#مەلا بەختیار#: بەداخەوە کاک #کەمال کەرکووکی# لە چاوپێکەوتنێکیدا کۆمەڵێک قسەی هەڵبەستووە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# وەڵامی کەمال کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی دایەوە و دەڵێت: بەداخەوە کاک کەمال کەرکووکی لە چاوپێکەوتنێکیدا کۆمەڵێک قسەی هەڵبەستووە مەلابەختیار، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند: کەمال کەرکووکی لەو دیمانەیەی ئەنجامیداوە کۆمەڵێک قسە هەڵدەبەستێت و تەوقیتێکی خراپی هەڵبژارد بۆ قسەکردن ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەغدا مەرجەکانی خۆی بەسەرماندا دەسەپێنێت و لە پاریس و زۆر شوێنی تردا شکستمان هێناوە و ئێمە وەک یەکێتیش هیچ پێویستمان بەوەنییە بەرانبەر بە تۆ یان بەرانبەر بە کەسانی وەک تۆ بەرگری لە خۆمان بکەین. ڕاشیگەیاند: داوا لە کەمال کەرکووکی دەکەم تەنیا ئەو شەهیدانە بژمێرێت کە لە شەڕی هەکاریدا لەدەستمان داون بزانێت چەند کەسی قارەمانمان لەدەستداوە، بریا ئێستا لەلام بوویتایە تا ڕەمز و ناسنامەی ئەو شەهیدانەم پێ بدایتایە کە چۆن لە ڕابردوودا شەهید بوون و گیانی خۆیان بەختکردووە، کە چۆن دژی جەلادەکانی بەعس وەستاونەتەوە، مەلا بەختیار وای بە کەمال کەرکووکی وت. لەو گرتە ڤیدیۆییەدا مەلا بەختیار پرسیار لە کەمال کەرکووکی دەکات و دەڵێت، تۆ کە باسی مەحکەمە دەکەیت کامە مەحکەمە؟ کوا حاکم، کوا دادوەر لە ماوەی مانگێکدا چەندین پێشمەرگە و سەرکردەی قارەمان شەهید کران کە بەدەستی هۆزە دۆستەکانتان دەستگیرکرابوون، بە ویژدانت کاک کەمال قیادە مۆقەتە شەڕی یەکێتی دەکرد یان هۆزەکانی دۆستی ئێوە، مەلا بەختیار وای وت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 507 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!