لە درێژەی ئەنجامدانی چالاکییەکانی یاری شەتڕەنج، بۆ بەهێزکردنی ئاستی یاریزانانی شاری #هەولێر# و خۆ ئامادەکردن بۆ پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان و ناوخۆییەکان، #یانەی شەتڕەنجی خانزاد# پاڵەوانێتی 38ی شەتڕەنجی ڕاپیدی خانزادی نێودەوڵەتی بە سیستەمی سویسڕی بە نۆ ڕاوند، لەم پاڵەوانێتییەش زیاتر لە هەشتا یاریزانی کوڕ و کچ بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە بوون کە یارییەکانی بە سێ ڕاوند یەک لە دوای یەک بەڕێوەچوو، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش دکتۆر (دڵزار حەمە ساڵح) بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: لە هەرە بابەتە گرنگەکان ئەوە بوو یەکێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنج فیدباک گرنگی بابەتی یاری شەتڕەنج بۆ خستە ناو پرۆگرامی خوێندن، باسی یانەی خانزادیشی کرد کەوا کاری بۆ ئەم بابەتە کردووە و بەرنامەی دانا، بەڕێوەبەرایەتی پرۆگرامەکان ڕەزامەندی دەربڕیوە وەکوو خوێندنی ئەو بابەتە بۆ ناو خوێندنی وەرزش زیاد بکرێ، ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش لە درێژەی بەرنامەکانی خۆمانە بۆ گرنگیدانی زیاتر بەم یارییە.ئەنجامی کۆتایی یاریزانەکانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.
1- پۆڵا ئازاد 8.5خاڵ
2- پەیوەند مەحمود 7خاڵ
3- نزار جەمیل 7خاڵ
4- عەبدوڵڵا عەمار7خاڵ
5- نۆژند عیسا 6.5خاڵ
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 266 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!