ناونیشان: =KTML_Bold=پەیکەری فەرەنجی ئەنفال لە پارکی ژیانی شارەدێی ڕزگاری=KTML_End=
جۆری هونەر : پەیکەرتاشی
پەیکەرساز: د. بەیان مانی
بەرزی: (14) مەتر
* کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی #کەرکووک# ڕێکخراوێکی مەدەنی سەربەخۆیه کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیری لە پارێزگاری کەرکووک.
* لەسەر پێشنیازی کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک لە #14-04-2004# پەیکەری ئەنفال ( فەرەنجیەکه) له نێو پارکی (ژیان) لە شارەدێی ڕزگاری درووستکراوە، ئەم پەیکەرە گوزارشت لە کۆژانی ئەنفال دەکات.
* =KTML_Bold=ئەو کەسەی ئەم فەرەنجیەکەی بۆ پاراستنی له سەرما و سۆڵەی زستان بەکاردەهێنا، خودی کەسایەتییەکە نێو فەرەنجیەکە ئەنفالکراوە، فەرەنجیەکە بەتەنیا ماوەتەوە، مانەوەی فەرەنجیەکه هێمایەکە بۆ ئازار و بەشمەینەتی ئەنفال.=KTML_End=
* لە سەردانی (#قوباد تاڵەبانی#) لە یادی ئەنفال بۆ ناوەندی گەرمیان کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک، دووبارە پێشنیازیان بۆ کرایەوە، پەیکەری ئەنفال نۆژەنبکاتەوە.
* ناوەندی گەرمیان کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکووک پێشنیار دەکات ئەو شوێنە سەرلەنوێ بکرێتە شوێنێکی دیکۆمێنتاری و پەرتووکخانەیەکی تایبەت بۆ پەرتووکەکانی ئەنفال و دەفتەری نووسینەوەی یاداشتەکانی سەردان بۆ دادەنرێت.
* بەناوی ناوەندی گەرمیان کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکووک داواکارین لە ئیدارەی گەرمیان بە گشتی و شارەدێی ڕزگاری بەتایبەتیی پۆلیس بۆ پەیکەری ئەنفال دابین بکات، شوێنەکه بپارێزێت و پەیکەری ئەنفال بە نۆژەنکردنەوەی نوێ بخرێتە خزمەتی خەڵکی کوردستان.
ڕاگەیاندنی ناوەندی گەرمیان
کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک.
[1]