گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #پێباز#، شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
ئەسکەندەربەگ لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #زووات#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #سۆفی وەن#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #ترشاکەی سەروو# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #کانی کەوە#. [1]