بە سەرپەرشتی یەکێتیی شەتڕەنجی ئێراقی و بە بەشداری دوازدە یانەی شارەکانی ئێراقی لە شاری سەماوەی باشووری ئێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کوڕ و کچە یاریزانانی #یانەی شەتڕەنجی خانزاد#ی شاری #هەولێر#ی پایتەختی کوردستان بەشداریان کرد لە پاڵەوانێتی یانەکانی ئێراق، لەم یارییەشدا یاریزانانی شاری هەولێر توانییان بە ئاست و ئەنجام نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی شاری هەولێر بکەن و یانەی خانزاد پلەی یەکەمی و دووەمی بەدەستهێنا لە ئاستی ئێراقی لە ئاستەکانی تەمەنیش کە لە تەمەنەکانی (6-8-10-12-14) ساڵی لە ئاستی تاک کوڕ و کچەکانی خانزاد توانیان پشکی شێریان بەدەست هێنا و ئەنجامەکانیان دڵخۆشکەر بوو، لەم بارەشەوە (دیار حەمە ساڵح) ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان وتی یانەکەمان بەشداری پاڵەوانێتی شەترەنجی یانەکانی ئێراقی کرد لە شاری سەماوە کچ و کوڕە یاریزانەکانی پایتەختی کوردستان توانییان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن، ئێمە هەر لە سەرەتاوە بۆ ئەنجامی شایستە بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەمان کردبوو و ئاستی یاریزانەکانمان یەکجار بەرز بوو، خۆشبەختانەش توانیمان پلەی یەکەمی دووبارە بەدەست بهێنین و ئەنجامێکی شایستە لەسەر ئاستی ئێراقی بۆ یانەکەمان تۆماربکەین، سەرۆکی یانەکە و کارگێڕیی تیپەکەش هاوکارێکی باشی یانەکەن بۆ ئەوەی ئەنجامەکان هەر بەم بەرزییە بمێنێتەوە، سوپاسی خانەوادەی یاریزانانیش دەکەین بۆ پشتگیری کردنی ڕۆڵەکانیان. هەوڵدەدەین بۆ پاڵەوانێتییەکانی ئاییندە بتوانین ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی دەرەوەش بتوانین درێژە بە ئەنجامە باشەکانمان بدەین، یانەکەشمان توانی پلەی یەکەمی کچان و دووەمی پێشکەوتوان بەدەست بهێنێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 12 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!