گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #پێباز#، شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
ئەسکەندەربەگ لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #ترشاکەی خواروو#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #سۆفی ڕەحیم ڕەزابەگ#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #قورباق# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #حەمەی قادر#. [1]