیرمەندان و بە تایبەت بیرمەندانی قووتابخانەی ڕیاڵیسم (Realism) ، خۆیارمەتیی وەک بەرفراوانکردنی توانای ماددی (ئابووری و سەربازی) پێناسە دەکەن. کەوابوو خۆبەهێزکردن لە ڕووی مادیی و سەربازیی و چەکوچۆڵەوە، دەبێت وەک پێویستییەکی بەردەوام لەبەرچاو بگیرێت، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان هێشتا دەوڵەت نییە. بە بڕوای من دەبێت لەپاڵ هەوڵدان بۆ خۆبەهێزکردن لە ڕووی ئابووری و چەک و چۆڵەوە، بە لەبەرچاوگرتنی کێشە و بەربەستگەلێکی بەرفراوان کە بەروەڕووی بووەتەوە چەند خاڵی دیکەیش لەبەر چاو بگرێت. لەبەر ئەوەی کە هەر جۆرە گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی، کە بتوانێت لە ئاکامدا ببێتە هۆی بەرفراوانبوونی هێزی ناوخۆیی و، ئەوەش ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پێگەی دەرەکی، لە ڕاستای خۆیارمەتیدا پێویستە.
هەوڵدان بۆ جێگیرکردن و سەقامگیرکردنی زیاتری دیموکراسی و بەرەو پێش بردنی پڕۆسەی دیموکراتیزاسیون، پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە. یەکەم، دیموکراسی دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە. دووەم، لە دیموکراسییەکی ڕاستەقینەدا دەرفەت دەڕەخسێت بۆ ئەوەی چینی نوخبە، بیرمەند و شارەزایان لە داڕشتنی پلان و گەڵاڵەکانی پەیوەندیدار بە بەرفراوانکردنی هێزی نەتەوەییدا، بەشداری بکەن.
ئەمە ڕێگایەکە بۆ کەمبوونەوەی ناکۆکی و ناسازگارییەکان و ڕێاگەکی باشە بۆ داڕشتنی سیاسەتێکی گونجاو لەبەرانبەر ئەکتەرەکانی دیکەدا. هەروەها هەبوونی کۆدەنگی، کە خۆی بەرهەمی دیموکراسییە، ڕەوتی خوێندنەوەی هەلومەرجی ناوچە و جیهان و داڕشتنی ستراتیژیگەلی گشتی و تایبەت ئاسان دەگات.
دیارە خوێندنەوەی زانستیانەی هەلومەرج و داڕشتنی ستراتیژیش، خۆیان دەتوانن بەشیک بن لە پێویستییەکانی هەرێم لە ڕاستای سیاسەتی خۆیارمەتیدا کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێ دەکەم.
لە ڕاستای ئامادەکردنی بەستێن بۆ بەرفراوانکردنی هێز و توانایی، دەبێت پێویستییەکان و ئەولەوییەتەکان دیاری بکرێن. سەرەڕای ئەوەی دەرفەت و تواناکانی هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتەکاندا سنووردارن، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا، تا ڕادەیەک دەرفەت و توانای هەرێم زۆر بووە و، کێشە و گرفتی ئەکتەرەکانی دەوروبەریان ڕووی لە زیادبوون کردووە و هەرێم دەرفەتی سیاسەتی بەهێزتری بۆ ڕەخساوە.
کاتی ئەوە هاتووە کە هەرێم، بە کەڵکوەرگرتن لە پێگەی ستراتیژیکیی خۆی لە ڕێگای تێگەیشتن لە ڕەوتی ڕووداوەکانی جیهان و ناوچەوە، بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و دابینکردنی ئاساییشی خۆی، هەنگاوی باشتر هەڵبگرێت. پێش هەموو شتێک، پێویستە ڕیزبەندییەک لە بەرژەوەندییەکان بکرێت. لە ڕیزبەندی ئامانج و ئەولەوییەتەکاندا، دەبێت ئاگاداری ئەوە بین، کە ئەو ئەولەوییەتانە خۆیان لەژێر کاریگەریی گۆڕانکارییە جیهانی و ناوچەییەکاندان.
