تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان# وەکوو نوێنەری یانەکانی پارێزگای #هەولێر# ئەمساڵ 2024 بەشدار دەبێت لە یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی (12-2024) یارییەکانی وەرزی تازە دەست پێبکات، بۆ ئەم مەبەستەش تیپی تۆپی پێی یانەکەش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بتوانێ ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت لەم بارەشەوە (فەتحی قەرەنی) ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئەمساڵ وەکوو تاکە نوێنەری پارێزگای هەولێر بەشدارین لە خولی پلە یەکەکانی کوردستان، ئامانجیشمان ئەوەیە بتوانین ئەنجامی شایستە لە خولەکە بەدەست بهێنین، هەر چەندە ئەم وەرزە جیاوازە چونکە چەندین یانەی بەهێز ڕکابەری دەکەن لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، وەکوو ڕاهێنەریش پلانی باشمان داناوە بۆ ئەوەی بتوانین تیپێکی باش درووست بکەین و بچینە نێوکێبڕکێییەکانی ئەم خولە، هەوڵیش دەدەین یاریزانی بەتوانا بهێنینە ڕیزی یانەکەمان بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامەکانمان دڵخۆشکەر بێت، وتیشی گۆڕانکاریشمان کردووە لە ڕیزی یاریزانان و چەندین یاریزانی تازەشمان هێناوەتە ڕیزی یانەکە هەر چی لە توانامان بێت بۆ بەرزکردنەوەی ناوی تیپەکەمان ئەنجامی دەدەین.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 22 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!