$دەرەوەی کوردستان$
- دەیان هەزار هاوڵاتی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا بە دروشمی ڕێگانادەینە فاشیزم ئازادی لە #ئۆجالان# و زیندانییە سیاسییەکان بستێنێت، گردبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا.[4]
$باشووری کوردستان$
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاریدا مەکتەبی سیاسی حزبەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و لە 01-03-2018دا کۆنگرە ببەسترێت.[3]
- بەرێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە #وەزارەتی پێشمەرگە#ی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە ئامادە دەکەن و لەمبارەیەوە هاوپەیمانانیان ئاگادار کردووەتەوە.[1]
- بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەبدولئەمیر زەیدی، دەکرێتە فەرماندەی سەپاندنی یاسا و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و (باکوری عێراق).[2]
- ئەحمەدی حاجی ڕەشید مەترسیەکانی پرۆژە یاسای بودجەی 2018 عێراقی خستەڕوو، ڕایگەیاند لە دوای 2005 وە ئه و بودجەیە خراپترین بودجەیە بۆ کورد جگە لەوەی بەشە بودجەی هەرێم کەمکراوەتەوە، چەندین ئاستەنگ و ڕێگری تریش بۆ پشکی هەرێم دروست کراوە.[2]