دەستەی نوێی کارگێڕیی #یانەی وەرزشی هەولێر# لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە یەکەم کاری بۆ ڕێکخستنەوەی تیپی تۆپی پێی یانەکە بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی ئێراقی کە تیپەکە بەبێ ڕاهێنەر بووە، بەفەرمی #سەمیر سدیق حەمەد#ی ڕاهێنەری کوردی شاری #هەولێر# و کوڕی یانەکەی و ڕاهێنەری #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی هەولێر# بەفەرمی کردە ڕاهێنەری یانەکە، لە ئێستادا 2024 ئەم ڕاهێنەرە لە دوو یاری ڕابردوو لەگەڵ یانەکەی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێناوە لە ئێستادا تیپەکە ڕێکخراوەتەوە لەسەر دەستی ئەم ڕاهێنەرە کوردە، ئەم ڕاهێنەرە بیر لە درووستکردنەوە و ڕێکخستنەوەی تیپەکە هەیە بۆ ئەوەی تیپەکە بباتە قۆناغی داهاتوو، هەر چی نەبێت یانەکە لە مەترسی دابەزین بۆ خولی پلە نایاب دوور بخاتەوە، یانەی هەولێر یەکەم هەوڵی بۆ ئاشتکردنەوەی یاریزانانی مووچەی دوو مانگیان پێدراوە بۆئەوەی یانەکە بخەنە سەر ڕێچکە و بتوانن لە یارییەکانی داهاتوو ئەنجامی گەورەتر بەدەست بهێنن، جگە لەوەش سەمیر بابۆ پلانێکی تۆکمەی داناوە بۆئەوەی یانەی هەولێر بکاتەوە تیپە بەهێزەکەی جاران و ڕکابەری سەرجەم یانەکانی تری ئێراقی بکەن، بارودۆخی یانەکەش لە ئێستادا ئارامی باڵی بەسەردا کێشاوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 11 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!