کچە یاریزانی زێڕینی #یانەی شەتڕەنجی خانزاد#، #سارا مەسعود عەبدوڵڵا# دوای بەشداری کردنی لە 150 یاری نێودەوڵەتی لە هەرسێ جۆری (بلیتز و ڕاپید و کلاسیک) بەدەست هێنانی پلە و ڕیزبەندی زۆر باش و مانەوەی لە پێشەنگی پاڵەوانییەتییەکان ئەوا فیدراسیۆنی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی بڕیاریدا بڕوانامەی (پ. ماستەر ی نێودەوڵەتی) پێببەخشێت بەم جۆرە دەبێتە یەکەم کچە شەتڕەنجزان لەسەر ئاستی وڵات کە ئەم جۆرە بڕوانامەی وەربگرێت ئەوەش لە دوای ئەوە دێت کە ناوبراو لە ساڵی 2018 دوای ئەوەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە پاڵەوانییەتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی وڵاتانی عەرەبی نازناوی پاڵێوراوی GM وەرگرت کە لە وڵاتی تونس ئەنجامدراوە لە ساڵی 2022 دوای بەشداری کردنی لە ئۆڵمپیادی شەتڕەنجی جیهانی کە لە وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو لە ڕیزبەندی 79 ین باشترین کچی جیهان هات لەو سەد باشترین کچە شەتڕەنجزانەی کە یەکێتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی هەڵیبژاردن.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 361 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!