پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کۆبوونەوە و دانیشتنی گوندنشینانی کەڵەکەجاڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بۆنەیەکدا، ساڵی 1998
25-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
عەبدولقادر ساڵح قادر مامشەیی
23-01-2025
سروشت بەکر
شوێنەکان
خدربڵاخ
23-01-2025
سروشت بەکر
شوێنەکان
حەفتاچەشمە
23-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
قامیشلۆ بە ئامادەبوونی 100 هەزار کەس ، شەهیدانی داستانی دووی کۆبانێ بەنداوی تشرین بە خاک سپێردران
23-01-2025
کشمیر کەریم
شوێنەکان
پيرسەفا
23-01-2025
سارا سەردار
شوێنەکان
بناوچلە
23-01-2025
سارا سەردار
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی کەمال سەلیم ساڵی 1975
23-01-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی کەمال سەلیم ساڵی 1979
23-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
گەنجێک هەڵمەتێکى پاککردنەوەى لە دارستانى ڕانیە ئەنجامدا
23-01-2025
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  536,427
وێنە
  114,551
پەرتووک PDF
  20,767
فایلی پەیوەندیدار
  110,865
ڤیدیۆ
  1,911
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
294,470
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,354
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,549
عربي - Arabic 
33,648
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,949
فارسی - Farsi 
11,825
English - English 
7,916
Türkçe - Turkish 
3,701
Deutsch - German 
1,849
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,167
پەرتووکخانە 
26,247
کورتەباس 
19,739
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,140
پەند 
13,753
شوێنەکان 
12,657
شەهیدان 
11,946
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,511
بەڵگەنامەکان 
8,464
وێنە و پێناس 
7,759
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,790
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
793
کارە هونەرییەکان 
777
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
511
ئیدیۆم 
350
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
208
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,757
MP4 
3,117
IMG 
211,505
∑   تێکڕا 
247,930
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
موکەڕەم تاڵەبانی
ژیاننامە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
ژیاننامە
عەلی ئەشرەف نۆبەتی
ژیاننامە
غازی غەفوور
ژیاننامە
ڕۆژین داودی
ڕۆمانی پاشای گەورە و بەراوردکارییەک
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ڕۆمانی پاشای گەورە و بەراوردکارییەک

ڕۆمانی پاشای گەورە و بەراوردکارییەک
ناونیشان: ڕۆمانی پاشای گەورە و بەراوردکارییەک
ئامادەکردن: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

ماوەیەک لەمەوپێش برامان ئارێز عەبدوڵڵا ڕۆمانی پاشای گەورەی بڵاوکردەوە و بە حوکمی ئەوەی لەبارەی میرنشینی #سۆران# و بەتایبەتتریش لەسەر ژیان و ماوەی حوکمڕانیی میر محەمەدی ڕەواندزی نووسیوە، کە بەهێزترین و بەناوبانگترین میرەکانی کورد و ئیمارەتەکانێتی و بەو پێیەی ئەو ئیمارەتانە بەشێکی باشیان لە مێژووی کورد داگیر کردووە، بە ئەرێنی و نەرێنییەوە ئەگەر بە چاوی ئەمڕۆ تێیانبڕوانین. بەندە بە پەرۆشی و وەک دەڵێن بە چاوی کڕیارەوە کەوتمە خوێندنەوەی و بە چەند ڕۆژێک تا هەر 350 لاپەڕەکەیم تەواو نەکرد دەستم لێ هەڵنەگرت. ڕۆمانەکە وەک نووسەر خۆشی لە دەسپێکەوە ئیشارەتی پێداوە مێژووییە و بۆ ئەم کارەی سوودی لە گەلێ سەرچاوەی زارەکی و نووسراو بینیوە لەسەر ئەو مێژووەی کەوا ئەو میرەی ئیمارەتی سۆران تێیدا حوکمڕان بووە و بەرگێکی فەنتازیای خەیاڵی بەبەردا کردووە، بە شێوەیەک کەوا سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشێت و چێژێکی هەم خۆش و هەم ناخۆشی پێدەبەخشێت و مەراق و خولیایەکی دەداتێ کە پێ بە پێ و بەش بە بەش لەگەڵ ڕۆمانە مێژووییەکەدا بڕوات و ئاوێتەی کاراکتەرەکانی ببێت.
چەردەیەک لە هەستی نەتەوایەتی
خۆشییەکەی ئەوەیە کەوا لە سەردەمێکی تووش و نالەباردا ئەم میرە جۆرە کاریگەرییەکی ئەو بای نەتەوەخوازی یان ناسیۆنالیستییەی بەسەرەوە دەبێت کە لە ئەوروپاوە هەڵیکردبوو و پڕیشکێکیشی گەیشتبووە وڵاتی عوسمانی و میللەتە ژێردەستەکانی. ئەم بارە لای گەلانی بەڵکانی ئەوروپای ژێردەستەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی خۆی لە گەلێ شۆڕش و ڕاپەڕیندا بینیوەتەوە بۆ ڕزگاربوونیان لە ستەمکاریی ئەو ئیمپراتۆرییەتەی کە تا دەهات هێدی هێدی گڵۆڵەی دەکەوتە لێژی و بەرەو ئەوە دەچوو کە چیتر لەگەڵ چەرخی بەمۆدێرنبوون و پیشەسازیی ئەوروپیدا هەڵنەکات و بەرەو کۆتایی بچێت و ئەو گەلانەش بەرودوا ڕزگار دەبوون. ناخۆشییەکەشی کە لە کۆتایی ڕۆمانەکەدا میر یان پاشای گەورە بەو دەردە دەچێت کە لە نزیکەی ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا تەواوی میرنشینە کوردییەکان کۆتاییدان پێهات و لەسەر دەستی لەشکر و قۆشەنی تا ئەو دەمەش زەبەلاحی عوسمانیدا شکستیان هێنا و خرانەوە سەر ئیمپراتۆرییەت و حوکمی ناوەندیی عوسمانی. میر و ئەریستۆکراتە فیوداڵەکانی ئەو میرنشینانە تێکەڵ بە دەزگای بیرۆکرات