پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
شێخ کامیل شێخ مەحمود شێخ عارف هەشەزینی
10-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ڤیدیۆ
شایی و بووک گواستنەوەی دێرین پیرانشار (خانێ) ساڵی 2000
10-01-2025
کشمیر کەریم
پارت و ڕێکخراوەکان
کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
08-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار مەولوودی
08-01-2025
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  533,772
وێنە
  113,912
پەرتووک PDF
  20,732
فایلی پەیوەندیدار
  110,073
ڤیدیۆ
  1,786
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,278
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,157
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,481
عربي - Arabic 
33,203
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,538
فارسی - Farsi 
11,730
English - English 
7,866
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,097
پەرتووکخانە 
26,208
کورتەباس 
19,476
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,147
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,940
کۆمەڵکوژی 
10,925
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,459
وێنە و پێناس 
7,671
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,567
ڤیدیۆ 
1,670
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,107
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,671
MP4 
2,962
IMG 
210,146
∑   تێکڕا 
246,330
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
حەسەن سیساوەیی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلم...
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆ...
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێب...
هەڵبژاردن و ئایندەی حەشدی شەعبی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

هەڵبژاردن و ئایندەی حەشدی شەعبی

هەڵبژاردن و ئایندەی حەشدی شەعبی
=KTML_Bold=هەڵبژاردن و ئایندەی #حەشدی شەعبی#=KTML_End=
#ئاسۆ حاجی#

بەشداریکردنی زیاتر لە سێسەد بەربژێری سەر بە بیست گرووپی چەکداری شیعە، کە زۆرینەیان لەناو هێزەکانی حەشدی شەعبی جێیان گرتووە و بەشێکیشیان لە دەرەوەی ئەو هێزەن، ئەو پرسیارەمان لەلا دروست دەکات، ئایا بەشداریکردنی گرووپە چەکداریەکان بە گوێرەی دەستووری عێڕاقی قەدەغە نیە؟ ئەدی چۆن ئەو گرووپانە بەو ژمارە گەورەیە بەشدارن و نە کۆمسیۆن دەتوانێ رێگریان لێبکات و نە حکومەت دەنگی دێ و نە هیچ لایەنێک! ئەوەیان بە بۆچوونی من بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە:

- ئەو هێزانە خۆیان لە سەرەوەی دەستوور و یاسا دەبیننەوە، چونکە بە فتوایەکی پیرۆزی هێزی باڵادەستی نەجەف دروست کراون، ئەوەش دۆخێکی تایبەت و سیفەتێکی پیرۆزیان پێدەبەخشێ، وەک خۆشیان لە ناو هێنانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەستەواژەی پیرۆزی پێوە دەلکێنن.

- رێژەی 90%ی ئەو بەربژێرانە وەک سەربەخۆ خۆیان ناونووس کردووە، بەڵام لە ناوەکانیان کە زۆربەیان لە ناو ئەو هێزانە ناسراون، هەروەها ئەو لایەنانەی پاڵپشتیان دەکەن و هەوڵی دەنگ کۆکردنەوەیان بۆ دەدەن، بە روونی دیارە ئەو کەسانە سەر بە چ گرووپێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبین.

ئایا ئەو گروپانە لە رێگای بەربژێرەکانیانەوە چانسی بردنەوەیان هەیە؟ لۆجیکیترین وەڵام بۆ ئەو پرسیارە: 'بەڵێ'یە، چونکە ئەو هێزانە کە ژمارەی راگەیەندراویان 160 هەزار کەسە و ژمارەی راستەقینەکەشیان بە گوێرەی هەندێک راپۆرتی میدیایی و ناوەندی توێژینەوە، دەگاتە سەرەوەی 200 هەزار چەکدار، هەروەها ساڵانە لە بودجەی گشتی فیدرالی بەشێکی گەورەیان بۆ تەرخان دەکرێ، کە بۆ ساڵی 2021 بودجەی تەرخان کراو بۆ حەشدی شەعبی زیاتر لە 2 ترلیۆن و 400 هەزار ملیاری عێراقیە، کە زیاترە لە بودجەی تەرخان کراو بۆ شەش وەزارەتی خزمەتگوزار و سیادیی وەک وەزارەتەکانی (دەرەوە، داد، رۆشنبیری، سەرچاوە ئاویەکان، پلاندانان و گواستنەوە)، هەروەها بودجەی تەرخان کراو بۆ هەموو شارە سوننەنشینەکان، کە لە شەڕی #داعش# کاولبوون ناگاتە ئەو رێژەیە.

