#یانەی وەرزشی بابان# ی شاری #سلێمانی# ئەم وەرزەش لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەشدارە، یانەکە دەیەوێت بۆ ئەم وەرزە ئەنجامی شایستە لەسەر ئاستی یانەکانی بەشدار لە خولەکە بەدەست بهێنێت، یانەکە دەیەوێت ئەمساڵ 2024 یەکێک لە یانە ڕکابەر و بەهێزەکانی خولەکە بێت بۆ ئەوەی بتوانێ پلێتی گەیشتن بە ڕیزی یانە نایابەکان مسۆگەربکات، لەم بارەشەوە (بگار ئەنوەر) یاریدەدەری تیپی تۆپی پێی یانەی بابان بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: هەر چەندە یانەکەمان بەهۆی قەیرانی داراییەوە درەنگ دەستمان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ وەرزی نوێی خولی پلەیەکەکانی کوردستان، بەڵام سوپاس بۆ خوا لە ماوەی کەمتر لە مانگێک تیپێکی تۆکمە و باش درووست بکەین بۆ بەشداری کردن لە خولەکە، تیپەکەمان کۆمەڵێک گەنجی شاری سلێمانی و دەوروبەری و جگە لەوەش حەوت یاریزانی تیپی پار ماونەتەوە لە یانەکە و زیاتر لە 15 یاریزانی تازە گرێبەستی لەگەڵ کراوە کە پێشتر لە یانەکانی تری کوردستان یارییان کردووە، ئامانجی ئێمەش وەکوو یانەی بابان سەرەتا مانەوەیە لە خولی پلەیەکی یانەکانی کوردستان وە هیوای ئەوەشمان هەیە بتوانین ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین و پلێتی بەدەستهێنانی خولی نایابی کوردستان هەوڵی بۆ بدەین، ئەمساڵیش ستافێکی تازەی ڕاهێنەرانمان هێناوە بەسەر پەرشتی کاپتن (سەفا نووری) یاریزانی پێشووی #یانەی وەرزشی سلێمانی# کە یەکێک لە ڕاهێنەرە دیارەکانی شارەکەیە، هەوڵدەدەین ئاست و ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین، ساڵانەش خولی پلەیەکی یانەکانی کوردستان یانەکان زۆرن و کێبڕکێ زۆر لەنێوان یانەکان بوونی هەیە.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 264 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!