و حوکمڕانیی ئۆتۆکراتیی عوسمانی کرانەوە لە ئەستانبووڵی پایتەخت و گەلێک لەوانە و دواتریش نەوەکانیان پلەی جیاجیای دەسەڵات و حوکمڕانییان پێدرایەوە لە ئیدارەی شوێنە جیاجیاکانی وڵاتی پانوپۆڕی عوسمانیدا، بەڵام دوور لە شوێنی حوکمڕانی و دەسەڵاتی پێشووی میرنشینەکانی خۆیان. دوای ئەمانیش خەڵکە ڕەعییەت و ستەمدیدەکەی خۆیان کەوتنە ژێر بارێکی قوورستر لە جاران و ستەمی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی عوسمانی و باج و خەراجی زۆر لەپێشوو گرانتر، لەسەردەستی کاربەدەستی گەندەڵ و بەرتیلخۆری ئیدارەی دواکەوتووی عوسمانی. ئەوەی کە میر محەمەدی سۆرانی جیاکردەوە لەو سیاسەتەی کەوا عوسمانییەکان پەیڕەوییان دەکرد ئەو چارەنووسە کارەساتبارەی کوشتن یان بزرکردنی بوو پاش ئەوەی لەسەر سوێند و بەڵێن بە قورئانێکی مۆرکراو موهرلی قورئان خۆی ڕادەستی ڕەشید پاشای سەدری ئەعزەم و سەرلەشکری عوسمانیی کردبوو. هەڵبەت وەک سەرچاوە مێژووییەکان باسی دەکەن، لەسەر ڕاسپارەی ئەم ڕەشید پاشایە میوانی سوڵتان مەحموودی دووەم دەبێت و بە یاوەریی ئەویش دەچێتە نوێژی هەینی و وەک میوانێکی پایەبەرز و ڕێزلێگیراوی دەوڵەت سەردانی گەلێ دامودەزگای پایتەخت دەکات و لەوانە کارگەکانی چەک و جبەخانە درووستکردن. پاشانیش فەرمانی سوڵتانیی بابی عالیی بۆ دەردەچێت گوایە وەک میری سۆران بمێنێتەوە پاش ئەوەی ئەمیش بەڵێن دەدات کە سنووری ڕۆژهەڵاتی ئیمپراتۆرییەت لە دەستدرێژی و هێرشی دەوڵەتی قاجاری ئێرانی ڕکابەری عوسمانیبپارێزێت. دواجار لە ڕێگەی ئەماسییەوە دەنێردرێتەوە بۆ ڕەواندز، بەڵام لەو ماوەیەدا کە ئەم لە گەشتەکەیدا بەرەو ڕەواندز بەڕێوە دەبێت و لە ئەماسییە گوایە وەک میوانی پایەبەرزی دەوڵەت دەیهێڵنەوە و بەپێی فەرمانێکی بابی عالی مەلا عەزیزی بەڕێوەبەری دیوانی میرایەتییەکەی و یاوەری لەم سەفەر و مانەوەیدا دەگێڕنە دواوە بۆ پایتەخت. بەڵام تا مەلا عەزیز دەگەڕێتەوە میر بە پیلانێک شوێنبزر دەکرێت و تا ئێستاش هیچ سەرچاوەیەکی مێژوویی نەدۆزراوەتەوە کە باس لەو تاوانە بکات، چۆن ئەنجامدراوە و چۆنچۆنی لەناوبراوە، ئەگەرچی سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەدەن گوایە بە پیلانی عەلی ڕەزا پاشای والیی بەغدا و والیی مووسڵ و سەرلەشکرەکانی دەوڵەتی عوسمانی ئەو کارە ئەنجامدراوە. هەڵبەت لە کاتی خۆڕادەستکردنی میر محەمەددا ئەوان ڕاسپاردە و بەڵێنی ڕەشید پاشایان بەدڵ نەبووە و لای خۆیانەوە کەوتوونەتە پیلانگێڕی و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی. هەر لەو سەروبەندەشدا ڕەشید پاشا دەمرێت و زەمینە بۆ پیلانگێڕان دەڕەخسێت کاری خۆیان بکەن، بەتایبەتی کاتێ کەوا میر هێشتا هەر لە ئەستانبووڵی پایتەخت دەبێت. دیارە سەرەڕای ئەو ڕێز و شکۆیەی لێیدەنرێت بەڵام هەر وەک شێوە دەسبەسەرێک دەیهێڵنەوە، بەپێی سرووشتی ئەو کاتەی دەزگای بیرۆکراتی حوکمڕانی عوسمانی و گوایە لە ئەنجامی مەرگی ڕەشید پاشا و نەمانی کاریگەریی ئەو لەسەر سوڵتان پیلانگێڕەکان سەردەکەون و دڵی سوڵتان کرمێ دەکەن و دواجار بەو دەردەی دەبەن کە سەرچاوە مێژووییەکان باسی دەکەن.
تۆپەکەی وەستا ڕەجەب.. میر لە خەیاڵێک و ئالی عوسمانیش لە خەیاڵێکی تر
لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەوە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی چیتر ئەو وڵاتە پانوپۆڕەی جارانی سەر ڕووی زەوی نەمایەوە و سام و شکۆی ڕابوردووی شکا. لەم سەدەیەدا خەڵکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بەردەوام لە شۆڕش و ڕاپەڕیندا بوون دژ بە ستەمی عوسمانی و بەش بەش خۆیان لە جەستەی ئەو ئیمپراتۆرییەتە دا دادەماڵی. یۆنان لە ساڵی 1833دا ڕزگاری بوو و تا ساڵی 1913 دوابەشی وڵاتانی بەڵکانیش لە ژێدەستەیی عوسمانی دەرچوون. هەر لەو سەر و بەندەدا میسریش چیتر وەک ویلایەتێکی عوسمانی نەمایەوە. محەمەد عەلی پاشای بە ڕەگەز کوردیش میسری کردە وڵاتێکی سەربەخۆ و لە دەوڵەتی عوسمانیی دابڕی و لەشک و سوپای خۆی هێند بەهێز و پڕچەک کردبوو کە سوپای عوسمانی دەرەقەتی نەدەهات و لە هێرش و پەلاماردانیدا شکستی هێنا. ئەوجا هەر ئەمەش بوو وای لە پاشای سۆران کرد چاوی لێبکات و لەشکری خۆی تۆکمە و تەیار بکات و بیر لە درووستکردنی تۆپیش بکاتەوە.
لە قۆڵی باکووری ڕۆژهەڵاتیشەوە، لەم سەدەی نۆزدەیەدا چوار جەنگی گەورەی ڕووسیا - عوسمانی هێز و توانای لەبەر دەوڵەتی عوسمانی بڕی و لە جەنگی ساڵانی 1828 - 1829ی ڕووسیا - ئێراندا، ئیمپراتۆرییەتی قەیسەریی ڕووسیا تەواوی ناوچەکانی قەوقاز و بەشێکی ئازەربایجان و ئەرمەنستانی لە دەستی ئێران دەرکرد و خستییە سەر قەڵەمڕەوی خاکی ڕووسیا و گەورەترین هەڕەشەی درووستکرد لەسەر عوسمانی. لێرە بەدواوە گەلی ئەرمەنی کریستیان، کە ئەوانیش وەک کورد بندەستی عوسمانی بوون و ڕێژەیەکی بەرچاویان نیشتەجێی ئەستەمبووڵی پایتەخت و گەلێ شار و دێهاتی وڵاتی عوسمانی بوون. وەلێ ڕێژەیەکی زۆرتر و بەرچاوتریان لە شەش ویلایەتە زۆرینە کوردەکەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتی عوسمانیدا نیشتەجێ بوون. ئەوان لێرە لەگەڵ کورد لە دێرزەمانەوە پێکەوە دەژیان و لە گەلێ ڕووەوە کولتوور و فەرهەنگیشیان لە یەکەوە نزیک بوو، هەرچەندە ئایینیشیان یەک نەبوو. بەڵام هەست و سەرەتای بزووتنەوەی نەتەوایەتی تێیاندا لەوی کورد پەرەسەندووتر بوو لەو دەمەدا. ئەوجا پاش ئەوەی ئەرمەنستانی ڕۆژهەڵات کەوتە