خاڵێکی دیکە کە وەڵامەکەمان زیاتر لە راستەقینە نزیک دەکاتەوە، ئەوەیە کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی جگە لەو پاڵپشتیە جەماوەریەی لە ناو شیعەکان هەیانە، ئەوە هێزی باڵادەست و خاوەن بڕیاری یەکلایی کەرەوەن لە هەموو شارە سوننییەکان، هەروەها لە ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکانی وەک کەرکووک، #شنگال#، مەخمور، #خانەقین# و هتد. لە دەڤەرەکانی سوننەنشین هێزەکانی حەشدی شەعبی وەک هێزی براوەی شەڕ مامەڵە لەگەڵ سوننە دەکەن، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان بە تایبەتی دەرەوەی سەنتەری شارەکان، خەڵکیان سەرپشک کردووە لەوەی ئەگەر دەنگ بە بەربژێرەکانیان نەدرێ ئەوە لە سەر زێدی خۆیان دەریان دەکەن یان رووبەڕووی سزای دیکەی سەختتر دەبنەوە.

هەبوونی ئەو سێ ئامرازە (جەماوەر، پارە و هێز) کاریگەری زۆریان هەیە، بە تایبەتی لە کۆمەڵگەیەکی داخراو و مەزهەبی وەک عێڕاق، لەوانەش بەهێزتر ئەگەری دووبارە بوونەوەی سیناریۆی تەزویرکردن و سوتاندنی بنکە و سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی 2018یە.

نزیکترین رێژە کە ژمارەیەک توێژینەوە ئاماژەیان بۆ کردووە ئەوەیە، کە ژمارەی کورسیەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە نێوان 70 بۆ 80 کورسی دەبێت، پێشبینی ئەوەش دەکرێ، لە نێوان 80 بۆ 90 پەرلەمانتاری دیکە کە لە سەر لیستی حیزبەکان خۆیان بەربژێر کردووە، بچنە پاڵ ئەو ژمارەیە و فراکسیۆنێکی هاوبەشی نێوان میلیشیا چەکدارەکان و پارتە شیعیەکان رابگەیەنن وەک ساڵی 2006 کە هاوپەیمانی یەکگرتووی شیعەیان راگەیاند.

=KTML_Bold=حەشدی شەعبی دوو ئاراستە:=KTML_End=
لە نێو حەشدی شەعبیدا تەنها لایەن کە خاوەنی یەک لیوایە بە 15 هەزار چەکدار ئاراستەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە و لەگەڵ ئەوانەی دیکە نایێتەوە، رەوتی سەدرە بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، ئەو رەوتە 90 بەربژێری هەیە، چەکدارەکانی کە لە ژێر ناوی 'سەرایا سەلام' کۆبوونەتەوە، لە ناوچەی سامەڕای سەر بە پارێزگای سەلاحەدین جێگیرکراون، موقتەدا سەدر لە بەغدا (مەدینەت ئەلسەدر) هەروەها شارەکانی باشوری عێراق هەواداری زۆری هەیە.

