گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #پێباز#، شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
ئەسکەندەربەگ لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #پێ ڕەش#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #عیسایی#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #قەڵاتەپەی خواروو# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #زەماوەنگە#. [1]