ناو: شیروان
ناوی باوک: بەختیار
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-01-1988#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە شاری سلێمانی لەدایکبووە دەرچووی قۆناغی سەرەتاییە، دەستپێکی کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ درامای فەنتەڵۆس وەک نواندن و یاریدەدەری کامێرا بەشداری تێدا کردووە/ لە دەرهێنانی هاوڕێ مستەفا ساڵی 2007.
بەشێک لە کارە هونەرییەکانی بریتین لە:
درامای (فەنتەڵۆس) وەک نواندن بەشداری تێدا کردووە/ ساڵی، 2007، لە دەرهێنانی هاوڕێ مستەفا.
درامای (ژیلەمۆ) وەک نواندن بەشداری تێدا کردووە/ ساڵی، 2007/ لە دەرهێنانی #بەکر ڕەشید#.
فیلمی دیکۆدرامی (ماڵی خانم) وەک نواندن و یاریدەدەری کامێرا بەشداری تێدا کردووە/ ساڵی 2007/ لە دەرهێنانی سالار سوڵتان .
فیلمی دیکۆمێنتەری (لەگۆڕ کاری) وەک یاریدەدەری کامێرا بەشداری تێدا کردووە/ ساڵی 2007.
لە 4 خولی ڤێستیڤاڵی فیلم بەڕێوبەرایەتی سینەمای سلێمانی کاری تێدا کردووە.
فیلمی سینەمایی (بێکەس) وەک ڕووناکی بەشداری تێدا کردووە/ ساڵی 2010، لە دەرهێنانی کارزان قادر.
فیلمی (ئاوێنە) وەک نواندن بەشداری تێدا کردووە/ لە دەرهێنانی هەوراز محەمەد.
درامای (باڵندەی باشوور) وەک نواندن بەشداری تێدا کردووە/ ساڵی 2011، لە دەرهێنانی عەلی ئەبوو سەیف.
درامای (هروبل موستەحیل) وەک پشت کامێرا بەشداری تێدا کردووە/ ساڵی 2012.
فیلمی سینەمایی (کوێستانی قەندیل) وەک پشت کامێرا بەشداری تێدا کردووە/ لە دەرهێنانی تەها کەریمی.
وەک دۆبلێر/ کاری دۆبلاجی بۆ 11 دراما کردووە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای خاوێ فیلم.
درامای (ڕەباب) وەک کاری ئامادەکار بەشداری تێدا کردووە، لە دەرهێنانی عەلی ئەبوو سەیف.
فیلمی سینەمایی (کلشی ماکو) وەک ساوند میکسەر بەشداری تێدا کردووە/ لەم فیلمەدا بڕوانامەی دیبلۆمی بەدەستهێنا لەسەر دەستی دوو مامۆستای فەرەنسی وەک ساوەند میکسەر.
درامای (گەردەلوول) وەک نواندن بەشداری تێدا کردووە. لە دەرهێنانی #جەلیل زەنگەنە#.
لە 4 خولی ڤێستیڤاڵی ئینتەرناسیۆناڵ وەک دیکۆر کاری کردووە...
بەشداری شانۆگەری (مەملەکەتی عیللەت)ی کردووە بەهاوبەشی لەگەڵ تیپی هونەری ڕەنگاڵە.. چەندینی دیکە.
نوێترین کاری هونەری لە ئێستادا سەرقاڵی نووسینی فیلمێکە، بڕیارە بەم زووانە بێتە بەرهەم..
دواین کاری هونەری/ درامای (کرێچییەکان) وەک دیزاین بەشداری تێدا کردووە..
درامای کرێچییەکان لە نووسینی (شوعلە شەریعەتی)یە و (پێشڕەو حسێن) کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە (کاوە ئەحمەد میرزا) پێداچوونەوەی بۆ دەقەکە کردووە، (#ئەنوەر قەرەداغی#) کاری موزیکی دراماکە جێبەجێ دەکات. کاری دەرهێنانی لەلایەن (دکتۆر غەسان عەبدوڵڵا).
بەدەر لە کاری هونەری شیروان بەختیار سەرقاڵی کاری جلوبەرگە. [1]