لای ڕووسیای بەردەوام ناکۆک و دوژمن لەگەڵ عوسمانی، ئەرمەن لێرە کەوتبوونە خولیای گەڵاڵە کردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر ئەو خاکەی کوردستان کە ئەوان بە ئەرمینیا ڕۆژاوایان لەقەڵەم دەدا. دواتر لە ئەنجامی دەستێوەردانی دەوڵەتە زلهێزە بەرژەوەندیخوازەکان و مسیۆنێرەکان و کاریگەرییان لەسەر ئەرمەن (کە ئێرە جێی باس کردنی وردەکاریی نییە) ، گرژی کەوتە ناو ئەم دوو گەلەوە و حوکمڕانیی عوسمانیش دەستی خراپی هەبوو لە پەرەپێدانی ئەو گرژی و ئاڵۆزییەدا و برەودان بەو ئاڕاستەیەی کەوا کورد دەبێتە ژێردەستەی ئەو دەوڵەتەی ڕووسیا و ڕۆژاوا بەنیازن بۆ ئەرمەنی درووست بکەن. ئەمەشە کەوا شاعیرێکی مونەوەری وەک حاجی قادری کۆیی لەو سەردەمەدا ترساندبوو کە ئاییندەی کورد چی بەسەردێت. ئەگەرچی تێکڕا ئەم چاوبەستییانە دواجار لە مێژوودا ئەرمەن و پاش ئەوان کوردیشی بە قڕکردن و جینۆساید گەیاند، بەڵام ئەم میرەی کورد ناهەقی نەبوو لەو دەمەوە کە هاتە سەر حوکمی میرنشینەکەی بیر لە خۆ قایمکردن و خۆ پڕچەک کردن بکاتەوە، چونکە بەو هەستە نەتەوایەتییە سادەیەی ئەو سەردەمەشی گەیشتبووە ئەو باوەڕەی کە بابی عالی دەیەوێت قووتی بدات و دار و بەردی ئیمارەتەکەشی بە سەریەکەوە نەهێڵێت. ئاخر ئەو چی کەمە لە محەمەد عەلی پاشای میسر. خۆ ئەگەر وا نەکات ڕەنگە پێشبینییەکەی حاجی قادر بێتەدی و ئەرمەن ببنە خاوەنی دەوڵەت و کوردیش دەستبەدەر. تۆ بڵێی ڕاوبۆچوونی مەلای جزیریی بەربای گوێی نەکەوتبێت لەمەڕ دەردی کوردان؟ ئەی ئەو هەموو مەلا و مونەوەرە لە دەرباریدا چییان کردووە؟ خۆ ڕەنگە درکی بەوەش کردبێت کە دەوڵەتە زلهێزەکان بە ناوی چاکسازی و بە مۆدێرنبوونەوە سیاسەتی تەنزیماتیان بە سەر دەوڵەتی عوسمانیدا سەپاندبوو، کە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی نەهێشتنی میرنشینە کوردەکان بوو و هەڵوەشاندنەوەیان، گوایە ناوەندێتیی دەوڵەت بەهێزتر دەکەن و دەسەڵاتی هەموو هەرێم و ناوچەکان بخەنە دەستی سوڵتان و لە کۆتاییشدا بەخوایشتی خۆیان سوڵتانی دواکەوتوو و نوقمی عەیش و نۆشی ناو کەنیزەک و دەسەڵاتەکەی دەستەمۆ بکەن. جا کەوابوو میر ناهەقی نەبوو خۆی کۆبکاتەوە، چون هەستی بەو هەموو پیلان و چاووڕاوە دەکرد و نەردی بەختیشی بە قازانجی ئەو نەدەگەڕا.
نووسەریش لە ڕۆمانەکەیدا وردەکاریی خەیاڵ و فەنتازیای تێکەڵ دەکات و خوێنەر دەخاتە دۆخێکی سۆزئامێزەوە و ئەندێشەی دەچێت بە لای ئەو ستەمە بێئامانەوە کە چەرخی چەپگەرد و مێژووی ستەمکار و جیۆپۆڵەتیکی ناهەموار و نالەبار بەسەر کوردیدا هێناوە و هیچ کاتێ ڕێگەی نەداوە بە مەرامی ڕەوای خۆی بگات. بێگومان، وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، ئەم ڕووداوەی مێژوو بەدەر نییە لە هەڵوێستی ئەم میرە بۆ پێکەوەنانی قەوارەیەک بۆ کورد، ئەگەر زۆر سنووری سۆز تێنەپەڕێنین و نەیشوبهێنین بە هەندێ کاراکتەری مێژووی میللەتان، لەوانەی کە ئیمارەتەکانی ئەڵمانیایان یەکخستووە و لەگەڵ دەوڵەتی پرووسیادا ئاوێتە و تێکەڵیان کردووە یان بە هەمان شێوە ئەوانەی ئیمارەتەکانی ئیتالیایان خستووەتە سەر ئیمارەتی فلۆرەنس، بەڵام خۆ هەر نەبێت هاوشێوەییەک لە زەین و بیری ئەم میرەدا هەبووە بە چەمک و ڤێرژنە ڕۆژهەڵاتییەکەی. ئاخر ئەگەر وا نەبووبێت چۆن کارگەی تۆپ و جبەخانە دادەنێت و بۆچی وەستا ڕەجەب و خان گێلدیی ئەرمەنی دەنێرێتە ڕووسیا بۆ فێربوون و ڕاهێنان لەسەر درووستکردنی تۆپ و جبەخانە و بە چ خەیاڵێک سکەی دراو بە ناوی خۆیەوە لێدەدات، مەگەر ئەمانە بنەما و ڕێخۆشکەر نەبوون بۆ ئەو ئامانجەی لە خەیاڵدانیدا گینگڵی دەدا؟
لە دووتوێی ڕۆمانەکەدا چەندین کاراکتەر و کەسایەتیی ڕۆڵ دەبینن وەک ئەوەی لە مێژووی ئەو ئیمارەتەدا هەبوون و دیارە نووسەر خوێندنەوە و بەدواداچوونی وردی کردووە بۆ ڕووداوە مێژووییەکانی ئەو سەردەمە، ئەگەرچی سەرلەبەری مێژووی ئێمە، بە دوور و نزیکیشیەوە، نەک هەر بەتەواوەتی نەنووسراوەتەوە و ئەگەریش شتێکی لێ تۆمار کرابێت هێند کاڵ و کرچ و ناتەواوە کە پتر دەچێتە خانەی ئەفسانە و حیکایەتەوە و هێندەی لێ لابراوە یان ڕووداوی خەیاڵکردی خراوەتە سەر کە زیاتر بە لای ئەفسانەدا دەچێت وەک لەوەی مێژووی ڕاستەقینە و متمانەپێکراو بێت. هەر بۆیە ڕۆماننووس لەم کارەیدا پەنای بردووەتە بەر گێڕانەوەی پشتاوپشت و بەو پێیەی کە خۆی خەڵکی دەڤەری سۆرانە و کاتێ گەیشتووەتە تەمەنی مێرمنداڵی و کەمێک خۆی ناسیوەتەوە لە زاری باوک و دایکی و خەڵکانی تری دوور و نزیک گوێبیستی حیکایەتە ئەفسووناوییەکانی خانزادی شێرەژنی میری سۆران بووە. من بەش بە تێگەیشتنی خۆم ڕەنگە بە ئاسانی بوونی کەسایەیەتییەکی ژنی وەک خانزادم پێ قووت نەچێت لە کۆمەڵگەیەکی جووتیاری و شوانکارەی کوردەواریدا کە تا پەڕی ئەوپەڕ گیرۆدەی دەستی وشکوبرینگیی ئایین و باری کۆمەڵایەتیی دواکەوتوو بووبێت، بەڵام ئەی کانی خانزاد لەچی و قەڵا و قەڵابەندی لای هەریر لەچی کە ناوی ئەوی هەڵگرتووە؟ یان تۆ بڵێێ ئەمیش وەک حیکایەتی دایە کەیغانی لەمەڕ فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە و بنەماڵەی بەبە نەبێت. هەرچەندە من خۆم ئەو سەرچاوەیەم نەبینیوە، بەڵام لە گفتوگۆیەکی نێوانماندا کاک ئارێز جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ناوی خانزاد وەک کەسایەتییەکی ڕاستەقینەی مێژوو لە پەڕتووکی عەلەم ئارای عەباسیدا هاتووە، کە ئەسکەندەر بەگی تورکمان نووسیوێتی. ئەم پیاوەش ئەمیندار و مێژوونووسی دەرباری شاعەباسی یەکەمی سەفەوی بووە (1571 - 1629) و لە ساڵی 1588وە چووەتە سەر تەخت. جا ئەگەر وا بووبێت دیارە شایەتحاڵی سەردەمی ئەم میرژنە بووە و حوکمڕانییەکەشی دەکەوێتە سەردەمی دەسەڵاتی شاعەباسەوە. ئەو شاعەباسە ستەمکارەی خانی لەپ زێڕین و جەنگاوەرانی کوردی قەڵای دمدمی بەو دەردە برد، کە مێژوو دەیگێڕێتەوە. سەرەڕای ئەوش دەیان هەزار کوردی ڕاگواستووە بۆ خوراسان و سنووری ئۆزبەکستان، کە تا ئەمڕۆش نەوەکانیان لەوێ شوناسی کوردیی خۆیان پاراستووە. نازانم چۆن ئەم شاعەباسە ستەمکارە پەلاماری تەخت و بەختی ئەم شێرەژنەی نەداوە و بەدەردی خانی لەپ زێڕینی نەبردووە، با لە بەرەی عوسمانیشدا بووبێت؟ چونکە دوور نەبووە لە قەڵەمڕەوی حوکمی ئەوەوە. لە بەری عوسمانیشەوە، لەو ماوەیەدا سوڵتان مورادی چوارەم (1623 - 1640) چەپی لە شاعەباس کەمتر نەبووە لە هێز و جەبەرووتدا و سەرلەنوێ بەغدای گرتووەتەوە و لە دەستی سەفەوییەکانی دەرهێناوەتەوە و تۆ بڵێی ئەگەر ماوەی حوکمڕانیی خانزاد کەوتبێتە ئەو سەروبەندەوە سوڵتانی سەفەوی بەزێن حوکمی سەربەخۆی خانزادی پێ قووت چووبێت؟
کێشەی ئێمە لە مێژووماندا ئەوەیە کەوا کەرەستەی تۆمارکراومان بۆ بەجێنەماوە و لە تۆماری میرانی سۆراندا، بێجگە لە گێڕانەوەی دەماودەم کەسێک نییە بەم ناوەوە کەوا لە کەیدا ژیاوە و کەی حوکمی کۆمەڵگەیەکی کردووە کە پیاوانی سمێڵ بابڕ تێیدا بە چاوی سووکتر لە مێشوولە تەماشای ژنیان کردووە! هەڵبەت ئەمە بۆ مێژووی میرنشینە کوردییەکانی تریش هەر وایە و باسوخواسی کاراکتەر و قارەمانە میللییەکانمان ئەوەندەی لە داستان و لاوک و حەیران بەند و باوی گۆرانییەکانماندا ناویان دێت ئەوەندە لە تۆماری کەس و ڕووداوەکاندا ناویان نەهاتووە. ئەمانە ئەگەر ڕاستیش بن و لە واقیعیشدا بووبێتن وردەوردە بە پێی تێپەڕینی ڕۆژگار و کەم و زیاد کردن لە گێڕانەوە زارەکییەکاندا متمانەی خۆیان لەدەستدەدەن و وەک چیرۆکی خەیاڵ و ئەفسانەیان لێدێت. بۆ نموونە، نازانم ئاخۆ کاراکتەری شەمامی ژنە قارەمانی نێو شەڕ و پاڵەوانبازیش ئەفسانە و زادەی گێڕانەوەی حیکایەتخوانانە یان کاراکتەرێکی واقیعی؟ ئاخۆ هیچ تۆمارێکی مێژوویی هەیە باس لە شەمام و دەستەخوشکە جەنگاوەرەکانی بکات؟
گۆڕت پڕ نوور بێت لەعەلیخان
لێرەدا سندووقەکەی لەعەلیخانی دایکی سمایل بەگی نەوەی میرانی سۆران زۆر سەرنجی ڕاکێشام، کە چۆن ساڵانێکی دوورودرێژ لە چاڵێکدا شاردراوەتەوە و چۆن دەرهێنراوە و ڕۆماننووس چ بایەخێکی گەورەی پێداوە. هەڵبەت سەرەڕای واقیعییەتی بوونی ئەو سندووقە شاردراوە و بایەخی کەرەستە تۆمارکراوەکانی ناوی و کەڵک لێوەرگرتنی بۆ داڕشتنی گەلێ لایەنی ڕۆمانەکە، ئەو ئیحایەشمان دەداتێ کە ئەمە سەرمایە و دەلالەتێکی ڕەمزییە بۆ زانیارییە شاردراوەکانی تر و خوا خۆی دەزانێت کە چەندین سندووق و گەنجینەی ترمان هەبوون کە تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە و لەژێر خاکدا ڕزیون و چەندین تۆمار و باسوخواسی مێژوومان ئێستا لە سووچ و قوژبنی ئەرشیفەکانی عوسمانی و ئێران و شوێنانی تری دوور و نزیکدان و پەی پێبردنیان دنیایەک نادیاری و تەمومژمان بۆ دەڕەوێنێتەوە لەسەر مێژوومان، چەشنی تۆماری نێو سندووقەکەی لەعەلیخان و ئەوەی ئێستا گومانی لێدەکەین ئەفسانە و خەیاڵ بێت ڕاستی و درووستیمان لا بەرجەستە دەکات.
ئەوجا هەر لە سندووقەکەی لەعەلیخانەوە بگرە تا ئەو تۆمارە مێژووییانەی دەست نووسەر کەوتوون و تا ئەو ڕاز و حیکایەتانەی دەماودەم لە باوباپیرانەوە گواستراونەتەوە و هەندێکیانی دەستکەوتووە و زۆرێکیشیان هەر لە سینگی هەڵگرانیدا قەتیس مان و کەوتنە ژێر گڵەوە و دەستی کەسیان پێڕانەگەیشت، دەکرێ بڵێین ئارێز عەبدوڵڵا تەلارێکی لێهەچنیون لە دووتوێی ڕۆمانە پەڕتووکێکی بایۆگرافی ئاسادا و سەرکەوتووانە حەقیقەت و فەنتازیای خەیاڵی ژیاننامەی میر محەمەدی سۆرانی بۆ تۆمار کردووین هەر لە ساڵی 1813وە (هەندێ سەرچاوەش 1814ی داناوە) ، کاتێ کە میر مستەفای باوکی بە هۆکاری لەدەستدانی چاوی دەسبەرداری دەسەڵاتی میرایەتی دەبێت بۆ ئەم کوڕەی، لە ئەنجوومەنێکدا کە بۆ ئەم بۆنەیە دانیشن و تەواوی برا و کوڕەکانی و ئیبنوئادەمی موفتی و سەرجەمی دەسەڵاتداران و پیاوماقووڵانی میرنشینەکە تییدا بەشدار دەبن. لەم کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەدا دوو مامی میر محەمەد کە تەمەر خان و یەحیا بەگ دەبن بەرهەڵستی دەکەن و ئەمانە پێشتر دەستیان لەگەڵ پاشای بابانی ڕکابەر و دوژمنی میری سۆراندا تێکەڵ کردبوو و لە دژی براکەی خۆیان پیلانگێڕییان کردبوو. لێرەدا میر غەزەبی دەرباری میرایەتی دەست دەخاتە سەر مشتووی خەنجەر یان شمشێر و هەڕەشە دەکات کە یان میر محەمەدە و یان هەر کەسێک نەیار بێت سەری خۆی دادەنێت، لێرەدا شازەمان خاتوونی دایکی میر محەمەد هاتبووە ناو دیوەخانی پیاوان و مەسەلەی میرایەتیی بۆ کوڕەکەی خۆی یەکلا کردبووەوە و ئاشتەوایی نێو بنەماڵەکەی بەرقەرار کردبوو، هەرچەندە وەک لە ڕۆمانەکەدا هاتووە کە لە سەردەمێکی دواتردا لە ملی ئەم دوو برایە و دوو کوڕیشیان درابوو. ئەم ڕووداوە پرس و ڕاکەی معاویەی خەلیفەی ئەمەوی بە موسڵمانانی ڕەعییەت بیردێنێتەوە کە ئاخۆ دوای خۆی یەزیدی کوڕیان پێباشە ببێتە خەلیفە یان کەسێکی تر، هەر لەوێدا جەللادی کۆشک دەستی خستبووە سەر مشتووی شمشێری نیوە هەڵکێشراوی و گوتبووی یان ئەم یا ئەو، ئەوجا کەس نەیوێرابوو فززە بکات.
