خەسوو مەگەر خوەت وەویلە نەوگی؟
وەوی، وەویلە: بووک، خەسوو: ئەو ئافرەتەیە کە کاتی خۆی بە قۆناغی بووکێنیدا ڕۆیشتووە، هەموو چەرمەسەرییەکانی دەستی خەسوو و دشی چەشتووە و بینیووە، کەچی کە خۆی دەبێتە خەسوو هەمان ئەو ئازار و چەرمەسەرییانە دەبەخشێتە بووکەکەی، بۆ ئەو حاڵەتە لە شاری #سنە# وتراوە: خەسوو مەگەر خوەت وەویلە نەوگی؟.[1]