تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی دهۆک# ئەم وەرزە لەسەر دەستی #ئەحمەد خەڵەف#ی ڕاهێنەری یانەکە توانی پلێتی سەرکەوتن بۆ جامی کەنداوی عەرەبی بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەم وەرزە یانەی دهۆک خەونی گەورەتری هەیە لە خولی پیشگەرانی ئێراق و جامی کەنداوی عەرەبی، کارگێڕیی یانەی دهۆک هەوڵی ئەوە دەدەن ژمارەیەکی قورس بن لە جامی کەنداو و خولی ئەستێرەکانی ئێراق، بۆیە بە بڕیاری کارگێڕیی یانەکە ئەحمەد خەڵەف سوپاس کرا لە بەرانبەر ئەو هەوڵ و ماندوو بوونەی لە ماوەی ڕابردوو دابووی بۆ سەرخستنی یانەکە سوپاس و پێزانینان پێ بەخشی، لە بەرانبەریشدا یانەی دهۆک بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری سویدی (مەسعود میراڵ) مۆرکرد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تیپی تۆپی پێی خولی ئەستێرەکانی ئێراقی بکات، جێگای باسە ڕاهێنەری ناوبراو پێشووتر لەگەڵ هەریەک لە یانەکانی وەسلی ئیماراتی کاری کردووە و نازناوی خول و کوپ و سوپەری ئیماراتی لەگەڵ یانەکە بەدەست هێناوە، لەگەڵ هەریەک لە یانەکانی (#داڵکورد#ی سویدی و تیپی دووەمی مالمۆی سوید و یانەی ئایاک سولنا) کاری کردووە چەندین ئەنجامی شایستەی بەدەست هێناوە، دهۆکییەکان چاویان لەوەیە بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە بەدەست بهێنن و بتوانن کێبڕکێ لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بکەن، بڕیاریشە گرێبەست لەگەڵ چەندین یاریزانی بە توانا مۆر بکەن بۆ وەرزی تازەی خولی ئێراق.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 23 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!