هەرێمی کوردستان، دەبێت ئامانجەکانی خۆی بە پێی تواناکانی دابڕێژێت. ئەگەر دەرفەت و تواناکان زۆر بن و ئامانجەکان بچووک بن، ئەوا ئەو دەرفەت و تواناگەلە لە کیس دەچن و بێ­کەڵک دەمێننەوە. بە پێچەوانەوە ئەگەر دەرفەت و توانا زۆر بن و ئامانجەکان گەورە بن، تواناکان تەفروتوونا دەبن. بە هەر حاڵ ئاگاداربوون لە هەلومەرجی جیهانی و ناوچەیی، تێگەیشتن لە پێگەی ڕاستەقەینەی هەرێم لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکاندا، دیاریکردنی چییەتی هەڕەشەکان و پێش بینیکردنی ئەولەوییەتەکان، هەنگاوگەلێکی پێویستن بە مەبەستی بەرفراوانکردنی توانای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکاندا.
لێرەدا پێویستییەکی دیکە دێتە ئاراوە و ئەویش، داڕشتنی ستراتیژییەکی ئەمنییەتی گونجاوە. داڕشتنی ستراتیژی گونجاو و گرێدراوی خاڵی پێشووە. واتا ئەگەر پێویستییەکان و ئەوڵەوییەتەکان بە باشی دیاری بکرێن، بەستێن بۆ داڕشتنی ستراتیژییەکی مەزنی ئەمنییەتی دەڕەخسێت. داڕشتنی ئەو ستراتیژییە، هەنگاوێکە بۆ خۆیارمەتی. بەشێوەیەکی وردتر دەبێت بڵێین، کە دەکرێت ئەولەوییەتەکان و ئامانجەکان، بخرێنە ناو چوارچێوەی ستراتێژییەکی مەزن. داڕشتنی ئەو ستراتێژییە دەتوانێت ئاڕاستەی ڕێگاکە دیاری بکات و، توانای هەرێم بەرفراوانتر بکات.
هەروا کە دەزانین، ستراتیژی ڕوونکەرەوەی سیاسەتە و ڕێبەران پێویستیان بە ستراتیژیە. داڕشتنی ستراتیژی یانی دیاریکردنی ئامانجەکان، میتۆدەکان و ئامڕازەکانی گەیشتن بەو ئامانجگەلە.
هەرێمی کوردستان پێویستی بە ستراتیژیی زانستیانە هەیە. ستراتیژییەک کە گونجاو، شیاوی جێبەجێکردن و بە ڕادەی پێویست کارامە بێت و ڕێگای بەهێزبوون دیاری بکات.
هەروەها لە ناخی ستراتیژی ئەمنییەتی گشتییەوە دەکرێت بابەتگەلێکی وردتر، بەڵام گرنگ دەر بهێنرێن، کە ئەوانیش پێشمەرجی بەرفراوانکردنی هێزن. بۆ نموونە، ستراتیژی سەربازی دەتوانێت یەکێک بێت لەو بابەتانە. لە ستراتیژی سەربازیدا کە داڕشتنی (ئاشکرا و نهێنی) بۆ هەر ئەکتەرێک زۆر پێویستە ئامانجەکان بە شێوەیەکی وردتر دیاری دەکرێن. میتۆدەکان بە شیوازی جۆراوجۆر پەیوەندییان هەیە بە کەڵکوەرگرتن لە هێزی سەربازیی. ئامڕازەکانیش هەمان سەرچاوە و کەلوپەلی سەربازین.
هەرێمی کوردستان بە چاوپۆشین لەوەی کە لە ئێستادا دۆستان و دۆژمنانی کێن و تا چ ڕادەیەک توانا و هێزی لەبەردەستە، پێویستی بە داڕشتنی ستراتیژی سەربازی هەیە و، دەبێت گرنگی بەو بابەتە بدات. بەرپرسانی هەرێم دەبێت بەشوێن میتۆدگەلێکەوە بن بۆ کەڵکوەرگرتن لە دەرفەت و توانای بەردەستیان بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانیان. هەر لەو چوارچێوەدایە کە ئەوان پێویستییەکانی خۆیان لە بواری چەک و چۆڵەوە، ڕێگاکانی دابینکردنی ئەو پێویستیانە و هەروەها شیوازەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشە جیاوازەکاندا پێش­بینی دەکەن.
هەر لە چوارچێوەی ستراتیژی سەربازییدا، دەکرێت سیستەمێکی بەرگری کارامە و کاریگەر دابڕێژرێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونە تاڵ و ناخۆشەکان و تراژیدیاکان بەرگری دەکەوێتە ناخی ئەمنییەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەمنییەت بەبێ هەبوونی سیستەمێکی بەرگریکارانە-سەربازیی مانایەکی نییە.
