تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی نەورۆز#ی شاری #سلێمانی# وەرزی ڕابردوو لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئێراق توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، یانەکە سەڕەرای سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەکە لەلایەن هەریەک لە (وەلی کەریم و نزار مەحروسی سووری) ڕاهێنەر ئەنجامەکانی بەرچاو بوو، ئەم وەرزە کارگێڕیی یانەکە پلانی گەورەتری هەیە بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەست لەگەڵ چەندین یاریزانی ئەستێرە مۆربکات، جگە لەوەش یانەی نەورۆز گرێبەستی ژمارەیەک یاریزانی یانەکەی تازە کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن و کێبڕکێ لەگەڵ یانەکانی تری ئێراق بکەن، لەم ناوەشدا یانەی نەورۆز بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەر (جۆرڤان ڤیێرای) بەرازیلی مۆرکرد، ئەو ڕاهێنەرە ئەزموونی زۆری لە یانەکانی وڵاتانی عەرەبی هەیە، نازناوی جامی ئاسیای لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێراق بەدەست هێناوە، کارگێڕیی یانەی نەورۆز ئەم وەرزە جیاواز دەردەکەوێت بۆ ئەوەی بتوانێت کۆمەڵێک ئەستێرە بگوازێتەوە ڕیزی تیپەکەی و بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکانیش بکەن، یانەکەش بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە یاریزانان (محەمەدتەقی) لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و (ئینتراس ئۆکسی نیس جاو) لە یانەی نەهزەی عومانی و (ئیسماعیل ئەحمەد و چۆمان ئەحمەد و سیڤان عومەر و شوان مەحمود و ڕاستگۆ فایەق و محەمەد دلاوەر)یشی بۆ وەرزێکی دیکەش بەردەوام دەبن، جگە لەوەش لە ئاییندە لەسەر داوای ڕاهێنەری تازە گرێبەست لەگەڵ چەندین ئەستێرەش مۆردەکەن بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئەنجام لەم وەرزە بەدەست بهێنن، لەلایەن خۆشییەوە ڕاهێنەری بەرازیلی جۆرڤان ڤیێرا بەڵێنی ئەوەی داوە تیپێکی بەهێز و تۆکمە درووست بکات بۆ یانەی نەورۆز و بتوانن کێبڕکێ لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بکات.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 24 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!