ناو: بەکر
ناوی باوک: عەلی
نازناو: شاعیری چەوساوەکان
$ژیاننامە$
نووسەر و هۆزانەوان، لە خۆپیشاندانێکی بەردەم #پارێزگای سلێمانی#دا لە #01-09-1994# لەلایەن هێزەکانی شاری سلێمانییەوە تیرۆرکرا، بەپێی هەندێک سەرچاوە، ئەوەی کە نێوبراوی تێرۆر کرد ناوی ج. ع. ب بوو و لە #جەنگی ناوخۆ#دا کوژرا.=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=وتاری بەکر عەلی لە ئایاری 94 لە شاری سلێمانی=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/videos/2018/67871.mp4=KTML_Embed_End=
$چالاکی$
لە #19-06-1968# لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی کانێسکان لەدایک بووە، لە ساڵی 1989 دووبرای ئەبوبەکر عەلی لەبەر ئەوەی سەر بە ی ن ک دەبن لە زیندانی #ئەبوغرێب# لەسیدارە دەدرێن هەر لەسەر یەکێتی هەموو ئەندامانی خێزانەکەی بۆ باشووری ئێراق دوور دەخرێنەوە پێش ڕاپەڕین دووجار دەگیرێت هەلسووراوێکی چالاکی #یەکیتی بێکاران# بوو.
ساڵی 1993 کۆشیعریکی 34 لاپەریی بەناوی. ئەو شەوانەی لە پرچەکانت ڕەشترن.. بڵاو دەکاتەوە سەرنووسەری گۆڤاری #خاک و خۆل# بوو کە تەنیا یەک ژمارەی لێ دەرچوو لەبەر چەند هۆکارێک نەیتوانی دیژە بە گۆڤارەکە بدات. لە 16-08-1994 لە #ئاساییشی سلێمانی# دەگیرێت و شەش ڕۆژ زیندانی دەبێت.
$تیرۆرکردنی$
لە یەکی ئەیلوولی 1994 دا لە شەقامی #بێسارانی# کە دەکەوێتە نێوان باخی گشتی و یانەی فەرمانبەرانەوە، تیرۆر دەکرێت دوو ساڵ بەسەر مەرگی بەکر عەلی تێناپەرێت دایکیشی سوێی دەبیتەوە و کۆچی دوایی کردووە.[1]