هەر چەندە ئەم وەرزە هەریەک لە یانەکانی (هەولێر، دهۆک، زاخۆ، نەورۆز) کە هەر چوار تیپی پارێزگانی کوردستان بەشداریان لە کێبڕکێی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئێراقیان کرد و توانیان ئاست و ئەنجامی باش پێشکەش بکەن، جگە لە #یانەی وەرزشی هەولێر# نەبێت کە بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕی سەرەڕای چەندین ئاست و گۆڕینی دەستەی هونەری یانەکە و دواجاریش گۆڕینی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی یانەکە، هەولێر لەسەر دەستی ڕاهێنەرێکی کورد مانەوەی لە خولی پیشەگەران هێشتەوە، زاخۆییەکان ئەم وەرزە بە ستافێکی بەهێز و پێکهاتەیەکی پڕ لە یاریزانی ئەستێرە هاتنە نێو یارییەکانی خولەکە و توانیان لە 37 یاری 66 خاڵ کۆبکەنەوە و شەڕی بە دەستهێنانی پلەکانی پێشەوەی دەکرد و ئەم وەرزە لە سەرجەم تیپەکانی تری کوردستان ئاستی باشتر بوو، #یانەی وەرزشی دهۆک#یش خاوەن پێکهاتەیەکی بەهێز بوو لە خولەکە و لە کۆی 37 یاری توانی 57خاڵ کۆبکاتەوە لە پلەی شەشەم دێت، دهۆکییەکانیش ئەم وەرزە خاوەنی چەندین یاریزانی ئەستێرە بوون و ئامانجیان بە دەست هێنانی ئەنجامی شایستە بوو لە خولەکە و تا دواین هەناسەش شەڕی بەدەست هێنانی پلەکانی پێشەوەیان دەکرد و پێکهاتەیەکی کوردی و عەرەبیان لە یەک دا بوو بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، هەرچی #یانەی وەرزشی نەورۆز#ی شاری #سلێمانی#شە و خاوەن پێکهاتەیەکی تۆکمە بوو هەر لە سەرەتای دەستپێکی خولی پیشەگەران نەورۆز دەیویست ئاست و ئەنجامی شایستە بێت هەر چەندە (وەلی کەریم) تیپێکی بەهێزی درووستکرد، بەڵام دواجار (نزار مەحروسی) ڕاهێنەری سووری لە شوێنی ئەو دەست بە کاربوو کارەکانی ناوبراوی تەواو کرد یانەی نەورۆزیش خاوەنی 55خاڵە و لە کۆی 37 یاری و لە پلەی حەوتەم دێت، هەر چی یانەی هەولێرە و خاوەنی 40خاڵە و مانەوەی مسۆگەر کرد لەسەر دەستی #سەمیر بابۆ#ی ڕاهێنەر، یانەکەش بۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵ کاپتن سەمیر بەردەوام دەبێت و دەیەوێت بە پێکهاتەیەکی پڕ لە یاریزانی کورد شەڕی یانەکانی تر بکات.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 14 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!