سەد خۆزگە میری سۆران لەجیاتی شەڕی میرنشینەکانی تر ڕێگەی تەبایی بگرتایەتەبەرو ئەم ئاوەیان بۆ ئێستاش نەڕشتایە!
چنینی تانوپۆی ڕۆمانەکە پێ بە پێ لەگەڵ قۆناخەکانی حوکمڕانیی میر محەمەدی سۆراندا دەڕوات کە ڕۆماننووس بە پاشای گەورە ناوزەدی دەکات و زۆرێک لە سەرچاوەکانیش بە میرە کۆر یان پاشا کۆرە ناوی دێنن و لە دێڕێکی ڕۆمانەکەشدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چاوی چەپی کز بووە و دیارە ڕەنگە ئەوەش بۆماوەیی بووبێت، چونکە میر مستەفای باوکیشی چاوی لەدەستدابوو و هەر لەو سۆنگەیەشەوە دەسبەرداری میرایەتییەکەی بووبوو، ئەگەرچی کونسوڵی بەریتانیش لە بەغدا دکتۆر ڕۆسی ئینگلیزی ناردبوو بۆ تیمارکردنی بەڵام سوودێکی ئەوتۆی نەبووە. ڕۆمانەکە باس لە وردەکاریی شەڕ و داگیرکارییەکانی پاشای گەورە بۆ میرنشینی بادینان و بۆتان و #هەکاری# و موکس و وان و قەڵا و قایمکارییەکانی سەرجەم میر و سەرۆک خێلەکان لە باکوور و ڕۆژاوای ئیمارەتی سۆران و شەڕکردنی لەگەڵ سوپای ئێرانی قاجاریدا لە #ورمێ# و لاجان و موکریان و ناوچەکانی بەری ئێرانی ڕۆژهەڵاتی سۆرانەوە و لە باشووریشەوە #هەولێر# و #کەرکووک#ی گرتووە و تەنگی بە میرنشینی بابانی ڕکابەری هەڵچنیوە و ئەگەر پاڵپشتی والی بەغدا و قاجارییەکان نەبوایە بۆیان لەناویدەبردن. ڕۆمانەکە بەشێکی تەرخان کردووە بۆ عەلیی بەگی داسنێی سەرۆکی ئێزیدی و بەدیلگرتنی لەلایەن لەشکری میرەوە و دواتر ڕێزی لێگرتووە و ویستوویەتی لە دیڵێتی ئازادی بکات بە مەرجێ ئەگەر هاوکار و پاڵپشتی میر بێت لە شەڕ و شۆڕەکانیدا، بەڵام عەلی بەگ بەو پێیەی کە دیلە هیچ بەڵێنێکی ناداتێ و پێی دەڵێ قوربان ئەو ستەمەی لەشکری ئێوە لە ئێمەی کردووە عوسمانی و ئەمەوییەکانیش هەر ئەوەندەیان کردووە. گرتن، کوشتن، تاڵانکردن و ئەتککردن، لەوە زیاتر چی هەیە بەرانبەرمان بیکەن. هەرچەندە میر پاساوی خۆی هەبووە بۆ ئەو کارەی، بەڵام زۆر سەرچاوە باس لەوە دەکەن کەوا میری سۆران بە دەم فەرمانی قڕکردنی ئێزیییەکانەوە چووە کە سوڵتانی عوسمانی و والیی مووسڵ دەریانکردووە بەو پێیەی کەوا کافرن و ئەرکی پیرۆزی موسڵمانانە کە لەناویان ببەن، دەنا ناوچەی #شنگال# زۆر دوور بووە لە قەڵەمڕەوی حوکمی میری سۆرانەوە. بێگومان بابی عالی و والیی مووسڵ کە ئەو کار و ئەرکەیان پێ ئەنجامداوە ئەوە نەبێت لە دۆستایەتییەوە بووبێت، بەڵکوو بەردەوام لە هەل و دەرفەت گەڕاون بۆ پەڕوباڵ کردنی بەهۆی ئەو سیاسەتی فراوانخوازییەوە کە ئەم میرە هەیبووە. نووسەر لە دووتوێی کارەکانی میر یان پاشای گەورەدا ئاماژە بۆ لەشکرەکەی و ڕێکخستنی و کارگەی تواندنەوەی ئاسن و درووستکردنی چەک و جبەخانەی جۆراوجۆر دەکات و ئەزموونی تۆپ درووستکردنیش داهێنانێکی ناوازەی ئەو سەردەمە بووە کە ئەم میرە بە مەبەست و بەرنامە دەستی دابوویە و کاتێ گەیشتبووە ئەوەی کە ئیتر پشت بە هێزەکەی و چەک و جبەخانەکەی ببەستێ لە ساڵی 1826دا سەربەخۆیی میرنشینەکەی ڕادەگەیەنێت (وەک لە ڕۆمانەکەدا هاتووە) . هەر ئەمەش وایکرد کە هەردوو والیی بەغدا و مووسڵ و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە بابی عالی لە ئەستانبووڵ ترسیان لێبنێشێت و لێی بکەونە سڵ و پارێزەوە و لە چەند قۆڵەوە لە ساڵی 1833دا لەشکر و هێزی بکەنە سەر و شەڕی بکەن، بەڵام بە خراپی دەشکێن و بۆ گەڕی داهاتوو خۆیان تەیار و ئامادە بکەن بۆ شکست پێهێنانی. هەڵبەت لەم کەینوبەینەدا ڕووسیا و ئێرانی قاجاری و محەمەد عەلی پاشا کە میسری لە دەوڵەتی عوسمانی دابڕیبوو و خۆی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ ڕاگەیاند و هێزی عوسمانیشی لە شەڕدا بەزاندبوو و دەرەقەتی سوپاکەی نەدەهاتن (وەک پێشتر ئاماژەمان پێداوە) ، بۆ ئەوەی بەربەستی بۆ درووست بکەن. بێجگە لەوەش بەریتانیا بەردەوام لەسەر خەت بوو لەگەڵیدا و بە ناو فرەیزەر و ڕیچارد ودی کردووەتە نێوەندگیر لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و میردا، بەڵام ڕاستییەکەی پیلان و بەرنامەڕێژی بووە بۆ لاوازکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئیمارەتی سۆران بەپلەی یەکەم و دواتر ئیمارەتەکانی تریش. ئاشکرایە کەوا دەوڵەتە زلهێزەکان بەتەواوی دەستیان وەردابووە هەموو کاروباری ناوخۆی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و لە ساڵی 1839وە سوڵتان مەحموود و دەوڵەتیان پابەند کردبوو بە یاسای چاکسازی و بەمۆدێرن کردنی دامودەزگاکانی ئیمپراتۆرییەت کە بە زاراوە عوسمانییەکەی ناوی تەنزیماتی لێنرابوو و لەسەر ڕاوێژی ئەو زلهێزانەش و بۆ نوێکردنەوەی دەوڵەت و سەپاندنی ناوەندێتی یان سەنتراڵیزم، دەبوو تەواوی میرنشینەکانی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانیدا هەڵبوەشێنرێتەوە وەک مەرجێک بۆ هاوکاری کردنی ئەو زلهێزانە بۆ دەوڵەتی عوسمانی و هەر لەسەر ئەو بەرنامەڕێژییەش بوو کە پەیماننامەی ئەرزڕوومی دووەم لەنێوان هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و ئێران لە ساڵی 1847دامۆرکرا و نەخشەی سنووری نێوانیان کێشرا و دواجار ئێرانی قاجاریش هەمان ڕێچکە و شوێنپێی عوسمانییەکانی هەڵگرت بۆ لەناوبردنی ئیمارەتی ئەردەڵانی کوردی لە #سنە#. ئامانجی سەرەکیی دەوڵەتە گەورەکانی ئەو سەردەمە و پلەی یەکەم بەریتانیا و ڕووسیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا دەیانزانی کە دەوڵەتی عوسمانی ڕوو لە کزی و تەواوبوونە و هەر لەو سەردەمەشەوە قەیسەری ڕووسیا بە پیاوە نەخۆشەکە ناوزەدی کردبوو، بۆ هەموو لە هەوڵ و هەڵپەدا بوون کە هەر لایەکیان گەورەترین بەرژەوەندی بۆ خۆی دەستەبەر بکات و ئەم سیستەمی میرنشینە کوردانەیان بەلاوە کۆسپ و ڕێگر بوو لە مەسەلەی بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەیان، بەو پێیەی کەوا ئەم میرنشینانە لەسەر بناغەیەکی فیوداڵیی دواکەوتووی کات بەسەرچوو بەڕێوەدەچوون و لە سەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەم و نێوەندگیریی ئیدریسی بەدلیسی بە پێی بنەمای میراتگریی بنەماڵە دەسەڵاتدارە کوردەکان یورتولک ئوجاکلک دامەزرابوون و بۆ پاڵپشتیی دەوڵەتی عوسمانی دژ بە دەوڵەتی سەفەوی و دواتریش قاجاریی ئێران، بەڵام ئاڕاستەی بەرژەوەندیی دەوڵەتە زلهێزەکان وا پێویست دەکات ئەو سیستەمە کۆنە نەهێڵن و لە پەیماننامەی ئەرزڕوومدا سنووری هەردوو لا دیاریکرا و بەتەواوی بەرنامەی لەناوبردنی میرنشینە کوردەکان بڕیاری لێدرا.
