#سەهەند ئەشرەف# کوردێکی شاری #سلێمانی#یە و یاریزانی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی کەرخە و ئەم وەرزە توانی لەگەڵ تیپی تۆپی دەستی یانەی کەرخی شاری بەغدا نازناوی خولی ئێراقی بەدەست بهێنێت، ئەم کوڕە کوردە یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی هەڵبژاردەی ئێراقە و ئاست و ئەنجامەکانی دڵخۆشکەرە و ئەم وەرزەش بە شایستەیی لەگەڵ یانەی کەرخ نازناوێکی گرنگی بەدەست هێنا، ئێستاش 2024 چەندین یانەی شارەکانی ئێراقی داوای گرێبەستیان لەم یاریزانە کوردە کردووە، لەم بارەشەوە سەهەند ئەشرەف بۆ گۆڤاری گوڵان وتی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی کەرخ توانیمان ببینە پاڵەوانی خولی تۆپی دەستی ئێراقی و تاکوو ئێستاش لەگەڵ یانەی کەرخ خۆم یەکلای نەکردووەتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بمێنمەوە یان بچمە یانەیەکی تر، وتیشی هەریەک لە یانەکانی (شورتە و جەیش و حەشد و کەرخیش) بۆم هاتۆتەوە، ئێستاش چاوەڕێ دەکەم بزانم چیم بەسەر دێت ئەو کات بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدەم، بۆ بابەتی یاری کردنم بۆ یانەی سلێمانیش ماوەی دوو ساڵە #یانەی وەرزشی سلێمانی# کشاوەتەوە لە خولی پیشەگەری ئێراقی، بۆیە لەگەڵ ئەو یانەیە نەماوم جگە لەوەش چەند هۆکارێکی ماددی و شتی تریش هەیە، وتیشی زۆر حەزدەکەم لە شاری خۆم و ناو خانەوادەی خۆم وەرزش بکەم، وەرزشیش پێویستی بە پارەیە و ماوەی چەند ساڵێک یاری دەکەی پێویستی بە زۆر شتە بۆیە بەدوای گرێبەستێکی باش دەگەڕێم و بە دڵنیاییەوە لە شاری بەغدا دەمێنمەوە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 11 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!