حاشاهەڵنەگرە کە هێزی ماددی و بە تایبەت سەربازی، قسەی یەکەم لە دابینکردنی ئەمنییەتدا دەکات و ئەوانەی ئەو ڕاستییە لەبەرچاو نەگرن، یان حاشای لێ بکەن، ڕێگایەک جگە لە تەفروتوونا بوون ناپێون.
ئەو خاڵانەی سەرەوە وەک پێشمەرجی سیاسەتی خۆیارمەتیی هەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانم. سەرکەوتن لە هەر یەک لەو خاڵگەلەدا دەتوانێت ڕێگاچارەیەک بێت بۆ هەندێک لە گرفت و کێشەکانی دیکە. بۆ نموونە، ئاشکرایە کە ئەگەر هەرێمی کوردستان، لە داڕشتنی ستراتیژییەکی تۆکمەی سەربازیدا سەرکوتوو بوایە، دەبوایە تا ئێستا کێشەی حیزبی بوونی پێشمەرگە چارەسەر ببوایە. دەزانین کە ئەو کێشەیە زۆر جار بووەتە هۆی گرفت و ناکارامەیی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکاندا و تەنانەت بووەتە هۆی ناکۆکی زۆر و خەسارهەڵگری بەرژەوەندی گشتی. لە ستراتیژییەکی سەربازی گریمانەییدا، ئاماژەکردن بە پێکهێنانی سوپای نەتەوەیی/نیشتمانیی پێشمەرگە، لە ڕێگای پەسەندکردنی پەڕڵەمانەوە، دەتوانێت ڕێگاچارەیەکی گەورە و کردەوەیی بە ئەژمار بێت. وێرای ئەوەی کە دەبێتە هۆی پێکهاتنی سوپایەکی نیشتمانیی هەمیشە ئامادە، کە لە کاتی هەڕەشە و قەیراندا هەموو کەس دەتوانێت پشت و هیوای پێ ببەستێت.
کۆبەند
تراژیدیاکانی چەند ساڵی ڕابردوو- هێرشی داعش و داگیرکردنی کەرکووک- سەرەڕای گۆڕانکارییە جۆراوجۆرەکان لە ئاستی جیهان و ناوچەدا، جارێکی دیکە سەلماندیان کە “کورد دۆستێکی نییە جگە لە چیاکان”. چیاکان لە شرۆڤەیەکی بەربڵاودا هێمای دەرفەت، سەرچاوە و توانا ناوخۆییەکان. هەرێمی کوردستان وەک ئەکتەرێکی نوێ (نیوە دەوڵەت) لە گۆڕەپانێکی ئانارشیکدا، ناچارە بە گرتنە بەری سیاسەتی خۆیارمەتیی و هەوڵدان بۆ خۆبەهێزکردنی ناوخۆیی. هەرێم دەبێت لە کوتاییدا بگاتە ئەو خاڵەی کە بە کەمترین چاوەڕوانی لەلایەنەکانی دیکە، بەرەوەڕووی هەڕەشە ئەمنییەکان ببێتەوە. لەم ڕاستایەدا جەختکردن و زەق کردنەوەی لەمپەڕەکان نابێت بیانوویەک بن بۆ خافڵ بوون لەو سیاسەتە.
لە کوتاییدا، دەبێت بە جیدی ئەو خاڵە لەبەرچاو بگیردرێت کە جەخت کردن لەسەر خۆیارمەتیی بە مانای ڕەتکردنەوەی ستراتیژیگەلی دیکە و لەوانە هەوڵدان بۆ هاوپەیمانی و هاوکاری لەگەڵ ئەکتەرەکانی دیکە لە هێندێک قۆناغی تایبەتدا نییە.
هەروا کە ئاماژەمان پێ کرد، ستراتیژی جۆراوجۆر هەن، بەڵام بانترین و باشترینیان خۆیارمەتییە و هیچ کام لە سەرەوەی خۆیارمەتی، دانانرێن. ئاشکرایە کە هەرچەندە بەرژەوەندی هاوبەش بۆ ماوەیەک دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی پەیوەندی دۆستانە، بەڵام لە درێژخایەندا بەرژەوەندی هەرێم لە پشت بەستن بە ئەکتەرەکانی دیکە و تەنانەت زلهێزترینیشیان نییە. تا ئێستاش زۆر جار بینیومانە کە ئەکتەرە بەهێزەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی کە بە ڕەواڵەت وایان نواندووە کە لەگەڵ کورد یەکدەنگ و هاودڵن، لە قۆناغە هەستیارەکاندا، سیاسەتێکی ناڕوون و لێڵیان لەبەرانبەر هەرێمدا گرتووەتە بەر.
