ناو: دانا
ناوی باوک: مەحمود عەبدوڵڵا
شوێنی لەدایکبوون: #ماوەت#
جۆری یاری: کیک بۆکسێن
پیشە: ڕاهێنەر
$ژیاننامە$
دانا مەحمود یاریزانێکی کوردی خەڵکی ماوەتی شارباژێڕی پارێزگای #سلێمانی#یە، لەسەر ئاستی ئێراق و جیهان لەلایەن یەکێتیی کیک بۆکسێنگی جیهانی (wako)ەوە پلەی دادوەری کیک بۆکسینگی جیهانی پێ بەخشراوە و بووە خاوەنی کارتی ئاڵتونی (گۆڵد کارت)، لە ساڵی 1995 دەستی بەیاری کیک بۆکسینگ کردووە و خاوەنی چەندین نازناو و دەستکەوتە وەک یاریزان و ڕاهێنەر و داوەر خزمەتی زۆری کردووە. [1]