زوهێر عەبدولمەسیح -شانۆکار و دەرهێنەر
ناوی تەواوی (زوهێر عەبدولمەسیح ئیلیا) یە ساڵی 1948 لە شارۆچکەی عەنکاوەی شاری #هەولێر# لەدایک بووە لەبەر ئەوەی باوکی مامۆستا بووە گواستراونەتەوە بۆ شارۆچکەی (ئەلقۆش) خوێندنی سەرەتایی لەوێ تەواو دەکات دواتر دەگەڕێتەوە هەولێر و خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی تەواو دەکات دەرچووی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدا 1972 -1973 ساڵی 1969 بۆ یەکەمجار لە شارۆچکەی عەنکاوە کاری دەرهێنانی شانۆگەری (مۆمدانی مەتران) ئەنجام دەدات لە نووسینی (ڤیکتۆر هۆگۆ) ساڵی 1970 کە بەشی نواندن دەکرێتەوە لە ڕادیۆی بەغدا زوهێر عەبدولمەسیح و چەند هونەرمەندێکی تر لەم ڕادیۆیە کار دەکەن لەوانە
• #تەڵعەت سامان#
• #ئەحمەد سالار#
• فەرهاد شەریف
• #شەماڵی عەبەڕەش#
ساڵی 1970 بۆ یەکەمجار بەشداری لە نواندنی درامای (نەفرەت لێکراو) کردووە لە دەرهێنانی تەڵعەت سامان بۆ تەلەڤزیۆنی بەغدا بەرهەمهات لەو ماوەیەش لەتەک کاری ڕادیۆ دەبێتە یاریدەدەری دەرهێنەری تەلەڤزیۆنی و چەند درامایەک تۆمار دەکەن وەکو
• لانەوازان
• مەرەزە
• خولە چەخماخە
ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلول دەکات لە ڕادیۆی (دەنگی کوردستانی ئێراق) دەبێتە دەرهێنەر کە ئەو کات شەهید #عەبدولخالق مەعروف# سەرپەرشتی ڕادیۆی دەکرد لە ساڵانی هەشتاکان چەندین بەرهەمی بۆ تەلەڤزیۆن تۆمار کرد چ وەکوو دەرهێنەر یان سیناریۆ
• جەنابی جانەوەر
• تاپۆ حەقی چییە
هونەرمەند زوهێر عەبدولمەسیح لە ساڵی 1999 ەوە نیشتەجێی وڵاتی سوید بووە و دواتر دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان دەبێتە کارمەندی وەزارەتی ڕۆشنبیری.
ڕۆژی #21-12-2025# کۆچی دوایی کردووە. [1]