#یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان# لە باخچەی زانکۆی جیهان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی وەرزشیی تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان#ی خەڵات کرد بە بۆنەی بەدەست هێنانی پلەی دووەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان وەکوو نوێنەری پارێزگای #هەولێر#، لە سەرەتای دەستپێکی مەڕاسیمەکە دکتۆر #نەوزاد یەحیا باجگر# سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانکۆکانی جیهان ڕایگەیاند بڕوای تەواومان بە زانستی وەرزش هەیە، وەرزش ڕۆڵێکی کارای هەیە لە ژیانی مرۆڤ و هەوڵبدەین بیکەینە ستاندارتی جیهانی و بۆ ئەوەی گرنگی بە سەرجەم یارییەکان بدەین، هەوڵیش دەدەین تیپەکەمان بکەینە تیپێکی بەهێز لە کوردستان و ئێراق وەرزش پێداویستێکی گرنگی ژیانە مرۆڤ پێویستی بە وەرزشە، وتیشی لەسەر هەموومان پێویستە وەرزش پێشبخەین، چونکە وەرزش زانستە و هونەرە و سوپاسی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانیش دەکەین کە ساڵانە خول و پاڵەوانییەتیی بۆ یانەکان دەکاتەوە. دواتریش (تاریق عەبدولڕەحمان) سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە وتارێکدا وتی ئەمساڵ چەندین کەرنەڤاڵمان ئەنجام داوە و هاتووین بۆ پیرۆزبایی لە دەستەی گشتی یانەی زانکۆی جیهان، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ساڵانە چەندین خولی جۆراوجۆر دەکاتەوە بۆ ئاستەکانی تەمەن بە پاڵپشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و ئەو برادەرانەی پاڵپشتیمان دەکەن لە بواری وەرزش بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر چالاکی بکەینەوە، لە دەستەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە ماوەی ئەو سێ ساڵە کە خولی جۆراوجۆرمان ئەنجامداوە و توانیومانە کاری باش پێشکەش بکەین بە هەوڵی هەموو لایەک کاری باشتر بکەین، وتیشی ئەمساڵ بڕیار بوو جامی هەرێمەکان بەڕێوەببەین لە کوردستان 16 تیپ سەرکەوت بۆ پاڵەوانێتییەکە، بەڵام دواخرا بۆ ساڵی داهاتوو و ئاشنایان بکەین بە شوێنەکانی کوردستان و زانکۆی جیهانیش یەکێکە لە شوێنە ڕۆشنبیرییەکان، داوکارین لەسەرۆکی یانەکە هاوکاری باشتری یانەکەی بکات بۆ ئەوەی بتوانن هەنگاوی باشتر ببڕن لە داهاتوو، دواتریش مەدالیای پلەی دووەم بەسەر یاریزانانی یانەی زانکۆی جیهان دابەشکرا لە بەرانبەر سەرکەوتنیان بۆ خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان، لە مەڕاسیمەکەشدا یانەی زانکۆی جیهان بیست کەسایەتی وەرزشی خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا لە بەرانبەر ڕۆڵ گێڕانیان لە خزمەتکردنی سێکتەری وەرزشی لە پارێزگای هەولێر.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 48 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!