#ئاییندە محەمەد# یاریزانی کاراتێ #یانەی وەرزشی هەڵەبجە# پێویستە پاڵەوانێتی بکرێتەوە.
یارییە تاکییەکان گرنگییەکی زۆری پێ دەدرێت لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان، یانەی هەڵەبجەش یەکێکە لەو یانانەی کە گرنگی زۆر بە بواری وەرزشی دەدەن لەسەر ئاستی کچان، تیپی کاراتێ کچانی یانەکەش یەکێک لە تیپە هەرە بەهێزەکانی سەر ئاستی کوردستان و ئێراقە، ساڵانە لەگەڵ کردنەوەی خولە جۆراوجۆرەکان بەردەوام لە کێبڕکێ دابوونە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە و شەڕکردن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکانی کوردستان و ئێراق دەرەوەی ئێراقیش، یەکێک لە کچە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەی هەڵەبجە، ماوەی پێنج ساڵە بەرگری لەم تیپە دەکات ئەویش کچە یاریزان ئاییندە محەمەد-ە ناوبراو لەدایک بووی ساڵی 2004 و ئێستاش 2024 بەردەوامە لە تیپی کاراتێ یانەی هەڵەبجە، جگە لە یاری کردن کاری ناوبژیوانی ئەم یارییەش دەکات لە پاڵەوانێتییەکان.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 16 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!