گەورەترین رکابەری رەوتی سەدر، هاوپەیمانێتی فەتحە بە سەرۆکایەتی هادی ئەلعامڕی، کە سیزدە لیوای حەشدی شەعبی لەخۆ دەگرێت و تێکڕای ژمارەی چەکدارانیان نیزکەی 30 هەزارە، ئەو هاوپەیمانێتیە 73 بەربژێری هەیە، هاوپەیمانێتی فەتح لە 6 لایەن پێکهاتووە، جگە لە رێکخراوی بەدر، کە هادی ئەلعامری سەرۆکایەتی دەکات، دیارترینیان بزووتنەوەی سادیقونە کە باڵی سیاسی میلیشیاکانی عەسائیبی ئەهلی حەقە بە سەرکردایەتی قەیس خەزعەلی و دوو لیوایان هەیە، ژمارەیان زیاترە لە 10 هەزار چەکدار، لە شارەکانی سەلاحەدین، بەغدا و کەرکووک بڵاوکراونەتەوە. هەروەها 'گردبوونەوەی سەند' بە سەرکردایەتی ئەحمەد ئەسەدی بەرپرسی کەتائبی جوند ئەلئیمام، کە یەک لیوایان هەیە. هەروەها هاوپەیمانێتی جیهاد و بیناش لەخۆدەگرێت، کە لەلایەن حەسەن رازی بەرپرسی 'سەرایا ئەلجیهاد' و لیوای 17 ی حەشدی شەعبی سەرکردایەتی دەکرێت.

=KTML_Bold=لە دەرەوەی حەشد هەر حەشد:=KTML_End=
ژمارەیەک پارت و لایەنی سیاسیی نوێ لەو هەڵبژاردنە بەشدارن، بزووتنەوەی (حقوق)ی سەر بە میلیشیاکانی حیزبواللە کە حوسێن موئەنەس رابەرەیەتی دەکات و لە بەغدا خۆی بەربژێر کردووە و گومان دەکرێ ئەبو عەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حیزب اللە بێت. بزووتنەوەی حقوق 40 بەربژێری هەیە، باڵی سەربازی حیزباللە کە بە 'کەتائیب' ناسراوە و لیوایەی ژمارە 45 ی حەشدی شەعبی پێکدەهێنن، کە ژمارەیان 8 هەزار چەکدارە، لە ناوچەکانی جرف ئەلسەخر لە پارێزگای بابل جێگیرکراون. یەکێکی دیکە لە پارتە نوێیەکان بزووتنەوەی 'العراق الوطنية'، کە لەلایەن محەمەد شاکر ئەلشەمەڕی سەرکردایەتی دەکرێ کە لەهەمان کاتدا یەکێکە لە سەرکردەکانی 'کەتائیبی ئیمام عەلی' و لیوای ژمارە 40 ی حەشدی شەعبیان هەیە، ئەو بزووتنەوەیە 24 بەربژێریان هەیە.

'رەوتی ئەلتەحەدی' کە بۆیەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات و لەلایەن ئەبو عەلی ئەلدەراجی سەرۆکایەتی دەکرێ، بە 6 بەربژێر بەشدارن، باڵی سەربازی ئەو بزووتنەوەیە کەتائیبی ئەبی فەزلی عەباسە کە گروپێکی چەکداری دەرەوەی حەشدی شەعبین. 'ئیئتلافی قادرون' گروپێکی دیکەی چەکداری دەرەوەی حەشدی شەعبیە، لەلایەن حەسەن ئەلحەسناوی، ئەمینداری گشتیی هێزەکانی ئیمام سەرۆکایەتی دەکرێ، ئەو ئیئتیلافە هەردوو رەوتی: ئەلسیقە و ئەلئەبرار لەخۆدەگرێ، کە 26 بەربژێریان هەیە. هەروەها حیزبی ' ثأر الله الإسلامي' بە سەرۆکایەتی یوسف ئەلسناوی بە سێ بەربژێر بەشدارە کە سەرۆکەکەی یەکێکە لە بەربژێرەکان، ئەو حیزبە تۆمەتبارە بە راوەدوونان و کوشتنی چالاکوانانی شاری بەسرە.

هەروەها پەڕلەمانتاری ئێستا فالح ئەلغەزاعی، جێگری بەرپرسی کەتائینی سەید ئەلشوهەدا لە چوارچێوەی بزووتنەوەی 'قادیمون' خۆی بەربژێر کردووە، کەتائیبی سەید ئەلشوهەدا تۆمەتبارە بە تێوەگلانی لە هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی #هەولێر#.