کەوابوو، تەنیا خۆیارمەتیی دەتوانێت هەر جۆرە بۆشاییەکی سەرچاوەگرتوو لە پەیمان­شکێنی و دەرچوون لەژێر باری بەرپرسیاریەتی و بەڵێنەکان، لە قۆناغە هەستیارەکاندا پڕ بکاتەوە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 424 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە محەمەد حسێن زادە
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 30-01-2023
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-01-2023 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 424 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
کچێکی کورد کە وێنەکە لە جزدانی سەربازێکی کورد لە شەڕی نێوان ئێراق و ئێران دۆزراوەتەوە
وێنە و پێناس
ئەسپسوارێک و چەند کەسێکی دیکەی کورد ساڵی 1912
کورتەباس
یەکێتیی زانایان بۆ ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵا: کورد سەری مار نییە، قوربانیی ژەهری مارەکانە
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
وێنە و پێناس
چەند کچێکی کورد بە جلوبەرگی کوردییەوە، ساڵی 1970 لە باشووری کوردستان
کورتەباس
چارەنووسی پێنج ئەنفالکراوی گەرمیان ئاشکرا دەبێت؛ 'خۆم ئەم جلەم بۆ کڕیوە'
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
پێشەکییەک بۆ ڕەچەڵەکنامەی هۆزی بەگزادەی موکری (فەیزوڵابەگی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
زەید کوردی
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
ژیاننامە
شێخ کامیل شێخ مەحمود شێخ عارف هەشەزینی
وێنە و پێناس
پیاوێکی باشووری کوردستان، ساڵی 1912
وێنە و پێناس
خانمێکی کورد ساڵی 1918
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
کورتەباس
بەوێنە.. چنینی کلاش لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی مەریوان
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەسەن سیساوەیی
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
حەسەن سیساوەیی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
18-12-2024
سارا سەردار
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
07-01-2025
کشمیر کەریم
سەرگوڵ حسێن
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
09-01-2025
هەژار کامەلا
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
09-01-2025
سارا سەردار
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
شێخ کامیل شێخ مەحمود شێخ عارف هەشەزینی
10-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ڤیدیۆ
شایی و بووک گواستنەوەی دێرین پیرانشار (خانێ) ساڵی 2000
10-01-2025
کشمیر کەریم
پارت و ڕێکخراوەکان
کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
08-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار مەولوودی
08-01-2025
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  533,766
وێنە
  113,910
پەرتووک PDF
  20,732
فایلی پەیوەندیدار
  110,073
ڤیدیۆ
  1,786
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,278
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,157
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,481
عربي - Arabic 
33,203
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,538
فارسی - Farsi 
11,730
English - English 
7,866
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,097
پەرتووکخانە 
26,208
کورتەباس 
19,476
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,147
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,940
کۆمەڵکوژی 
10,925
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,459
وێنە و پێناس 
7,671
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,567
ڤیدیۆ 
1,670
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,107
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,671
MP4 
2,962
IMG 
210,146
∑   تێکڕا 
246,330
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
کچێکی کورد کە وێنەکە لە جزدانی سەربازێکی کورد لە شەڕی نێوان ئێراق و ئێران دۆزراوەتەوە
وێنە و پێناس
ئەسپسوارێک و چەند کەسێکی دیکەی کورد ساڵی 1912
کورتەباس
یەکێتیی زانایان بۆ ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵا: کورد سەری مار نییە، قوربانیی ژەهری مارەکانە
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
وێنە و پێناس
چەند کچێکی کورد بە جلوبەرگی کوردییەوە، ساڵی 1970 لە باشووری کوردستان
کورتەباس
چارەنووسی پێنج ئەنفالکراوی گەرمیان ئاشکرا دەبێت؛ 'خۆم ئەم جلەم بۆ کڕیوە'
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
پێشەکییەک بۆ ڕەچەڵەکنامەی هۆزی بەگزادەی موکری (فەیزوڵابەگی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
زەید کوردی
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
ژیاننامە
شێخ کامیل شێخ مەحمود شێخ عارف هەشەزینی
وێنە و پێناس
پیاوێکی باشووری کوردستان، ساڵی 1912
وێنە و پێناس
خانمێکی کورد ساڵی 1918
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
کورتەباس
بەوێنە.. چنینی کلاش لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی مەریوان
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.688 چرکە!