لەم ڕۆمانەدا کاراکتەرەکان بەسادەیی لە خۆیان دەدوێن
نووسەر لە دووتوێ لاپەڕەکانی ئەم ڕۆمانەدا زۆرێک لە باری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی ئەو سەردەمەی ژیان و حوکمڕانیی پاشای گەورە دەخاتەڕوو و چیرۆکی پڕ تام و چێژ لەبارەیانەوە دەگێڕێتەوە چەشنی نەسرینە دۆم و عەلی کتک و بەسەرهاتی پڕ سەیر و سەمەرەی میر سڵێمان و خۆشەویستییەکەی گوڵخاتر و سیامەند و هەروەها ناوی چەندین کەسایەتی و کاراکتەر دێنە پێشەوە کە هەر یەکە و بە جۆرێک ڕۆڵی بینیوە هەر لە مەلا عەزیز و شازەمان و میر ئۆغز و میر سڵێمان و ڕەشید پاشا و عەلی ڕەزا پاشا و مەلای خەتێ و وەستا ڕەجەب وەستا برایمی ماویلی و سەرکیسیان و شەمام و گوڵستانی دەفژەن و نەسرینە دۆم ڕیچارد ود و فرەیزەر و دکتۆر ڕۆس و محەمەد عەلی و فەرماندەکانی لەشکری پاشا و ... کێ و کێی تریش.
پاشای گەورەی ئارێز عەبدوڵڵا دەمانبات بۆ لای کیژی کاپیتانی پووشکین
من دەمخواست ئەگەر تۆماری مێژوویی هەبوایە لەبارەی ئەو کاراکتەرە واقیعییانەی ڕۆمانەکەوە لە پەراوێز یان پاشکۆیەکدا ڕوونکردنەوەی لەسەر ژیانیان بدایە، چەشنی ڕۆمانی کیژی کاپیتانی پووشکینی نووسەر و شاعیری گەورەی سەرەتای سەدەی نۆزدەی ڕووسیا، کە بە شایەتیی بیلینسکیی ڕەخنەگری ناوداری ڕووس شاکارترین چیرۆک و کاری پەخشانی پووشکینە. پووشکین ئەم ڕۆمانەی لەبارەی ڕاپەڕینی جووتیارانی حەوزی ڕووباری ڤۆلگاوە لە ڕووسیا نووسیوە. ئەم ڕاپەڕینە لە سەدەی هەژدە و بە وردتر لە ساڵانی 1772 - 1774 بەرپا بووە بە سەرکردایەتیی یێمیڵیان پووگاچیۆڤ، کەوا جووتیارێکی قەوزاقی خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە و ئیددیعای ئەوەی کردووە کە تسار یا قەیسەر پیۆتری سێیەمە، کە بە پیلانی یێکاترینای ژنی شوێنبزر کراوە و بە نهێنی کوشتوویەتی و پاشان خۆیشی وەک تساری ڕووسیا شوێنەکەی گرتووەتەوە. لەو ڕاپەڕینەدا خەڵکێکی ستەمدیدەی زۆری قەوزاق و جووتیاران شوێن پووگاچێۆڤ کەوتوون و توانیوێتی ناوچەیەکی بەرفراوانی ویلایەتی ئۆرێنبوورگی ڕووسیا و گەورە شاری کازان و چەندین شار و قەڵای سەربازی بگرێت و حوکمی خۆی و شۆڕشگێڕانی تێدا دابمەزرێنێت. دواجار لە ساڵی 1774دا بە پیلانگێڕیی هەندێ لە یاوەرانی خۆی دەگیرێت و لەسێدارە دەدرێت و دواتر سەدان کەس لە خەڵکی ڕاپەڕیوی قەوزاق و تەتار و باشکیر و گەلانی تری ڕووسیا، کە دژ بە ستەمی حوکمی قەیسەر وەستابوونەوە، لە سێدارە دەدرێن یان لووت و گوێیان دەبڕن و ڕاپەڕینەکە دادەمرکێننەوە. پووشکین ئەم ڕۆمانە مێژووییە لە ساڵانی 1830کاندا دەنووسێت و بۆ ئەو مەبەستەش کەرەستەکی زۆری چیرۆکی زارەکی و تۆمارکراو لە ناوچەی ڕاپەڕینەکە کۆدەکاتەوە، کە ئەو دەمە پەنجا شەست ساڵێکی بەسەردا تێپەڕیوە، ئەوجا دێت تانوپۆی ڕۆمانەکە بە چیرۆکی دڵدارییەکی کچی فەرماندەیەکی قەڵایەکی سەربازی دەچنێت لەگەڵ ئەفسەرێکی سەر بە چینی ڕەسەنزادە یافیوداڵە دەسڕۆکانی ڕووسیا کە ئەویش لەو قەڵایەدا خزمەت دەکات و سەرجەمی قەڵا و ناوچەکە دەکەوێتە دەست هێزەکانی پووگاچیۆڤ و فەرماندەی باوکی کچە و ئەفسەرانی تری سەربازگەکە دەکوژێت و ئەم ئەفسەرە لاوە بە ڕێکەوتێکی سەیر ڕزگاری دەبێت و لە کەشێکی سەرسوڕهێن و نامۆدا لەپێناوی ڕزگارکرنی کیژە دڵدارەکەیدا جۆرە دۆستایەتییەک لەگەڵ پووگاچیۆڤ پەیدا دەکات و پاش لەناوبردنی بزووتنەوە جووتیارییەکە و لەسێدارەدانی سەرکردەکەی، ئەم ئەفسەرە لاوە ڕەسەنزادەیە بە تۆمەتی خیانەتی نیشتمانی دەگیرێت و پاش دادگایی کردنی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت و دواجار یێکاتیرینای سێیەمی خانمی ئیمپراتۆری ڕووسیا لەبەر خاتری خزمەتە زۆر و بەرچاوەکانی باوکی بە سوپا و دەوڵەتی ڕووسیا، حوکمەکەی بۆ دەکاتە هەتاهەتایی. ئەم بەسەرهاتە تاڵە خێزانە ئەریستۆکراتەکەی ئەفسەرەکە دەهەژێنێت، کە پشتاوپشت لە خزمەتی قەیسەریدا بووە و هەست بە شەرمەزارییەکی لە ڕادەبەدەر دەکەن لە ناو چینی فیوداڵ و ئەریستۆکراتی هاوشێوەیاندا و بەتایبەتی باوکی کوڕەکە دڵنەوایییی بە هیچ شتێک نایەت. دواجار کیژەی دڵدار و مارەبڕی ئەفسەرە سزادراوەکە خۆی دەگەیەنێتە پیتێربورگ و دەرباری خانمی تسار و بیتاوانیی دەزگیرانەکەی دەسەلمێنێت.