=KTML_Bold=سوننە و حەشد و هەڵبژاردن:=KTML_End=
بەشێک لە سوننەکان لە چوارچێوەی حەشدی شەعبی خۆیان کاندید کردووە، نموونەی 'المحافظون' کە بە 12 بەربژێر لە ئەنباڕ بەشدارە و لەلایەن وائیل ئەلشەمەڕی، فەرماندەی (حەشد ئەلدیفاع)ەوە سەرۆکایەتی دەکرێ، هەر لە ئەنباڕ چەند کەسایەتیەکی دیکەی خاوەن 'حەشد' لەو هەڵبژاردنە بەربژێرن، عیسا ئەلسایر، فەرماندەی لیوای 'درع الفلوجة'، رافیع ئەلفەهداوی بەرپرسی حەشدی ' نخوة النشامى' هەروەها پەرلەمانتاری ئێستا، نەعیم ئەلگعود کە سەرۆکایەتی حەشدی ' البو نمر' دەکات. عەبدوللا ئەلجغیفی، یەکێک لە بەرپرسانی هێزەکانی ' أحرار الفرات' لە رۆژئاوای ئەنباڕ خۆی لە سەر لیستی هاوپەیمانی ' النصر'ی حەیدەر ئەلعەبادی بەربژێر کردووە.

لە موسل لە سەر لیستەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئیستا، محەمەد حەلبوسی چەند کەسێکی خاوەن حەشد بەربژێر کراون، لەوانە: پەرلەمانتاری ئێستا فەلاح زێدان کە بەرپرسی 'حەشدی لهێب' ە و عەشیرەتێکی سوننەن و لە باشووری موسل نیشتەجێن، ئەحمەد جبوری پەرلەمانتاری نەینەوا و بەرپرسی بزووتنەوەی 'حسم' کە بزووتنەوەیەکی سیاسی نوێیە، لە هەمان کاتدا جبوری سەرپەرشتیاری حەشدی 'فرسان الجبور'ە.

=KTML_Bold=کۆتاکان لە بەردەم حەشد و هەڵبژاردن:=KTML_End=
حەشدی شەعبی لە رێگای ئەو فەوج و لیوایانەی لە پێکهاتەکانی دیکەی عێراق (نا شیعە) دروستی کردوون، هەوڵی وەدەست خستنی کورسی کۆتاکانیش دەدات، ئەو کورسیانە زیاتر لە ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان (دابڕاوەکان) لە دەشتی نەینەوا لە رێگای رەیان کلدانی کە فەرماندەی لیوایەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیە و پێنج بەربژێر بەشداری دەکەن، هەروەها بزووتنەوەی ئاشووری بە سەرۆکایەتی یونادم کەنا لە هەندێک شوێن لەلایەن حەشدی شەعبیەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە شەنگال و ئەو ناوچانەی کوردانی ئێزیدی زۆرینەن، حەشدی شەعبی لە رێگەی یەکەینەکانی پاراستنی شنگالی سەر بە #پەکەکە# ،کە بەشێکن لە هێزەکانی حەشدی شەعبی، هەوڵدەدەن شکست بەو بەربژێرانە بێنن کە نزیکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ن، لە ناو پێکهاتەی کوردانی شەبەکیش حەشدی شەعبی لە رێگای وەعد قەدۆ رکابەری بەربژیرەکانی دیکە دەکات، قەدۆ کە پێشتر بەرپرسی لیوای 30 حەشدی شەعبی بوو و بەوە تۆمەتبارە کە دەستی هەیە لە هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.

