#شەهلا ئەسکندەر# ڕاهێنەری تایکواندۆ پێویستە یاریزانەکانمان زیاتر هاوکاری بکرێن.
پارێزگای #سلێمانی# یەکێک لەم شارانەی کوردستان کە بەردەوام چەندین ڕاهێنەری بەتوانای لە یارییە جۆراوجۆرەکان بوونیان هەیە و خزمەتی بەردەوامی وەرزشییە تاکەکان دەکەن، یاری تایکواندۆ یەکێک لەم یارییانەی کە هونەری شەڕکردن و بەرگریکردنە ئەم شارە لە ئێستادا 2024 لە چەندین یانە و هۆڵە وەرزشییەکان یاریزانان ڕوو لەم یارییە دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن لە ڕێگەی ئەم وەرزشە، یەکێک لە ئافرەتە وەرزشەکارەکانی شارەکەش کچە ڕاهێنەری کوردستان شەهلا ئەسکندەر-ە، یەکێک لە کچە یاریزانە بەتواناکانی ڕابردوو کە ناوبراو کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لە وڵاتی ئێران، لە ئێستادا 2024 بەردەوامە وەکوو ڕاهێنەر لە هۆڵی (mcomplex) لە شاری سلێمانی.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 19 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!