پووشکین تەواوی کاراکتەر و کەسایەتییەکانی ناو ڕۆمانەکەی هەر ئەوانەن کەوا هەر یەکە ڕۆڵێکیان بووە لەو ڕووداوانەدا و بۆ هەندێکیان کەمێک گۆڕانکاریی لە ناوەکاندا کردووە. ئەمانە چ ئەفسەر و جەنەراڵەکانی سوپا و چ کاراکتەرەکانی ڕاپەڕینەکە هەر هەموو ژیاننامەیان لە پەراوێزی ڕۆمانەکەدا نووسراوە و تۆ کە دەیخوێنیتەوە مێژووی ڕووداوێکی ڕاستەقینەیە و بەرگێکی ڕۆمانسی و فەنتازیای کراوە بەبەردا، واتە تۆ مێژوویەکی ڕاستەقینە دەخوێنیتەوە کە ڕوویداوە بەڵام ستاتیکایەکی ئەندێشە و خەیاڵی دراوەتێ. من کاتێ ڕۆمانی پاشای گەورەم دەخوێندەوە هەمان ئەو کەشەی ڕۆمانی کیژی کاپیتانی پووشکینم دەهاتەوە یاد، کەوا بەندە لە ئینگلیزییەوە کردوومە بە کوردی و دوو جاریش چاپکراوە و جیاوازییەکە تەنیا لە مێژووی ژیانی کاراکتەرەکانی هەردوو ڕۆمانەکەدا دەبینم، کە خۆزگە لە پاشای گەورەشدا کاک ئارێز شتێکی لەو چەشنەی بکردیە.
هەڵبەت بە بارێکی تریشدا ئەم ڕۆمانە لە گەلێ سەرەوە ڕێچکەی ڕۆمانە مێژووییەکانی جۆرجی زێدانی (1861 - 1914) نووسەری عەرەبی گرتووە، کە لە میسر گۆڤاری الهلالی دەردەکرد و لە زنجیرە ڕۆمانەکانی مێژووی ئیسلامدا بۆ زۆرێک لە کاراکتەرە مێژووییە ئیسلامییەکان، بە سەڵاحەدینی ئەییوبیشەوە کارێکی لەم چەشنەی کردووە و سەرکەوتووانە ژیاننامە و قۆناخی حوکمڕانییانی لە دووتوێی ڕۆمانی پڕ لە ڕۆمانسییەت و فەنتازیادا نووسیوە و خوێنەر وا لێدەکات بە پەرۆشەوە بیخوێنێتەوە و دەسبەرداری نەبێت تا تەواوی نەکات.
ئاخ لەدەست میرنشینانی کورد.. داخ لەدەست میرانی کورد!
ئەنجام مەسەلەی دامەزراندن و سیستەمی حوکمڕانیی میرنشینە کوردییەکان، قسە و باسی زۆر هەڵدەگرێت و گەلێکیان لە سەردەمی پێش عوسمانی و سەفەویشەوە هەبوون و هەندێکیان خۆیان لە دەوڵەتە بە ڕەگەز تورکەکانی بنەماڵەکانی ئاق قۆینلوو و قەرە قۆینلوو و بوەیهی و سەلجووقی و ئەوانیتر. لە ململانێ و شەڕوشۆڕی نێوان عوسمانی و سەفەویشدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان بووە لە فراوانکردنی قەڵەمڕەوی هەر لایەک لەم دوو زلهێزەدا. سەرەنجام هەر ئەم میرە کوردانە بوون، کە بە تێکەوتن و نێوەندگیریی ئیدریسی بەدلیسی لەنێوان ئەم میرانەدا تای تەرازووی بە لای سوڵتان سەلیمی یەکەمدا (ماوەی حوکمڕانی 1512 - 1520) داشکاندووە و ئەنجام لە شەڕی ساڵی 1514ی چاڵدیراندا هەر پاڵپشتیی کورد بووە بۆ عوسمانی کە شکستی داوە بە کۆڵی سەفەویدا و تا تەبرێزی پایتەختی ئەو سەردەمەیان خۆیان نەگرتووەتە. بەدلیسی کوردێکی لێزان بووە و خۆی و باوکی پەروەردەی دەربارەکانی عوسمانی و پێشتریش قەرەقۆینلوو بوون و بە عورفی ئەم سەردەمە دیپلۆماتێکی بلیمەت بووە و پێم وایە ئەو ناپاکەی مێژووی ئێمە نەبووە کە ڕەش و ناشیرین کراوە. ئەو ویستوویەتی ئەم میرانە لەسەر بەرنامەیەکی دووربینی خۆی یەکبخات و یەکێکیان دەمسپی و گەورەی هەموویان بێت، بەڵام وەک باس دەکرێت، کەسیان خۆی لەوی دیکە بەکەمتر نەزانیوە و هەر کەسەیان ویستوویەتی حوکمڕانی و مڵک و زەویوزاری بنەماڵەکەی کوڕاوکوڕ بە میرات بۆ نەوەکانی دوای خۆی بمێنێتەوە و ئەمە لە سیستەمی ئیدارەی عوسمانیدا پێیوتراوە یورتولک ئوجاکلک، واتە میراتگریی بنەماڵەکان. بێگومان ئەو میرانە لەمە زیاتر بیریان بۆ هیچیتر نەچووە و نەشیانویستووە لەوە زیاتر بڕۆن و سرووشتی فیوداڵیزمیش لەوە بەولاوەتر بڕناکات. دیارە سوڵتان سەلیمیش کەیفی بەمە هاتووە و گوتوویەتی ئەی بەسەر چاو هەر ئێوە و میراتی مڵک و حوکمڕانی، فەرموون ئەوە فەرمانی عەلییەی یورتولک ئوجاکلک! جا ئیتر ئیدریسی بەدلیسی چیبکات و مەلای خەتێ و کێ و کێ چیبکەن. ئەمڕۆ تۆ ئەگەر ڕێت بکەوێتە شاری ئەردەبیلی باکووری ئێران، کە وابزانم زۆر دوور نییە لەو چاڵدیرانەوە، کە لە گوێی هەموو کوردێکدا بەردەوام دەزرنگێتەوە و وەک من سەردانێکی مەزاری شێخ سەفیەدین و شائیسماعیلی سەفەوی بکەیت و ئەوجا چاوێک بەو گۆڕستانەدا بگێڕیت کە لە ناو مەزارەکە و دەوروپشتیدان، بێ دوودڵی دەگەیتە ئەو قەناعەتەی کە زۆرێک لەم گۆڕانە هی کوردی شەڕەکەی چاڵدیرانن .. کوردی هەردوو بەرەکە .. سەفەوی و عوسمانی .. جا نازانم ئاخۆ ڕەوایە بۆیان لەبەر خۆتەوە بڵێی: ئەلفاتیحا!