=KTML_Bold=حەشد و کورد و هەڵبژاردن:=KTML_End=
ئەزموونی کورد و هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستوری لەگەڵ حەشدی شەعبی ئەزموونێکی باش و هەڤالانە نیە، بە تایبەتی لە دوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر زۆرینەی کورد هەستیارتر مامەلە لەگەڵ ئەو هێزە دەکەن و وەک هێزێکی داگیرکار تەماشای دەکەن. بەڵام ئەوە ئەگەر بۆ زۆرینەی کورد راست بێ، بۆ کەمینەیەک بەو شێوەیە نیە، بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2016 دەنگیان بۆ یاسای حەشدی شەعبی دا، کە بە گوێرەی ئەو یاسایە، میلیشیاکانی شیعە چوارچێوەیەکی یاساییان پێ بەخشرا و حکومەتی عێراقیش دەست کراوە کرا لە تەرخانکردنی بەشێکی گەورەی بودجە بۆ پڕ چەککردنی ئەو هێزە و پێدانی موچەیان. بەشێک لە سەرکردەکانی لایەنێکی سیاسی کوردستانی لەگەڵ حەشدی شەعبی رێکەوتن و لە 16 ئۆکتۆبەر #کەرکووک#یان رادەست کرد، دوای ئەو مێژووەش تەنها لە بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق نەبێت، ئەگەر نا لە هەموو ئەو بڕیارانەی لە بەرژەوەندی شیعە و حەشدی شەعبی بووە ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد هاوڕا و هاوهەڵوێستی حەشدی شەعبی بووینە.

لەو هەڵبژاردنە حەشدی شەعبی چەند بەربژێرێکی کوردی هەیە لە سەر لیستە جیاوازەکانی ،بەڵام بە گوێرەی هەموو لیکدانەوەکان هیچیان دەنگی پێویست ناهێنن، بۆیە بە هەمان رێگای پێشووتر و لە رێگای فشاری دەوڵەتێکی ئیقلیمی لە حیزبە سیاسیەکان و کڕینی وەلائی ژمارەیەک پەرلەمانتار کە دەردەچن، بەشێک لە دەنگی کورد لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

=KTML_Bold=دەرئەنجامی هەڵبژاردن و ئایندەی حەشد:=KTML_End=
- ئەوا داتا و ناو و ژمارانە ئەوەمان پێ دەڵێن، کە ئایندەی عێڕاق وەک دەوڵەت و لێکەوتەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بەدەر نابێت لە کاریگەریەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە دەرەوەی ئیرادەی حەشدی شەعبی هیچ کابینەیەکی حکومەت پێکنایەت، مەگەر وەک زۆربەی جارەکانی دیکە ئێران و ئەمەریکا بگەنە جۆرێک لە لەیەک تێگەیشتن.

- باسکردن لە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی یان سنووردارکردنی دەبێتە ئەگەرێکی زۆر دوور لە واقیع و رەنگە دەرفەتی باسکردنی هەر نەمێنێ، بەڵکو بە پێچەوانەی ئەوە، ئەگەری زۆربوونی ژمارەی چەکدارانیان زیاتر دەبێت، هەروەها بودجەی تەرخانکراو بۆیان، ئەوەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ سەرکردەکانی حەشد ،کە سوپای فەرمی عێراق وەک پاشکۆی خۆیان مامەڵەی لەگەڵ بکەن، وەک مۆدێلی ئێرانی سوپای پاسداران و نیروی نیزامی (سوپای فەرمی).

- شیعە لە رێگەی حەشدی شەعبی و هێزە سیاسیەکانەوە کار بۆ تەواوکردنی قۆناغی چەسپاندنی سیستەمی زۆرینەی سیاسی دەکەن، هەوڵ دەدەن ئەوجارەش وەک جاری پێشوو سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماریش لەلای ئەوان و بە دەنگی ئەوان یەکلایی بکرێتەوە.

- زیادبوونی فشار لە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە رێگەی پەرلەمان و حکومەت، هەروەها بەردەوامی هێرشە سەربازیەکان، بۆ ئامانجی دەرکردنیان، چاوەڕوان دەکرێ لە دوای ئەو هەڵبژاردنە هێرش بۆ سەر سەربازگەی تورکیا لە نزیک موسڵ زیاتر بێت.

