ناو: کەمال
نازناو: غەمبار
سوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #کۆیە#
ساڵی لەدایکبوون: 1937
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #30-12-2024#
$ژیاننامە$
کەمال غەمبار، پەروەدەکار و نووسەر و وەرگێڕ و ڕەخنەگرێکی ئەدەبیی ناودارە، لە ساڵی 1937 لە کۆیە لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە #هەولێر# تەواو کردووە و پاشان بەشی زمانی عەرەبیی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی #بەغدا# ی تەواو کردووە. دەیان ساڵ لە خوارووی ئێراق و پاشان لە قوتابخانە ناوەندی و دواناوەندی و ئامادەیییەکانی هەولێر و پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایان، مامۆستا بووە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ئاسۆی پەروەردەیی) بووە، یەکەم نووسینی لە ساڵی 1950 لە گۆڤاری #گەلاوێژ# بڵاو کردووەتەوە.
کەمال غەمبار، وەرگێڕی پەرتووکی #شانۆنامەی لە دەمی شمشێر دڵت ئەلەرزێ#یە. لەسەر وەسییەتی خۆی لە گۆڕستانی (کەکۆن)ی شاری کۆیە لە تەنیش گۆڕی #دڵدار#ی شاعیر ئەسپەردە بکرێت.[1][2]