ناوی تەواوی شێخ کاوەی کوڕی #شێخ لەتیف# ی کوڕی #شێخ مەحمود# ی کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی شێخ محەمەدە بچکۆلی کوڕی #کاک ئەحمەدی شێخ# ە،
ساڵی 1951 لە گوندی #داریکەلی# لە دایک بووە بە حوکمی ئەوەی بنەماڵەکەیان وەک مەرجەعێکی ئایینی و کوردایەتی لێیانڕوانراوە لە هەر چوارپارچەی کوردستان دا بۆیە ئەمیش وەک ڕێبازی باو و باپیرانی خۆی نەیتوانیوە لە ئاستی ستەم و زۆرداری هیچ حکومدارێک بێ دەنگ بێت بۆیە لە کۆتایی ساڵی 1979چەکی خەبات لە شان دەکات دژی ڕژێمی ئەوکاتەی بەعس لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوبیرانیدا شاخ و کێوی کوردستان نەما خەبات و سەنگەری تێدا هەڵنە کەنن، بەڵام مەخابن ئەم نەوەیەی شێخی بەردەقارەمان لە ساڵی 1982 لە چیایی #قەندیل# دەبێت بەژێر هەرەسی بە فرەوە لەگەڵ چەند هاوخەباتێکیدا و گیان دەسپێرێت، و تەرمەکەیی لە شارەدێی #بەرزنجە# گۆڕستانی شێخ عیسا و شێخ موسا بە خاک دەسپێرێت. [1]