لە کۆتاییدا، بەهیوام لە دەرفەتێکدا وردتر لەسەر ئیمارەتەکانی کورد بدوێم. جارێکی تریش دەست خۆشیم بۆ کاک ئارێز لەپای ئەو کارە ناوازەیەی کە ئەنجامیداوە.
تێبینی:
بۆ نووسینی ئەم وتارە کەڵک لەم پەڕتووک و سەرچاوانە وەرگیراوە:
ڕۆمانی مێژوویی پاشای گەورە، نووسینی ئاریز عەبدوڵڵا.
ڕۆمانی کیژی کاپیتان، نووسینی ئەلیکساندەر پووشکین، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق.
سێ بابەتی دوورودرێژ لەبارەی ئیمارەتە کوردییەکانەوە:
1- کۆتایی ئۆتۆنۆمیی کورد.. ڕووخاندنی میرنشینە کوردییەکان لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا، نووسینی: سەبری ئەتەش.
2- دانوەستانی هێزە سیاسییەکان لە سەرەتای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مۆدێرندا: میرنشینە کوردییەکان لەنێوان ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و بنەماڵە حوکمڕانەکانی ئێراندا (لە سەدەی شانزەوە بۆ سەدەی نۆزدە) ، نووسینی: مەتین ئەتماکا.
3- سەرهەڵدان و کەوتنی میرنشینە کوردییەکان (لە سەدەی پانزەهەمەوە بۆ نۆزدەهەم) ، نووسینی: بۆریس جەیمس.
ئەم سێ باسەم لەگەڵ چەندین باس و لێکۆڵینەوەی تردا لە پەڕتووکی The Cambridge History of the Kurds لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە و لە دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان چاوەڕێی چاپ و بڵاوکردنەوەیە.
زۆرێک لە ڕۆمانە مێژووییەکانی جۆرجی زێدان لەسەر کاراکتەر و کەسایەتییە مێژووییە ئیسلامییەکان. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 606 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 04-01-2023
1. پەرتووکخانە کیژی کاپیتان
2. پەرتووکخانە پاشای گەورە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-01-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 606 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.128 KB 08-07-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 2009
ژیاننامە
نەوزاد مەحمود عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولقادر ساڵح قادر مامشەیی
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی کەمال سەلیم ساڵی 1979
وێنە و پێناس
عەلی ئەحمەدی، خەڵکی کەڵەکەجاڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پەرتووکخانە
هەور نیم و بۆت ئەبارێم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
ژیاننامە
نیان چەلەبیانی
پەرتووکخانە
لە دوێنێوە بۆ ئەمڕۆ
ژیاننامە
ڕۆژین داودی
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی کەمال سەلیم ساڵی 1975
کورتەباس
شەیبانی: بەیەکەوە لەگەڵ کورد وڵات بنیاتدەنێینەوە
پەرتووکخانە
ڕەنگە لە هەرساتێکدا بانگت بکەینەوە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
عەلی فەرزامی
کورتەباس
دیارییەک لە ئورشەلیمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک قوتابی و مامۆستای گوندی کەڵەکەجاڕ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
هەڵکەوت حەمەخورشید حەمەموڕاد
کورتەباس
لە ئیستەنبووڵ شەش رۆژنامەڤان خرانە زیندانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
هەنار فەرهاد
ژیاننامە
سرووشت عومەر 01
ژیاننامە
نیهایەت سەلیم
ژیاننامە
محەمەد مەمیخەلی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
گەشتێک بەناو دنیای دڵداردا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
خاتوو کوبرا هاوسەری عەلی ئەحمەدی، خەڵکی کەڵەکەجاڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
موکەڕەم تاڵەبانی
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موکەڕەم تاڵەبانی
ژیاننامە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
05-08-2010
هاوڕێ باخەوان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
ژیاننامە
عەلی ئەشرەف نۆبەتی
23-03-2016
سەریاس ئەحمەد
عەلی ئەشرەف نۆبەتی
ژیاننامە
غازی غەفوور
25-01-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
غازی غەفوور
ژیاننامە
ڕۆژین داودی
21-01-2025
کشمیر کەریم
ڕۆژین داودی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کۆبوونەوە و دانیشتنی گوندنشینانی کەڵەکەجاڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بۆنەیەکدا، ساڵی 1998
25-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
عەبدولقادر ساڵح قادر مامشەیی
23-01-2025
سروشت بەکر
شوێنەکان
خدربڵاخ
23-01-2025
سروشت بەکر
شوێنەکان
حەفتاچەشمە
23-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
قامیشلۆ بە ئامادەبوونی 100 هەزار کەس ، شەهیدانی داستانی دووی کۆبانێ بەنداوی تشرین بە خاک سپێردران
23-01-2025
کشمیر کەریم
شوێنەکان
پيرسەفا
23-01-2025
سارا سەردار
شوێنەکان
بناوچلە
23-01-2025
سارا سەردار
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی کەمال سەلیم ساڵی 1975
23-01-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی کەمال سەلیم ساڵی 1979
23-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
گەنجێک هەڵمەتێکى پاککردنەوەى لە دارستانى ڕانیە ئەنجامدا
23-01-2025
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  536,427
وێنە
  114,551
پەرتووک PDF
  20,767
فایلی پەیوەندیدار
  110,865
ڤیدیۆ
  1,911
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
294,470
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,354
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,549
عربي - Arabic 
33,648
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,949
فارسی - Farsi 
11,825
English - English 
7,916
Türkçe - Turkish 
3,701
Deutsch - German 
1,849
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,167
پەرتووکخانە 
26,247
کورتەباس 
19,739
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,140
پەند 
13,753
شوێنەکان 
12,657
شەهیدان 
11,946
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,511
بەڵگەنامەکان 
8,464
وێنە و پێناس 
7,759
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,790
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
793
کارە هونەرییەکان 
777
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
511
ئیدیۆم 
350
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
208
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,757
MP4 
3,117
IMG 
211,505
∑   تێکڕا 
247,930
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 2009
ژیاننامە
نەوزاد مەحمود عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولقادر ساڵح قادر مامشەیی
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی کەمال سەلیم ساڵی 1979
وێنە و پێناس
عەلی ئەحمەدی، خەڵکی کەڵەکەجاڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پەرتووکخانە
هەور نیم و بۆت ئەبارێم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
ژیاننامە
نیان چەلەبیانی
پەرتووکخانە
لە دوێنێوە بۆ ئەمڕۆ
ژیاننامە
ڕۆژین داودی
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی کەمال سەلیم ساڵی 1975
کورتەباس
شەیبانی: بەیەکەوە لەگەڵ کورد وڵات بنیاتدەنێینەوە
پەرتووکخانە
ڕەنگە لە هەرساتێکدا بانگت بکەینەوە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
عەلی فەرزامی
کورتەباس
دیارییەک لە ئورشەلیمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک قوتابی و مامۆستای گوندی کەڵەکەجاڕ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
هەڵکەوت حەمەخورشید حەمەموڕاد
کورتەباس
لە ئیستەنبووڵ شەش رۆژنامەڤان خرانە زیندانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
هەنار فەرهاد
ژیاننامە
سرووشت عومەر 01
ژیاننامە
نیهایەت سەلیم
ژیاننامە
محەمەد مەمیخەلی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
گەشتێک بەناو دنیای دڵداردا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
خاتوو کوبرا هاوسەری عەلی ئەحمەدی، خەڵکی کەڵەکەجاڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4 چرکە!