تیپی تۆپی بالەی #یانەی وەرزشی دەربەندیخان# ئەم وەرزە دەیەوێت جیاواز بێت لە خولی بالەی یانەکانی ئێراق، بۆ ئەم مەبەستەش یانەکە بە کۆمەڵێک یاریزانی ئاست بەرز بەشداری یارییەکانی پاڵەوانێتییەکەی کردووە، جگە لەوەش کارگێڕیی یانەی وەرزشی دەربەندیخان چەندین گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی تری شارەکانی کوردستان واژۆ کردووە، هەریەک لە یاریزانان #پرژە ڕزگار# و #پریڤە ڕزگار# بوونە یاریزانی یانەکە کە پێشووتر لە ڕیزی یانەی سەنحاریب و هەڵبژاردەی ئێراق یارییان کردووە، دەیانەوێت لەگەڵ ئەم یانەیەش ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، لەم بارەشەوە پرژە ڕزگار بۆ گۆڤاری گوڵان وتی ئەمساڵ هەموو یانەکان ئارەزووی ئەوەیان کردبوو کە ئێمە گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بکەین، بەڵام دواجار ئێمە بڕیارماندا لەگەڵ پریڤەی خوشکم بچینە ڕیزی یانەی وەرزشی دەربەندیخان و لە ڕێگەی ئەو یانەیەوە ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بهێنین بۆ یانەکە، وتیشی گرێبەستەکەمان بۆ یەک وەرزە لەگەڵ ئەو یانەیە، دەمانەوێت لە هەردوو خولی بالەی کوردستان و ئێراق شەڕی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بکەین.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 13 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!