گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #پێباز#، شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
ئەسکەندەربەگ لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #قورباق#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #پێ ڕەش#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #ناوماچک# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #سۆفی ڕەحیم ڕەزابەگ#. [1]