کچە خوێندکارێکی خەڵکی #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی زێڕینی زیرەکی دەستکردی پێ بەخشرا
سروە گورجی پوور، خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خوێندکاری دوکتۆرای زانکۆی ئازاد کە چەندین خەڵاتی جیهانیی لە پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد بەدەست هێناوە، لە حەوتەمین خولی نێودەوڵەتیی تیکنۆفیستی تورکییە بۆ زیرەکی دەستکرد، توانیی خەڵاتی زێڕینی یەکییەتیی ئەوروپا بۆ پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد بباتەوە.
سروە گورجی پوور هاوکات بەڕێوەبەری کۆمپانیای هۆشمەند بۆ کارسازی و ئەندامی ئەنجوومەنی داهێنەرانی ئێرانە.[1]