گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #پێباز#، شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. گوندەکە ناوەندی شارەدێی #پێباز#ە، ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #پاریاوڵەی بچووک#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #سەی مەحمود#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #عەلی پەکان# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #ژاڵەی حاجی قادر#. [1]