سنگی پاشی وڵاغان
هاوشێوەی ئیدیۆمەکانی: گولەکی مێردان، کەرەبابی سەربارەداری، گیسکی باربووان، قەرداران بردییه، هەموو ئەوانە گوزارشتن لە بێ نموودی و بێ نرخی و کەم و سووکی و ناجۆری و قرغی و نابووتی و خاپەڕۆ و بن کڕ و بن خەرمان و کوزر و سەربار و بەرماوە و پاشئاخوڕ و ...تاد، سنگ: ئەو پارچە ئاسنە کوڵە مێخەکییەیە کە (مێخنجیر)یشی پێ دەوترێت، وەکوو سنگە تەڵەی بچووکە، بۆ بێ ڕێزیکردن و بەکەم سەیرکردنی کەسێک، پیاوێک لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# بەتەوسەوە دەوترێت: سنگی پاشی وڵاغان. [1]