- ئەو هەڵبژاردنە حەشدی شەعبی کار بۆ وەدیهێنانی ئەو ئامانجەی دەکات، کە 'حەشد حکومەتە'، نەک تەنها پێهاتەیەکی سەربازی سەر بەحکومەت بێت، پێگیربێت بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت، کە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانیشە، ئەوەش بە دانانی کەسێک دەبێت، کە تەواو گوێڕایەڵی داوا و خواستەکانیان بێت. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 18 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە ئاسۆ حاجی
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 01-01-2021
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2021 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-11-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 29-11-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 29-11-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 18 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
یەکێتیی زانایان بۆ ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵا: کورد سەری مار نییە، قوربانیی ژەهری مارەکانە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
ئەسپسوارێک و چەند کەسێکی دیکەی کورد ساڵی 1912
وێنە و پێناس
کچێکی کورد کە وێنەکە لە جزدانی سەربازێکی کورد لە شەڕی نێوان ئێراق و ئێران دۆزراوەتەوە
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
وێنە و پێناس
پیاوێکی باشووری کوردستان، ساڵی 1912
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
کورتەباس
بەوێنە.. چنینی کلاش لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی مەریوان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
چەند کچێکی کورد بە جلوبەرگی کوردییەوە، ساڵی 1970 لە باشووری کوردستان
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
کورتەباس
چارەنووسی پێنج ئەنفالکراوی گەرمیان ئاشکرا دەبێت؛ 'خۆم ئەم جلەم بۆ کڕیوە'
وێنە و پێناس
خانمێکی کورد ساڵی 1918
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
پەرتووکخانە
پێشەکییەک بۆ ڕەچەڵەکنامەی هۆزی بەگزادەی موکری (فەیزوڵابەگی)
ژیاننامە
شێخ کامیل شێخ مەحمود شێخ عارف هەشەزینی
ژیاننامە
زەید کوردی
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەسەن سیساوەیی
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
حەسەن سیساوەیی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
18-12-2024
سارا سەردار
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
07-01-2025
کشمیر کەریم
سەرگوڵ حسێن
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
09-01-2025
هەژار کامەلا
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
09-01-2025
سارا سەردار
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
شێخ کامیل شێخ مەحمود شێخ عارف هەشەزینی
10-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ڤیدیۆ
شایی و بووک گواستنەوەی دێرین پیرانشار (خانێ) ساڵی 2000
10-01-2025
کشمیر کەریم
پارت و ڕێکخراوەکان
کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
08-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار مەولوودی
08-01-2025
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  533,772
وێنە
  113,912
پەرتووک PDF
  20,732
فایلی پەیوەندیدار
  110,073
ڤیدیۆ
  1,786
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,278
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,157
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,481
عربي - Arabic 
33,203
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,538
فارسی - Farsi 
11,730
English - English 
7,866
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,097
پەرتووکخانە 
26,208
کورتەباس 
19,476
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,147
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,940
کۆمەڵکوژی 
10,925
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,459
وێنە و پێناس 
7,671
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,567
ڤیدیۆ 
1,670
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,107
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,671
MP4 
2,962
IMG 
210,146
∑   تێکڕا 
246,330
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
یەکێتیی زانایان بۆ ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵا: کورد سەری مار نییە، قوربانیی ژەهری مارەکانە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
ئەسپسوارێک و چەند کەسێکی دیکەی کورد ساڵی 1912
وێنە و پێناس
کچێکی کورد کە وێنەکە لە جزدانی سەربازێکی کورد لە شەڕی نێوان ئێراق و ئێران دۆزراوەتەوە
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
وێنە و پێناس
پیاوێکی باشووری کوردستان، ساڵی 1912
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
کورتەباس
بەوێنە.. چنینی کلاش لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی مەریوان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
چەند کچێکی کورد بە جلوبەرگی کوردییەوە، ساڵی 1970 لە باشووری کوردستان
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
کورتەباس
چارەنووسی پێنج ئەنفالکراوی گەرمیان ئاشکرا دەبێت؛ 'خۆم ئەم جلەم بۆ کڕیوە'
وێنە و پێناس
خانمێکی کورد ساڵی 1918
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
پەرتووکخانە
پێشەکییەک بۆ ڕەچەڵەکنامەی هۆزی بەگزادەی موکری (فەیزوڵابەگی)
ژیاننامە
شێخ کامیل شێخ مەحمود شێخ عارف هەشەزینی
ژیاننامە
زەید کوردی
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!