ناو: کەیوان
نازناو: ڕەشۆزادە
شوێنی لەدایکبوون: #ورمێ#
ڕێکەوتی دەسبەسەرکردن: #21-12-2024#
$ژیاننامە$
کەیوان ڕەشۆزادە هاووڵاتییەکی کوردی شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ڕێکەوتی 21-12-2024 لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەرکراوە و بەبێ بەڵگەی یاسایی بۆ #بەندیخانەی ورمێ# گوازراوەتەوە. بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بە 10 ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران سزا درا. دواتر سزای ئەم بەندکراوە سیاسییە بەپێی ماددەی 442 بە 7 ساڵ و 6 مانگ بەندکرانی داسەپاو کەم کرایەوە. [1]