سێیەمین ڤێرژنی کیبۆردی ھۆرامی (ھۆرامیارv3.2)
نوسینی: #ئاکۆ مارانی#
- ڤێرژنی یەکەم، ساڵی (2005ز.)، ئامادەکردنی (ئارام شەکیبایی).
- ڤێرژنی دوەم و سێیەم، ساڵی (2010ز. و 2017ز. ئامادەکردنی (ئاکۆ مارانی)، بە پەرەپێدانی ڤێرژنە یەکەمەکەی بەڕێز (ئارام شەکیبایی) و زیادکردنی ئەو فۆنێمە/پیتانە ( ڼ ، ۋ ، ې )، کە پیتی دوەم لەنێو کیبۆردە ئامادەکراوەکەی بەڕێز (نوعمان فایق / بڵاوکراوەی هۆرامان)هەیە و هەر وەها پیتی دوەم و سێیەم لەنێو کیبۆردە ئامادەکراوەکەی بەڕێز (سیامەند هۆرامی) هەن.
- ئەم ڤێرژنە نوێیەی (ھۆرامیار) زۆر بە ئاسانی و بە دوو کلیک، لەسەر گشت ڤێرژنە دوایینەکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز (ویندۆز 7 ، ویندۆز 10 ، ویندۆز 11)دادەمەزرێت و دەتوانن بە (ک.هۆرامی و ک.خوارین) بنووسن.
- بۆ داگرتنی کیبۆردەکە لەسەر ئەو لینکە کلیک بکەن.
=KTML_Link_External_Begin=https://sourceforge.net/projects/horami-keyboard-v3-2/files/horamyar.exe/download=KTML_Link_External_Between=کیبۆردی هۆرامی=KTML_Link_External_End=
- بۆ شارەزابوونی چۆنیەتی نووسین بە کیبۆردەکە و زانینی جێگەی پیتە ھۆرامییەکان، لەسەر ئەو لینکە کلیک بکەن.
=KTML_Link_External_Begin= https://sourceforge.net/projects/horami-keyboard-v3-2/files/Horami_Keyboard_Install___Help.htm/download=KTML_Link_External_Between=چۆنییەتی نووسین=KTML_Link_External_End=
- ئەگەر سیستەمی کۆمپیوتەرەکەی ئێوە (مایکرۆسۆفت ویندۆز) نییە، لەسەر ئەو لینکە کلیک بکەن و بەبێ دامەزراندنی کیبۆرد، بە (ک.ھۆرامی و ک.خوارین) بنووسن.
=KTML_Link_External_Begin= https://sites.google.com/view/horaminvis =KTML_Link_External_Between=مایکرۆسۆفت=KTML_Link_External_End=
- ئەگەر مۆباییلەکەی ئێوە ئایفۆن بێت، بۆ نووسین بە ھۆرامی لەسەر ئەو لینکە کلیک بکەن و و بەبێ دامەزراندنی کیبۆرد، بە (ک.ھۆرامی و ک.خوارین) بنووسن.
=KTML_Link_External_Begin= https://www.lexilogos.com/clavier/gorani.htm =KTML_Link_External_Between=بۆ ئایفۆن=KTML_Link_External_End=
- بۆ فېربوونی (ک.ھۆرامی) بە گەمەکردن، لەسەر ئەو لینکەیە کلیک بکەن.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.digitaldialects.com/iPad/Horami.htm=KTML_Link_External_Between=فێربوون بە گەمە=KTML_Link_External_End=
تێبینی: ڤێرژنی دوەمی کیبۆردی هۆرامی (ھۆرامیار) ساڵی (2010ز.) بەناوی (کیبۆردی یەکگرتووی کوردی)بڵاوبوەوە، چونکە ئەم کیبۆردە هۆرامییە بۆ نووسین بە ( ک.خوارین ، ک.نێوەندی ، ک.کورمانجی)دەشێت.[1]