ڤیدیۆ: مەراسیمی کردنەوەی کارگەی چیمەنتۆی سەرچناری شاری #سلێمانی#.
ڕۆژی کردنەوەی کارگەکە: #28-03-1957#
=KTML_Bold=سەبارەت بە ڤیدیۆ:=KTML_End=
لەبەر بوونی شاخی بەردین و بەردەڵان لە #سەرچنار#دا، لە ساڵی 1954 ڕووسەکان #کارگەی چیمەنتۆی سەرچنار#یان درووستکرد، کە مەلیک فەیسەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەی دەکرد، ئەم کارگەیە نزیکەی سێ ساڵی خایاند واتە لە ساڵی 1954 دەستی پێ کرد و لە ڕۆژی 28-03-1957 کرایەوە و دەستی بە کارکردن کرد.
بەهۆی ئەم کارگەیەوە، خانوو و شوێنی نیشتەجێبوون دابین کرا بۆ کرێکار و کارمەندەکانی، لەو کاتەوە سەرچنار بوژاندنەوەی بەخۆیەوە بینی و ناوچەی گەشتیاری لەسەرچنار درووستکرا.
ئەم کارگەیە لەسەر بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2008 داخرا، تاکوو ژینگەی ناوچەکە بەپاکی بمێنێتەوە و دیمەنی سەرچنار جوانتر بێت. [1]